به‌و هیوایه!
بۆ نووسینی ئه‌م وتاره، که‌ڵکم له‌و سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرتووه:
- کورته مێژووی جاز و بلۆس. گۆڤاری کۆمار ژ. 11و12 ساڵی 1992.
- کوردستانی ئیمڕۆ، ژ. 2، ساڵی 2000.
به‌و هیوایه!
بۆ نووسینی ئه‌م وتاره، که‌ڵکم له‌و سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرتووه:
- کورته مێژووی جاز و بلۆس. گۆڤاری کۆمار ژ. 11و12 ساڵی 1992.
- کوردستانی ئیمڕۆ، ژ. 2، ساڵی 2000.
ناوبراو ده‌گرن. پاش گرتنی چێ سه‌ربازه‌کانی ئێمه ناوبراو بۆ قوتابخانه‌ی چکۆله‌یه‌ک له گوندی هیلاگورا ده‌گوێزنه‌وه. له کاتی وه‌رگرتنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، من له واڵ گرانده بووم. دوای نیو کاتژمێر من له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی ستادی به‌ڕێوه‌به‌رانی تیپی هه‌شته‌می بۆلێڤی له جێگای ناوبراو ئاماده بووین. ئه‌و شه‌وه ئێمه به خۆشی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ویسکییه‌کی زۆرمان خوارده‌وه و ده‌مه‌و شه‌فه‌ق له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ زنتنۆ به هێلیکۆپته‌ر بۆ گوندی هیلاگورا فڕین. کاتێک چوومه ژووری پۆلی وانه وتنه‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانه چکۆله‌یه یه‌که‌م شت که هه‌ستم پێ کرد ڕه‌حم بوو پاشانیش زۆر سه‌رم سووڕ ما که گیڤارام به سه‌رو وه‌زێکی زۆر پیس و پۆخڵ که له وێڵگه‌ڕه هه‌ژاره‌کانی نێو کۆڵانه‌کان ده‌چوو، بینی. سه‌یرێکیم کرد و وێنه سه‌رکه‌وتووه‌کانی چێگڤارای گه‌وره پێش چاوم ده‌هاتن. ئه‌و وێنانه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی مائو، خۆرۆشچۆڤ، نه‌هرۆ و بن بلا جیهانی گرتبووه‌وه. له ژوورێکی نیوه تاریک که به زه‌حمه‌ت ده‌توانی شتێک ببینی، له به‌رانبه‌ری چێ دانیشتم و وتم: چێ، من هاتووم له‌گه‌ڵتدا قسه بکه‌م. به تووڕه‌یی و قاتعیه‌ته‌وه وتی: که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه پرسیار له من بکا. پێم وت سه‌ره‌ڕای جیاوازی بۆچوونه‌کانمان بێ ئه‌ندازه شوجاعه‌تی ده‌په‌ره‌ستم. به‌م وته‌مه هه‌ندێک نه‌رمتر بوو تووڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ جاری دامرکا. له سه‌ر زۆر شتی جیاواز پێکه‌وه قسه و درێژ دادڕیمان کرد. لێم پرسی بۆچی بۆلێڤی هه‌ڵبژاردووه؟ له وه‌ڵامدا ناوبراو وتی له به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتێکی هه‌ژاره و له ئامریکاوه دووره‌و له‌گه‌ڵ پێنج وڵاتی ئامریکای لاتین دا دراوسێیه و سوپایه‌کی بێ سه‌ره‌وه به‌ره‌و زۆر خراو ته‌ربیه‌ت کراوی هه‌یه.پاشان پێکه‌وه هاتینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه بگرین. له‌و وێنه‌یه‌دا که ده‌یبینی ناوبراو زۆر تێکشکاو بێده‌سڵات ده‌بینرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و کاته‌ی دا پێش له‌وه کاتێک به ده‌نگی به‌رز وتم: سه‌یر که‌ن په‌له‌وری چکۆله ئێستا دێته ده‌ر زه‌رده خه‌نه‌ی کردبوو. تاکوو کاتی شۆردنه‌وه‌ی فیلمه‌که وامده‌زانی که وێنه‌ی چێم به زه‌رده خه‌نه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ها ده‌رنه‌چوو. خه‌له‌بانی هه‌لیکۆپتره‌که‌ش وێنه‌گره‌که‌ی هێنا که وێنه‌یه‌کی خه‌له‌بانه‌که‌و چێ پێکه‌وه بگرین. منیش قه‌بووڵم کرد به‌ڵام هێواشێ دیافراگمی وێنه‌گره‌که‌م هێنده کرده‌وه که وێنه‌که ڕه‌ش ده‌رچوو. هه‌ر جۆرێک بێ جگه له وێنه‌ی جنازه‌ی ناوبراو، وێنه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ چێگڤارا هه‌یه‌تم دوایین وێنه‌ی زیندووی ناوبراوه و ئه‌و خه‌له‌بانی هه‌لیکۆپتره‌ش پاش ئه‌وه بوو به دوژمنی سه‌ری من.پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی گێڤارا بۆ پۆلی قوتابخانه‌که، په‌یامێکی ڕادیۆیی له به‌رزترین مقامی سوپای بۆلێڤیم پێگه‌یشت. په‌یامه‌که نهێنی 500-600 بوو. 500 واته چێ و 600یش واته کوژراو و 700یش واته زیندوو. کاتێک رادێۆکه‌م کوژانده‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆمم له ده‌ستوری کوشتنی چێ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ زنتنو ده‌ربڕی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماموریه‌تی من ئه‌وه بوو که چێگڤارا به زیندووی بۆ پاناما ببه‌م تاکوو له‌وێ سیا دادگایی بکا. پاش وه‌رگرتنی په‌یامه‌که به چێم وت، فه‌رمانده زۆر به‌داخه‌وه‌م. من زۆر تێکۆشام، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستووره له مقاماتی سه‌ره‌وه ده‌رکراوه. له‌م کات و ساته‌دا بۆ ماوه‌یه‌ک ڕه‌نگی وه‌کوو مه‌لافه سپی هه‌ڵگه‌ڕا. وه‌کوو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌کرد که گیانی نه‌که‌وێته مه‌ترسی و پارێزراو بێ. به‌ڵام زوو خۆی گرته‌وه‌و وتی:نا، به‌م جۆره باشتره. من هه‌رگیز ناتوانم ئیجازه بده‌م که به زیندووی هه‌ڵمواسن. پاشان له گیرفانی پیپێکی ده‌رهێناو وه‌کوو دیاری دای به‌و سه‌ربازه که نێگابانی ده‌دا. سه‌رجوخه تران که مئموری کوشتنی گیراوه‌کان بوو ده‌یویست که چێ پیپێکیش به ناوبراو بدا، به‌ڵام چێگڤارا له‌م کاره‌ی سه‌رپێچی کرد. کاتێک له چێم پرسی ئایا دیاریه‌کیش به من ناده‌ی؟ ناوبراو وتی: به‌ڵێ دیاریت پێ ده‌ده‌م. له کۆتاییدا کاتێک له‌وم ویست ئه‌گه‌ر په‌یامێکت هه‌یه بیڵێ، وتی: گه‌ر ده‌توانی به فیدڵ بڵێ که به‌م زووانه شۆڕشێکی سه‌رکه‌وتوانه له سه‌رانسه‌ری ئامریکای لاتین ده‌بینێ. پاشان به ده‌نگێکی دۆستانه وتی: به ژنه‌که‌م بڵێ که مێرد بکا و تێ‌بکۆشێ خۆشبه‌خت بێ. ئه‌مانه‌ش دوایین وته‌ی ناوبراو بوون.من له ژووره‌که هاتمه ده‌رێ و له‌و کاته‌شدا پێشنیارم به سه‌رجوخه تران کرد که ته‌نیا گولله له سینه‌ی بده‌ن و سه‌روچاوی نه‌پێکن و بیپارێزن. کاتێک که هاتمه ده‌ر، ده‌نگی ده‌سترێژێکی کورت بیسرا. ئه‌و ڕۆژه یه‌کشه‌ممه 9ی ئۆکتۆبری ساڵی 1967 کاتژمێر سێ و بیست ده‌قیقه‌ی پاش نیوه‌ڕۆ بوو.
سه‌رچاوه: کیهان لندن، ژماره‌ی 1181، 8- 14 نۆڤامبری 2007.
به‌و نووسینه‌ی کاک حه‌مه‌سه‌عید که له سه‌ر شیعر نووسیوویه ده‌ست پێی ده‌که‌م:(پشت به‌رگی کتێبی نووسین به بێ وشه) له‌م ڕۆژانه‌دا کاک حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ته‌له‌فونی بۆ کردم که به سه‌ردان هاتووه‌ته‌وه بۆ سوید و له باشووری ئه‌م وڵاته به‌سه‌ر ده‌با. دیاره دوای چاک و چۆنی، ئادروسه‌که‌می ویست و پاش یه‌ک و دوو ڕۆژ کۆمه‌ڵێک کتێب له‌گه‌ڵ سی دییه‌ک که کۆمه‌ڵێک شیعری ناوبراون به ناوی قه‌ده‌ر و به‌ده‌نگی خاتوو ناهید حوسه‌ینی تۆمار کراون، ناردبۆم. هه‌ڵبه‌ته چه‌ند ساڵێکه کاک حه‌مه‌سه‌عید له کوردستان داده‌نیشێ و یه‌کمان نه‌بینیوه، ته‌نیا له ڕێگای ئینترنێت نه‌بێ که نووسینه‌کانیم ده‌خوێنده‌وه. هه‌رچه‌ند تامه‌زرۆی بینینیم ده‌کرد به‌ڵام جۆر نه‌بوو له نزیکه‌وه دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه یه‌ک ببینین. ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌ستمه له‌م نووسینه دا باسی ئه‌و کتێبه به‌نرخانه‌یه که بۆی ناردووم. به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌و کتێبانه بکه‌م له خواره‌وه: نووسین به بێ وشه. ئه‌م کتێبه کۆمه‌ڵێک شیعری له خۆ گرتووه‌و قه‌واره‌که‌ی مامناوه‌ندییه و له 90 لاپه‌ڕه‌دا پێکهاتووه. ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس ساڵی 2004 بڵاوی کردووه‌ته‌وه. سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئه‌م دیوانه شیعرییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک باسی شیعر ده‌کا، له باتی پێشه‌کی، سوپاسنامه‌یه‌ک ده‌نووسی که شه‌ش لاپه‌ڕه له‌خۆ ده‌گرێ و لێره‌دا نووسه‌ر سوپاسی هه‌موو که‌س و لایه‌نێک ده‌کا که هه‌م پشتیوانیان لێ کردووه‌و هه‌م دژیشی ڕاوه‌ستاون. ئه‌مه له خۆی‌دا هێنده‌ی تر ئه‌م دیوانه شیعرییه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردووه. دیاره دوایی دێمه‌وه سه‌ر شیعره‌کانی.
هونه‌ری ڕاوه‌ژن. ئه‌م کتێبه کۆمه‌ڵێک ساتیره چیرۆکه. هه‌رچه‌ند ئه‌م کتێبه ساڵی 2000 له سوێد چاپ و بڵاو کرایه‌وه، به‌ڵام ده‌زگای ئاراس ساڵی 2004 ئه‌م کتێبه‌ی چاپ و بڵاو کردووه‌ته‌وه به ده‌ستکاری و کۆمه‌ڵێک چیرۆکی تری پێوه زیاد کردووه. دیاره کاک حه‌مه‌سه‌عید ئه‌م چیرۆکانه‌ی به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕ و کۆمیدیانه، به زمانێکی ساکار و ڕوون و زانستیانه خستووه‌ته به‌ر باس و به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جار ڕه‌خنه‌ش له قاره‌مانی چیرۆکه‌کان ده‌گرێ و به وشه‌ی جوان و کوردییه‌کی په‌تی یاریان پێ ده‌کا. خوێندنه‌وه‌که‌شی ده‌هێڵمه‌وه بۆ خوێنه‌ران، بۆ خۆیان چۆن چیرۆکه‌کان لێک ده‌ده‌نه‌وه.
له ساڵی 1950 له قه‌ره‌داخ له باشووری کوردستان له دایک بووه. خوێندنی له به‌شی زمانی کوردی و ئه‌ده‌ب ته‌واو کردووه و پاشان بووه‌ته مامۆستا. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له قوتابخانه‌ی جۆراوجۆردا له کوردستان وانه‌ی کوردی وتووه‌ته‌وه.له کۆتایی ساڵانی شه‌ست و سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌فتاوه ده‌ستی به نووسین کردووه و له‌وکاتانه‌وه که‌م و زۆر له ڕۆژنامه و گۆڤاره کوردییه ئاشکراو نهێنیه‌کاندا به ناوی خۆی و به ناوی خوازراوه‌وه به‌رهه‌می بڵاو کردووه‌ته‌وه. به‌شداری گه‌لێ کۆڕ و دیدار و فستیڤاڵ و چالاکی دیکه‌ی ئه‌ده‌بیی کردووه.له سه‌ر شیعر و نووسینه‌کانی چه‌ند جارێ بۆ ده‌زگای پۆلیسی نهێنی سلێمانی بانگ کراوه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک نووسه‌ری دیکه‌دا دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی کورد بووه. له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه ناوی خراوه‌ته لیسته‌ی ڕه‌شه‌وه و له سه‌ره‌تای ساڵی 1983 دا دووچاری ڕاونان بووه‌و ڕووی له چیا کردووه.له ئیزگه‌ی چیاوه به‌شداری نووسینی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رگری و سه‌ردانێک بۆ گونده راگوێزاوه‌کانی کردووه. به‌شێک له شیعره‌کانی بۆ عه‌ره‌بی، سوێدی و فارسی وه‌رگێڕدراون. چه‌ند به‌رهه‌مێکیشی له زمانی سوێدی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن شاعیرێکی ریالیزم و ڕه‌خنه‌گرێکی چاونه‌ترس و به‌جه‌ربه‌زه‌یه، زیاتر وه‌ک که‌سێکی دژی رژیم و زۆر جاریش دژایه‌تی که‌ری شه‌خسییه‌ت و حیزبه کوردییه‌کان ناسراوه‌و ده‌ناسرێ، هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی وای کردووه که پله‌و پایه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بێ له ناو ئه‌دیبان و چین و توێژی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵی کورده‌واری و ته‌نانه‌ت بیانیشدا.زمانی شیعری حه‌مه‌سه‌عید، زمانێکی ساده و ڕه‌وانه و زمانێکی جه‌ماوه‌رییه که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک تێی ده‌گات. کاتێ شاعیر ڕاستگۆیانه په‌یامی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی به جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ، ئیتر شیعر له ناخی جه‌ماوه‌ردا، ده‌بێته هێزێکی مه‌عنه‌وی و وای لێ ده‌کات کۆ له هیچ شتێک نه‌کاته‌وه، خاسییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بی به‌رگریش هه‌ر له‌مه‌دایه.شاعیر پێشبینییه‌کی پێش وه‌خت و زیره‌کانه‌ی کردووه و خه‌ڵک وه‌ئاگا دێنێ، بانگه‌شه‌ی خۆسازدانیان بۆ ده‌کات له پێناوی پاراستنی کوردستان و ئازادی و سه‌رفرازی میلله‌تدا به‌گژ زۆڵم و سته‌می داگیرکه‌رانی کوردستاندا بچنه‌وه.له بواری ڕه‌خنه‌دا حه‌مه‌سه‌عید ده‌ڵێ: شاعیر یه‌که‌مین ڕه‌خنه‌گری خۆیه‌تی، قووڵبوونه‌وه‌ی شاعیر به جیهانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا، شمشێرێکی دوو ده‌مه، له لایه‌که‌وه توانای بژارکردنی که‌م و کوڕییه‌کانی خۆی پێده‌به‌خشێ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م ڕه‌وتی کانیاوی خوڕسکی به‌هره‌یدا. تاقه جیاوازی نێوان شیعر و ڕه‌خنه لای شاعیر ئه‌وه‌یه، ئه‌میان ده‌شێ ته‌نیا پشت به به‌هره ببه‌ستێ، به‌ڵام ئه‌ویان ته‌نیا به به‌هره دابین نابێ، ئه‌گه‌ر چی بێ به‌هره‌ش گه‌شه ناکات. له درێژه‌ی نووسینه‌که‌ی دا ناوبراو له سه‌ر ڕه‌خنه ده‌ڵێی: ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه که داهێنانێکی ئه‌ده‌بی به سه‌رده‌کاته‌وه، کاره ڕه‌خنه‌ییه‌که‌ی داهێنانێکی نوێیه، ڕه‌خنه‌گری مارانه‌یش هه‌موو ئه‌و شتانه دوو باره ده‌کاته‌وه که خوێنه‌ری ئاسایش به سانایی هه‌ستیان پێ ده‌کات. یان ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌کاته په‌رده و نیازێکی دوور له ئه‌ده‌بی پێ ده‌شارێته‌وه. به بڕوای شاعیر ئه‌و تاقه شته‌ی که هه‌رگیز نووسه‌ر نابێ فه‌رامۆشی بکات ڕاستگۆییه. نووسه‌ر له مێژه له نێو ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا جێی خۆیی کردووه‌ته‌وه. پله‌و پایه‌یه‌ک که شاعیر له ناو کۆمه‌ڵانی ڕۆشنبیر و خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ده‌ستی هێناوه بریتییه له هه‌ڵوێستی چاونه‌ترسانه و جه‌ربه‌زه‌یی یانه‌ی شاعیرێکی ناسیونالیسی ڕادیکاڵ به‌رانبه‌ر به هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان. به نووسینێکی خودی شاعیر کۆتایی به‌م نووسینه دێنم:له مێژه شیعر ده‌نووسم، هه‌یه به شیعری من سه‌رسامه، هه‌یه نا. من هه‌ر شیعر نانووسم، ڕه‌خنه‌ش ده‌رباره‌ی شیعر ده‌نووسم، که وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێک سه‌رنجی شیعری خۆم ده‌ده‌م، هه‌ست ده‌که‌م، وه‌ک چۆن شیعری جوانم گوتووه، زۆر شیعریشم نووسیوه، هه‌نووکه هێنده ڕووکه‌ش و ڕووت و ڕه‌جاڵ دێنه به‌رچاوم، به خۆم ده‌ڵێم سه‌د بریا ئه‌و شیعرانه‌م هه‌ر نه‌نووسیبا.شیعرم نووسیوه، باس له ئه‌وینی نیستمان ده‌کات و به جوانی ده‌زانم، شیعرم نووسیوه، ده‌که‌وێته خانه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به جوانی ده‌زانم، شیعرم نووسیوه، زاده‌ی جیاوازی چینایه‌تییه و به جوانی ده‌زانم، شیعرم نووسیوه، زاده‌ی خه‌می دووره‌وڵاتییه و به جوانی ده‌زانم، ساتیره‌شیعرم نووسیوه و به جوانی ده‌زانم، وه‌لێ له کن خۆم جوانترین شیعرم ئه‌وانه‌ن که زاده‌ی خۆشویستنی ژنن. نیزار قه‌بانی یه‌کێک بوو له‌و شاعیره گه‌ورانه‌ی ده‌یتوانی بێ ئه‌وه‌ی چیرۆکێکی دڵداری له ئارادا هه‌بێت، جوانترین شیعری دڵداری بنووسێت، من به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شاعیره مه‌زنه‌وه، له هیچی نه‌بوو، قه‌ت ناتوانم شیعرێکی جوانی ئه‌وینداری بنووسم. ناڵێم هه‌ر شیعرێکی دڵداری من بگرێت، زاده‌ی چیرۆكێکی ئه‌ویندارییه، وه‌لێ هه‌ر شیعرێکی دڵداریی من بخوێنیته‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌که له چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ی دڵداری و زاده‌ی ئه‌فسوونی ئه‌وینی ژنێکه.با هه‌ست به غه‌ریبی نه‌که‌یئه‌وه دڵموه‌ره بیکه به نیشتمان! (ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات. ل.96-97)داوای سه‌رکه‌وتن بۆ کاک حه‌مه‌سه‌عید و چاوه‌ڕوانی شیعر و ڕه‌خنه و نووسینی زۆرتر.
سه‌رچاوه‌کان:
-رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات. هه‌ولێر. 2007.------سه‌باره‌ت به شیعری هاوچه‌رخی کوردی و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی دیکه، (ستۆکهۆڵم 1992) نووسینی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
ئه‌م کورته چیڕۆکه‌ی مادلێن که ده‌یخوێنیته‌وه به‌شیک له‌و چیرۆکانه‌ی کتێبی زنده بگوری سادق هیدایته که دوای یه‌که‌م خۆکوشتنی خۆی له ساڵی 1309ی هه‌تاوی نوسیوویه. (هه‌ڵبه‌ته له‌م خۆکوشتنی یه‌که‌مه‌ی دا نجاتی بوو). سادق هیدایه‌ت له 28ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1281ی هه‌تاوی له تاران له دایک بوو. له 19ی مارسی ساڵی 1330ی هه‌تاوی له پاریس پێته‌ختی فه‌رانسه خۆیی کوشت.
خه‌رج کردنی پاره‌ی میلله‌تانی ئێران و سه‌رمایه‌دانانی علی خامنه‌یی و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له بنیات دانانه‌وه‌ی لبنان وه‌کوو ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر و نموونه‌ی مشت نیشانه‌ی خه‌روار“ه‌ی لێهاتووه. سه‌رمایه‌دانانی له سه‌ر خه‌لیفه گه‌ری 1000 ساڵه و تێروریزمی ئیسلامی پیشان ده‌دا که هه‌رچه‌ند سه‌رێکی ئه‌م ئه‌ژده‌هایه له لبنان و نیکاراگوئه و له هۆگۆ چاڤێز تاکوو حماس و ها‌نیه‌کان ده‌گرێته‌وه و سه‌رێکی تری ئه‌م ئه‌ژده‌هایه له مێشکی لاوان و بۆ بژێوی ژیان ده‌یان داوی جۆراوجۆریان بۆ ده‌نێته‌وه و سووکایه‌تیان پێ ده‌کا. ڕۆژانه ده‌یان ژن به هۆی بێ حیجابی ده‌خرێنه به‌ندیخانه‌کان و ده‌یان لاوی خوێنگه‌رمی وه‌زاڵه هاتوو به نێووناتۆره‌ی لات و ئه‌وباش و هتد سه‌رکوت، ئێعدام و یان هه‌ڵیان ده‌واسن.سه‌رێکی تری ئه‌م ئه‌ژده‌های ئیسلامییه، په‌ره‌پێدانی کاری تووندوتێژی و تێرۆره له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان دایه که ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ عێراق، کوردستان، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین، غه‌زه، یه‌مه‌ن، پاکستان و ته‌نانه‌ت بۆسنی و وڵاتانی باشووری ڕوسیه‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام پرۆژه‌ی ئیسلامیزه کردنی وڵاتانی ئامریکای لاتینی هه‌ژار و برسی له‌و کارانه‌یه که گرنگی پێ ده‌درێ، ئه‌م ڕێگه هه‌ڵه و نه‌زانانه ده‌توانرێ به‌و سه‌فه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ژارانه‌ی ئامریکای لاتین و له‌ئامێز گرتنی هۆگۆ چاڤێز و ئۆرتیگا و ڕێبه‌ری ساندنیسته‌کان به باشی ده‌رده‌که‌وێ و به ناردنی یارمه‌تی زۆر به نێوی دیپلوماتی، لانه‌ی جاسوسی و تێرۆر له‌و وڵاتانه داده‌مه‌زرێنن. با سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ین که حیسام خۆش نویس سه‌رۆکی هه‌یئه‌تی ئێرانی ستادی بنیاتنانه‌وه‌ی لبنان له ڕۆژی دووشه‌ممه 6ی ئاگۆستی 2007 به هه‌واڵنێری ایرنا ده‌ڵێی: هه‌یئه‌تی ئێرانی زیاتر له 300 شرکه‌ت و بنیاتنه‌ری په‌یمانکاری به مه‌به‌ستی جێ به جێی کردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه به‌ستووه. له‌و 25 پرده‌ی که بڕیار بووه له لایه‌ن ئه‌م ستاده‌وه بنیات بنرێ کاری 12 پردیان ته‌واو کراوه که به‌ناوبانگترینیان پردی العاصی له رۆژهه‌ڵاتی لبنان دایه. له کۆی 63 گوند، کاری 43 گوندیان ته‌واو کراوه و له 200 قوتابخانه کاری 149 قوتابخانه و کاری بنیاتنانی 50 مزگه‌وت و جێگای مه‌زهه‌بی ته‌واو بووه، ئه‌م کاره‌ش تاکوو بنیاتنانی 150 مزگه‌وت و جێگای مه‌زهه‌بی، درێژه‌ی ده‌بێ.حسام خوش نویس رئیس هیات ایرانی ستاد باز سازی لبنان در روز دوشنبه ۶ اگوست ۲۰۰۷ به ایرنا می‌گوید:هیئت ایرانی با بیش از ۳۰۰ شرکت و موسسه پیمانکار به منظور اجرای طرحهای باز سازی قرار داد بسته. از ۲۵ پلی که قرار بوده توسط این ستاد ساخته شود کار ۱۲ پل به پایان رسیده که معروف ترین آن پل العاصی در شرق لبنان است، از مجموع ۶۳ روستا کار ساختن ۴۳ روستا به پایان رسیده است از ۲۰۰ باب مدرسه کار ساختن ۱۴۹ مدرسه پایان یافته و کار ساخت ۵۰ مسجد و مکان مذهبی به پایان رسیده که این رقم تا ساختن ۱۵۰ مسجد و مکان مذهبی ادامه خواهد یافت. (له نووسینی نوید ئه‌خگه‌ر، له ژێر ئه‌ژده‌های حه‌وت سه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران...) که سه‌یری کۆمه‌ڵگای ئێران ده‌که‌ی لانی که‌م له سێ به‌ش، به‌شێکی زۆر هه‌ژار و له ژێر هێڵی سفردا ژیان تێپه‌ڕ ده‌کا. لاوان و زۆربه‌ی ده‌رچووانی زانکۆکان له به‌ر بێ‌کاری داناڵێنن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و خۆکوشتن و ده‌یان کاری مه‌ترسی داری تر. نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و جیره‌به‌ندی بێنزین کاری تاکسی و ماشینی شارداری ڕاوه‌ستاون که شارداری ناچاره به که‌ر و هێستر زباله‌کانیان له نێو شار کۆکه‌نه‌وه، و له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕه‌ی بده‌ن. ئایا به‌ڕاستی چرای بێ بێنزینی که تاکسی و کارمه‌ندانی شارداری و هتد و ماڵی ئێرانیه‌کان به‌ره‌و کوژاندنه‌وه ده‌چێ به مزگه‌وته‌کانی لبنان و وڵاتانی تر حرام نیه.تۆ بڵێی خامنه‌یی و ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد تێنه‌گه‌ن که له باتی ئه‌م هه‌موو سه‌رمایه‌ی میلله‌تانی ئێران که ده‌ڕواته گیرفانی لبنان بۆ به‌خێر هاتنی گرووپه تێروریسته‌کانی ئه‌و وڵاته نه‌ده‌بوو چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بێنزین و بێکاریان کردبایه با خه‌ڵکی ئێران نه‌که‌وتبانه نێو ئه‌و گێژاو نه‌هامه‌ته. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین پێش 15 ساڵ هه‌ر ئه‌و گرووپه تێرورستانه که به یارمه‌تی سه‌رمایه‌ی ئێران ده‌ژیان، ڕێبه‌رانی حدکا دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێر و فه‌تاح عه‌بدولی و هۆمایون ئه‌رده‌لان و نوری دهکوردیان له بڕلینی ئا‌ڵمانیا تێرور کرد. سه‌ره‌ڕای دزین و به‌تاڵان بردنی سامانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له لایه‌ن خامنه‌یی و داروده‌سته‌ی و به‌خشینی ساڵانه میلیارده‌ها دولار به گرووپی به ناو ئیسلامی لبنانی و فه‌له‌ستینی و عێراقی و هتد... و پاشانیش ناردنی به کۆمه‌ڵی چه‌کی سووک و قورس و که‌ره‌سه‌ی نیزامی له لایه‌ن وه‌لی فه‌قیهی که هه‌مووی له گیرفانی میلله‌تانی ئێران ده‌ر دێ و له وڵاتانی تورکیه و سوریه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و یان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ته‌قێندرێته‌وه. بێجگه له‌مانه‌ش، بارهێنان و ڕاهێنانی گرووپ گرووپی تێروریستی له بنکه نیزامییه ئیسلامییه‌کان که مووچه‌ی مانگانه‌یان له گیرفانی که‌م ئه‌ندامان و کرێکارانی هه‌ژار که له به‌ر نه‌دانی مانگانه‌یان تووشی کێشه و قه‌یران هاتوون، ده‌درێ. له‌وانه‌ش که بگوزه‌رین ده‌گه‌ینه ئه‌و جه‌لاد و تێروریستانه که ئێرانی نین و له ترس دا ماسکی ڕه‌ش ده‌که‌نه سه‌رو ملیان و به کۆمه‌ڵ لاوان و کچانی ئێرانی، کورد، عه‌ره‌ب، به‌لووچ و تورک و هتد هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی گشتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی جیهان و به گشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا ده‌که‌ن. لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران نا‌توانن له باتی ئه‌و هه‌موو گێره‌شێوێنیی، ڕاهێنانی باندی تێروریستی، ده‌ست خستنه نێو کاروباری وڵاتانی دراوسێ و بۆردمان کردنی گونده سنووریه‌کانی باشووری کوردستان و ناردنی تێروریستان بۆ کوردستان، خزمه‌ت بۆ هه‌ژاران و که‌م ئه‌ندامان و بێکارانی وڵات بکه‌ن؟ ئایا نا‌توانن خزمه‌ت به نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان و ڕۆشنبیران بکه‌ن و له باتی به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، ڕۆژنامه و گۆڤار و کتێب به‌ڵاو بکه‌نه‌وه‌و ئاستی ڕۆشنبیری له وڵات‌دا به‌ره‌و پێش ببه‌ن، نابێ له باتی گرتن و کوشتن و حوکمی ئیعدام بۆ ڕۆژنامه‌وانانی وه‌کوو حه‌سه‌ن پوڕ و هیوا بوتیمار هاوکارانیان پرۆژه‌ی وه‌کوو لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه به‌ر ده‌ستیان و له‌وانه که‌ڵک وه‌رگرن، بۆ ده‌بێ له باتی تێروری رێبه‌رانی سیاسی و که‌سانی ئینتله‌کتوێل له ئێران‌دا، له پرۆسه‌ی دانانی ئێرانێکی فیدراڵ و پێشکه‌وتوو خزمه‌ت به گه‌لانی ئه‌م وڵاته نه‌که‌ن و ئێران له‌و زلکاوه ده‌ر بێنن، بۆ ده‌بێ له باتی خزمه‌ت به منداڵان و کچان و ژنان، منداڵان هه‌ڵواسن و کچان هه‌ڵبێن و له وڵاتانی که‌نداو دا وه‌کوو کوێله بیان فرۆشن و بیان کڕن و ژنان له به‌ر بێ‌کاری تووشی ده‌یان کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی بن وه‌کوو تووشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌وانی، ته‌ڵاق، کوشتن، ئیعتیاد و هتد، بۆ ده‌بێ منداڵان له به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه له شه‌قامی شاره‌کاندا شه‌لاق بدرێن که ئه‌مه‌ش دژی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، بۆ ده‌بێ لاوان و ڕۆشنبیران و خوێنده‌وارانی کورد له به‌ر نه‌بوونی ژیانێکی ئاسوده ڕوو له سنوری کوردستانی باشور بکه‌ن بۆ بژێوی ژیان کۆڵ بکێشن و له لایه‌ن پاسداران و جه‌لادانی رژیم بدرێنه به‌ر گولله و شه‌هید بکرێن، بۆ ده‌بێ لاوان به هۆکاری دزی ده‌ست و په‌نجه‌یان ببڕێ و به قه‌ولی سه‌رانی رژیم ببن به عیبره‌تی جامعه، کۆمه‌ڵگا، بۆ ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووسانی کورد بگیرێن و ئه‌شکه‌نجه بدرێن، بۆ ده‌بێ سامان و دارایی که‌بودوه‌ند ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و خۆشی له سلولی ئینفرادی دابێ، چوونکه داکۆکی له مافی گه‌لی کورد ده‌کا؟ به‌رپرسانی کۆماری به ناو ئیسلامی ئێران بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان نه هه‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان میلله‌تانی ئێران‌دا به ناوناتۆره‌ی جۆراوجۆره‌وه له ماوه‌ی سی ساڵه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه‌و کوشتن و بڕینن و سیاسه‌تی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست زیندوو ده‌که‌نه‌وه و پراکتیزه‌ی ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌یانه‌وێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ک و وزه‌ی ناوه‌کیی نه هه‌ر له ناوچه‌دا به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێ ئاسایشی نێونه‌ته‌ویی دا تێک بده‌ن به‌و جۆره ئیمپراتۆری ئیسلامی به سه‌ر هه‌موو جیهاندا داسه‌پێنن.حه‌مید ته‌یموری4/10/2007
نووسینی: کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئاسیا ده‌ته‌وێ چه‌ند ژن بکڕی؟ به خێر بێی بۆ راجستان، راجستان پارێزگایه‌که له باکووری هندستان، شاره‌که به‌نێوبانگه به مه‌ناره‌کانی، به کۆشکه‌کانی و هه‌ڵبه‌ته له به‌ڕێوه بردنی ئاینی ساتی . له راجستان، ژنان له لایه‌ن باوک و دایکانه‌وه له بازاڕی ئازاد دا ده‌فرۆشرێن. بۆ نموونه له دولفور ژنان له بازاڕدا ده‌فرۆشرێن. بازاڕی ژن فرۆشان راست له ته‌نیشت بازاڕی گا فرۆشه‌کاندایه. هه‌رچه‌ند له راجستان نرخی فرۆشی ژن له‌گه‌ڵ گادا جیاوازییه‌کی هه‌یه. که‌ڵه‌گا، مانگا یان (بوفالو) زۆر گرانتره له کیژۆڵه‌یه‌ک. له راجستان کیژۆڵه به سه‌رباری بنه‌ماڵه ده‌زانن. به شودانی کچێک زۆر خه‌رج هه‌ڵده‌گرێ که پێی ده‌ڵێن جهیزیه یان( کڕینی شتومه‌ک له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه بۆ کچه‌که‌یان له کاتی گوستنه‌وه‌ی بۆ ماڵی زاوا). ئه‌م شتانه‌ش زۆر جار زیوزێڕه، پاره و زه‌ویی ده‌بێ. دوای ئه‌م هه‌موو خه‌رجه‌ش، کاتێک که کچه مێرد به پیاوێک ده‌کاکه هه‌رگیز پێشتر نه‌یبینیوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی بابی، لێره‌دایه که ئه‌م کچه ئیتر ده‌بێته سه‌رباری بنه‌ماڵه‌که‌ی. ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: قازانج له کچ وه‌رگرن و پاشانیش بیفرۆشن.کڕیاره‌کانی کچان له شاره دووره‌کانی باشوری هندستان وه‌کوو شاره‌کانی موبای و حتاچنایی دێن. ئه‌م کچانه که حه‌سێبی شتومه‌کیان بۆ ده‌که‌ن به ده‌ردی زۆر شت ده‌خۆن. ژنان و هه‌ندێک جاریش کیژۆڵه‌کان ده‌کڕن و ده‌یانبه‌ن بۆ ناوچه جۆراوجۆره‌کانی هندستان و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی دراوسێی هندستان بۆ کاری بازه‌رگانی سکسی و به‌کرێدانی ئه‌م ژنانه به نایاسایی. هه‌ندێکیان ده‌کڕێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کوو هاوسه‌ر له‌گه‌ڵیان دا بژین. کڕیاره‌کان له‌گه‌ڵ کچه‌کان زه‌ماوه‌ند ده‌که‌ن و له ماڵ ڕایان ده‌گرن. ئه‌گه‌ر کالایه‌ک به‌که‌ڵک نه‌هات و به هۆی نه‌بوونی گارانتی جارێکی تر ئه‌و کالایه له بازاڕدا ده‌فرۆشنه‌وه. (لێره‌دا مه‌به‌ست له‌کالا، ژنه)ئه‌و کڕیارانه‌ی که نزیکی ژنان ده‌بنه‌وه له به‌ر چاوی خه‌ڵکی ده‌ست به لاشه‌ی ژنه‌دا ده‌کێشن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن که ئه‌وه‌ی له ژێر ئه‌و جله زرق و به‌رقه‌ی به‌ری ژنان گۆشتی خۆیانه‌و پارچه پلاستیک یان له‌و بابه‌تانه نیه. ئێنجا دوای پشکنینی ته‌واوی لاشه‌ی ژنه و دڵنیا بوون له چۆنیه‌تی شته‌که واته ژنه‌که ئه‌و جار مامڵه‌کردن ده‌ست پێ ده‌کا. ژنێکی سالم و نیسبه‌ته‌ن زه‌ریف ده‌توانرێ به نرخێکی که‌متر له 227 دولاری ئامریکایی بسێنرێ. زۆر هۆی جۆراوجۆر هه‌یه که باوک دایکان له راجستان ناچار‌و پاڵ پێوه ده‌نێ که کارێکی دڵڕه‌قانه‌ی وه‌کوو فرۆشی منداڵه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن. یه‌کێک له‌و هۆکارانه که زۆر گرنگی پێده‌ده‌ن و زۆر باویشه کڕینی شتومه‌که له کاتی به مێرد دانی کچه‌کانیانه له‌و پارێزگایه‌دا. هه‌ر چه‌ند ئه‌م دابه به پێی یاسا قه‌ده‌خه‌یه، به‌ڵام داخوازی که‌لو په‌ل له‌گه‌ڵ بوکدا زۆر باوه و به‌رده‌وامیشه و به مێردانی کچه‌ش ته‌واو نابێ. به‌ڵام جاروبار، بنه‌ماڵه‌ی زاوا دوای گواستنه‌وه‌ی بوک داوای جهیزیه یان شتومه‌کی زۆرتر ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ماڵی بوک ئه‌و داخوازیانه جێ به جێ نه‌که‌ن ئه‌وه زاوا‌و که‌ش و خزمانی زاوا بوک ده‌خه‌نه ژێر چه‌پۆکی خۆیان و به هه‌موو جۆرێک ئازاری ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌یه ژنان ده‌ست ده‌ده‌نه کاری خۆکوشتن و ئا له‌و ژیانه رزگاری خۆیان ده‌که‌ن، هه‌ندێکیشیان ناچار ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای باوک و دایکیان.کچێک که ماڵی مێرده‌که‌ی به‌جێی بێڵێ و به ته‌نیا بژی، له راجستان ئه‌وه به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی ده‌زانن به ناوچاوانی ژنه‌وه. که‌سانێک که بتوانن ئه‌م نهێنییه بشارنه‌وه و خواردن و جێگا بۆ کچه‌که دابین بکه‌ن ئه‌وه له ماڵ ده‌یشارنه‌وه. که‌سانێک که نه‌توانن ئه‌و کاره بکه‌ن ئه‌وه کچه‌که ده‌فرۆشن.ژن فرۆشتن، ته‌نیا ئه‌و ژنانه ناگرێته‌وه که ته‌ڵاق دراون. منداڵ و کیژۆڵه‌ش ده‌فرۆشن. هه‌ندێک له باوک و دایکان کاتێک قه‌رز وه‌رده‌گرن، کچه‌کانی خۆیان ده‌نێنه گره‌و و ئه‌و جار ئه‌وانه‌ی که پاره‌یان نه‌بێ و قه‌رزه‌کان بده‌نه‌وه، خاوه‌ن قه‌رز ده‌بێته خاوه‌نی کچه‌کانیان و ئه‌وانیش کچه‌کانیان ده‌فرۆشن. بۆ زۆر له باوک و دایکانی راجستانی و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له گونده‌کان ده‌ژین به هۆی خه‌راپی که‌شوهه‌وا و خه‌راپی کشتوکاڵ قه‌رزار ده‌بن. ئه‌مه‌ش ڕێگا چاره‌یه‌کی ئاسانه که کچه‌کانیان له گره‌و دانێن و ته‌نانه‌ت گه‌ر له ئه‌وه‌ڵیشه‌وه باسی کچ نه‌کرابێ، کچه ده‌بێته مڵکی خاوه‌ن قه‌رز. پاشان ئه‌م کچانه‌ش ده‌فرۆشرێن.فرۆشی کچان له راجستان چه‌ندین جار له لایه‌ن چالاکانی سیاسی و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ له ڕێگای دانانی بۆسه‌و نووسینی ڕۆژنامه‌کان ئاشکرا کراون. به‌ڵام هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. هندوه تووندڕه‌وه‌کانی راجستان، هه‌ر جۆره خه‌باتێک دژی ئه‌م ترادیشونه‌و زۆر باوی نایاسایی و نامرۆڤانه به دژی خه‌باتی فه‌رهه‌نگی هندووی ده‌زانن. به‌رپرسانی ناوچه‌یی به دانانی په‌یکه‌ری خوایان و خواکانی هندوو له به‌رانبه‌ر دادگای به‌رزی ده‌وڵه‌تی، بۆچوونی خۆیان له دینی هندوویسم په‌ره پێی ده‌ده‌ن. له‌م دوایانه‌دا په‌یکه‌رێ‌ک له مان‌و شایه‌کی خه‌راپکار به هۆی کاری مانوسمریتی* خۆی له به‌رانبه‌ر دادگای به‌رزی وڵات دانرابوو. سێکیولاریسم، هه‌رچه‌ند له یاسای بنه‌ڕه‌تی هندستان دا گونجاوه، به‌ڵام له پرینسیپه‌کانی به‌رپرسانی ئه‌یاڵه‌تی راجستان دا نیه. پێشێلکاری ڕوون و ئاشکرای ڕاده‌به‌ده‌ری له یاسا له هه‌موو ناوچه‌کانی ئه‌م پارێزگایه دیاره. له سه‌ر زۆر هۆکار به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان له هندوویسم، پشتیوانی له‌و کارانه‌یان ده‌که‌ن. ده‌وڵه‌ت له‌م پارێزگایه‌دا له ژێر نێوی ئیحترام به مه‌زهه‌ب و فه‌رهه‌نگ، چه‌نده‌ها فراکسۆنی لایه‌نگری له هندوو له ژێر ده‌سڵات و پشتیوانی خۆیاندا داناوه. ئه‌م دامه‌زراوانه به ڕۆژی ڕوون یاسا پێشێل ده‌که‌ن، له کڕین و فرۆشتنی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان له کشتوکاڵی نایاسایی له نزیک سنووری ئوتراپراداش و فرۆشی چه‌ک به مافیاکانی ناوچه ده‌ستیان هه‌یه. که‌م ته‌رخه‌می له به‌ڕێوه‌نه‌بردنی یاسا له به تایبه‌ت ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیی ده‌کرێ. به‌رده‌وام بوونی ترادیشونی جهیزیه که وه‌کوو به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی له ته‌واوی زه‌ماوه‌نده‌کاندا وه‌رده‌گیردرێ، ئه‌مه‌ش وه‌کوو حه‌وشوماڵ نموونه‌یه‌کی تایبه‌تییه و فرۆشی ژنان له بازاڕه‌کاندا، شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕ هێنه‌ره که له ده‌سڵاتی حوکمڕانانی یاسایی به‌ده‌ره له‌م پارێزگایه دا. نه‌بوون و ڕه‌چاو نه‌کردنی یاسا بووه‌ته هۆی گه‌نده‌ڵی له نێو ته‌واوی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی. به‌رپرسانی دادپه‌روه‌ری به‌تایبه‌ت له خواره‌وه نموونه‌یه‌که. پارێزه‌رانی راجستانی ئه‌وه‌یان قبووڵ کردووه که به‌رپرسانی دادپه‌روه‌ری به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رتیل وه‌رده‌گرن. ئه‌م کاره‌ش به خه‌راپ که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی پۆلیسی ناوچه‌یی بۆ کڕینی بلیتێکی خۆڕایی بۆ سینه‌ما بۆ دادپه‌روه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی و بگره تاکوو ناو نووسی و خێرا به‌ڕێ خستنی منداڵی دادپه‌روه‌ر و له نۆره نه‌وه‌ستان، ته‌نانه‌ت له‌م دوایانه‌شدا کێشراوه‌ته نێو قوتابخانه‌کانیش، ده‌گرێته‌وه. ده‌ڵێی کات له راجستان ڕاگیراوه. ئۆتوبانی چوار سایته‌و کۆشکی پارێزراو و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نمایه‌که که سیستمێکی له نێو خۆ گه‌نده‌ڵی له پشتی خۆی حشار داوه. ڕه‌چاو نه‌کردنی یاسا کاتێک مانای سیمبۆلیکی خۆی به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ست دا که په‌یکه‌ری مان‌و له به‌ر ده‌رگای دادگای به‌رز دانرا. ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌زعه درێژه‌ی هه‌بێ، راجستان به‌ته‌واوه‌تی بۆ سه‌ده‌کانی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و شته‌یه که به‌رپرسانی وڵات خوازیارین، به‌ڕێوه بردنی یاسای مان‌و له‌م پارێزگایه‌دا.
سه‌رچاوه: سایتی شهرزاد نیوز
2007/9/6
من بینیم که ئه‌و چه‌که له لایه‌ن کوڕانی به غیره‌تی ئازه‌ربایجانی، ئه‌فغانی، ئاڵبانی، مۆڵداڤی، ڕۆمانی و لبنانی هه‌ڵگیرابوو. جارێکیان ده‌متوانی له بازاڕی ناوه‌ندی چچه‌نی به چه‌ند سه‌د دراوێک نموونه‌یه‌ک له‌و چه‌که بکڕم.ئێستا ئه‌و چه‌که سوک و سه‌لێکه‌ره ئه‌فسانه‌ییه 60 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پڕ کردووه‌ته‌وه. ئه‌م چه‌که که هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ هه‌ڵی گرێ بێگومان ملوێنان خه‌ڵکی له جیهاندا له نێو بردووه و ) پێی ده‌ڵێن. ak-47(به پێی ئه‌و به‌رئاورده‌ی که کردوویانه ساڵانه سه‌دان هه‌زار که‌س به‌م چه‌که ده‌کوژرێن. له‌م ڕۆژانه جێژنی له دایک بوونی داهێنه‌ری ئه‌م چه‌که (ئاک- 47)یان گرت که ته‌مه‌نی بوو به 88 ساڵ. ئه‌م داهێنه‌ره نێوی (میکائیل که‌ڵاشینکۆڤ)ه که له شاره‌که‌ی خۆی واته ئیژه‌ڤسک* له ئودموتین*ی کۆماری روسی جێژنیان بۆی گرت. به پێی ئه‌و به‌ڵگه باوه‌ڕپێکراوانه که باسی قاره‌مانیه‌تی کڵاشینکۆڤ ده‌کا، ناوبراو له سۆڤیه‌تی ئه‌و کاته گوروهبان بووه. له‌و کاته دا له شه‌ڕی ماڵ‌وێران که‌ری ساڵی 1940 گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م چه‌کی (ئاک-47)ی له مێشک‌دا بووه. ساڵی 1941 کڵاشینکۆڤ ده‌نێردرێ بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕو هه‌ر له‌وێ بریندار ده‌بێ. پاشان ناوبراو نزیکه‌ی شه‌ش مانگ له جێی داده‌بێ به هۆی برینه‌که‌ی و ئه‌و کاته به فرسه‌ت ده‌زانێ و له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر کتێب له سه‌ر داهێنانی چه‌ک ده‌خوێنێته‌وه.کڵاشینکۆڤ باسی ئه‌وه‌ی کرد که چۆن گه‌ڵاڵه‌ی چه‌کێکی نوێی داڕشتووه و چۆن پاش ته‌واو کردنی خوێندنه‌که‌ی له بواری ئه‌ندازیاری دا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی داهێنانی چه‌کی ئه‌وتوماته‌ی پێشنیار کردووه. پیته‌کانی (ئاک واته ئاڤتومات کڵاشینکۆڤا) واته چه‌کی ده‌سترێژکه‌ری کڵاشینکۆڤ. ژماره‌ی 47 یش واته ساڵی 1947 که ئه‌و ساڵه پرۆتۆکۆڵی داهێنانی چه‌کی کڵاشینکۆڤ ئاماده کرابوو.چۆنیه‌تی شته‌که وه‌ها بوو که ئه‌م چه‌که خێرا پێشکه‌وت و ناوبانگی ده‌ر کرد به‌تایبه‌ت له نێو یه‌کیه‌تی ئه‌و کاتی سۆڤیه‌ت و گرووپی جۆراوجۆری پارتیزانی دا. له ته‌مه‌نی 60 ساڵی (ئاک -47) وابه‌رئاورد کراوه که زیاتر له سه‌د میلیۆن چه‌کی کڵاشینکۆڤ له جیهان دا فرۆشراوه و له‌مانه هه‌ندێکی کۆپی و هه‌ندێکی تریشی بێ ئیجازه بوون.به‌ڵام کڵاشینکۆڤ هیچ قازانجێکی له‌م داهێنانه‌ی خۆی نه‌بردووه. ئه‌گه‌ر له هه‌ر چه‌کێک چه‌ند دراوێکی به‌رکه‌وتایا ئێستا خانه‌نشینێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بوو. نه هه‌ر ئه‌وه‌ی که هیچیان پێی نه‌دا له باتی ئه‌و کاره‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌و سێمبۆڵانه‌ش که به نێوی چه‌کی کڵاشینکۆڤیش دروست ده‌کرێن وه‌کوو وێنه‌ی کێشراوه له نێو ئاڵای میللی (موزامبیک)، سیمبۆڵی بنه‌ماڵه‌ی چه‌کی کڵاشینکۆڤ و زرێ پۆشی ده‌وڵه‌تی (زیمبابوه)، نیشانه‌ی چه‌کی کڵاشینکۆڤ له سه‌ر ئاڵای (حیزبوڵا) و هتد. ڕه‌نگه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش بووبێ که هاوکاره‌که‌ی کاتێک داوای وتوێژم له‌گه‌ڵ میکائیل ئه‌و پیره که داهێنه‌ری چه‌کی کڵاشینکۆڤ بووه، کرد وه‌کوو هه‌واڵنێری (داگێنز نیهتر)، داوای 2000 دولار لێ کردم. منیش ئه‌و داواکاریه‌م قبووڵ نه‌کرد.سه‌رئه‌نجام ئه‌و کاره‌ی ناوبراو رێزی لێ‌نرا. کاتێک ئه‌م چه‌که 50 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پڕ کرده‌وه پیشانگایه‌کی گه‌وره‌یان له مۆسکۆ بۆی ڕێک خست و میکائیل کڵاشینکۆڤ که له سه‌رده‌می ستالین و برژنف خه‌ڵات کرابوو، به هه‌مان شێوه له سه‌رده‌می بوریس یه‌لتسینیش خه‌ڵات کرا. (دیاره ئه‌م چه‌که هه‌ر به نێوی داهێنه‌ره‌که‌ی که پاشناوی کڵاشینکۆڤه ناوزه‌د کراوه. واته چه‌کی کڵاشینکۆڤ. که ئێستا و له رابوردوش چه‌کی ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان بووه له هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا و به‌م چه‌که به‌رگری له خاک و نیشتمان ده‌که‌ن.) سه‌رچاوه: له رۆژنامه‌ی سویدی داگێنز نیهتر و: حه‌مید ته‌یموری070823 Dagensnyheter· Izjevsk· Udmurtien
سه‌ربرده‌ی ئه‌و پیاوکوژه‌ی کرا به دیپلوماتێکی پایه‌به‌رز
ڕاپۆرتی حه‌وته‌نامه‌ی ئۆتریشی پروفایل له سه‌ر محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی
ئاماژه‌ی وه‌رگێڕی کوردی: محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی، که‌سێک که به‌رپرسیاره‌تیی تێرۆری ساڵی 1989ی وییه‌نی پیته‌ختی وڵاتی ئۆتریشی له ئه‌ستۆ بوو، ئیمڕۆ یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاکانی ده‌وڵه‌ت و دیپلۆماتێکی پله‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی ئێرانه. حه‌وته‌نامه‌ی ئۆتریشی پروفایل له هه‌واڵێکیدا ڕه‌وشی ناوبراوی له کاتی تێرۆری دوکتۆر قاسملووه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگاندووه و منیش به‌هۆی گرینگیی بابه‌ته‌که و هه‌ندێ زانیاریی نوێی له باره‌ی ئه‌و دیپلۆماته تیرۆریسته تێدایه وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
حه‌مید ته‌یموری
7/8/2007
مارتین شتاودینگر
ئه‌م دوو وێنه‌یه به جیاوازیینزیکه‌ی 20 ساڵ گیراون. وێنه‌ی یه‌که‌م ڕه‌شوسپییه، که پۆلیسی ئۆتریش له ساڵی 1989 گرتوویه
. له وێنه‌ی یه‌که‌مدا پیاوێک ده‌بینرێ که ده‌رد و ئازار به سه‌رو ڕوومه‌تییه‌وه دیاره و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ڵه‌کانی شانی چه‌پیشی که دووراوه‌ته‌وه ده‌بینرێ. ماوه‌یه‌ک پێش گرتنی ئه‌م وێنه‌یه، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری وییه‌ن، که به هۆی برینداربوونی به چه‌کی گه‌رم تیمار کرابوو، گیراوه.
وێنه‌ی دووهه‌میش، وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگییه و که‌مێک لێڵه و ده‌توانرێ بووترێ ماوه‌ی گرتنی ئه‌م وێنه‌یه زۆر دوور نییه. پیاوێک به ڕیشی سێ ڕۆژه، زه‌رده‌خه‌نه له سه‌ر لێوانی، به کۆت و کراسێکی پۆشته که یه‌خه‌که‌ی له‌سه‌ر مۆدێلی ده‌وروبه‌رانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌ره‌ک کۆماری ئێستای ئێران، کراوه‌یه.
له وێنه‌ی یه‌که‌م به‌رپرسی تیمی تێرۆر ده‌بینرێ که له ئۆتریش ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هه‌ڤاڵانی تێرۆر کرد. وێنه‌کان ئاماژه به‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی سه‌حرارودی ده‌که‌ن که له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا ئه‌م پۆستانه‌ی ده‌ست که‌وتووه. هه‌رچه‌ند ئه‌م کابرایه له کاتی تێرۆری وییه‌ن به هۆی گولله‌ی هه‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه له کاتی ڕوودانی تێرۆره‌که که‌مێک له مه‌رگ نزیک ببووه‌وه. هه‌بوونی حوکمی گرتنی ناوبراو تاکوو ئێستا له لایه‌ن دادستانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئۆتریش هیچ هه‌نگاوێکی جیددی بۆ گرتنی سه‌حرارودی نه‌ناوه و ناوبراو ئه‌مڕۆ یه‌کێک له گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی به هه‌بوونی ئه‌و پۆسته‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی، توانی له مانگی مای 2007دا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی ئێرانی له کونفرانسی شرم الشیخ له وڵاتی میسر، که له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق پێکهاتبوو، به‌شدار بوو و له به‌رانبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکادا دانیشێ. ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که ئامریکاییه‌کان چه‌ند مانگێک پێش گرتنی ئه‌م کونفرانسه تێکۆشابوون له ئۆپراسیونێکی تایبه‌تیدا ئه‌م تێروریسته به‌ناوبانگه ده‌سگیر بکه‌ن.
سه‌حراروودی له ڕاستیدا مرۆڤێکه چه‌ند ڕووی هه‌یه. دوای ئه‌نجامدانی گه‌ڵاڵه‌ی تێرۆری وییه‌ن به شێوه‌یه‌کی نهێنی و گوماناوی ناردرایه‌وه تاران. کاتێکیش که ناوبراو یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره پایه‌به‌رزه‌کانی سپای قدس له قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان، ئۆرگانی پێوه‌ندیدار به سپای پاسداران، بووه وه‌کوو قاره‌مانێک پێشوازی لێ‌کرا. نێوی سه‌حرارودی له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای وڵات زه‌مانێک وێردی سه‌ر زمانان بوو، له‌وه ده‌چێ ئێستا هه‌رگیز که‌سێک به‌م ناوه هه‌ر نه‌بووبێ.
له تاران ماوه‌ی 2 مانگ له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی سپای پاسداران له ژێر چاودێریدا بوو. پاش ماوه‌یه‌ک به پله‌ی ژه‌نه‌راڵی بۆ کوردستان گه‌ڕایه‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 تا ئه‌م دواییانه چه‌ند جار بۆ کرده‌وه‌ی جۆراوجۆری تێرۆریستی ده‌ره‌وه‌ی سنوور، چووه‌ته کوردستانی عێراق. له ساڵی 1996 به‌رپرس و مه‌سئولی ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌کانی حدکا له سنووره‌کانی کوردستان بووه. ده‌وترێ کاتێک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر حدکا وتوویه: به‌و جۆره‌ی که قاسملووم له نێو برد، هه‌مووی ئێوه‌ش له نێو ده‌به‌م.
ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی: باکوری عێراق (کوردستان)، شاری هه‌ولێر، 11 ژانویه‌ی ساڵی 2007
هێلیکۆپترێکی شه‌ڕکه‌ر له کاتی فڕین به سه‌ر ماڵێکی دوونهۆمی به شێوه‌یه‌کی نۆرماڵ خه‌ریکی فڕین بوو. ئه‌مه‌ش هه‌مان ماڵ بوو که سه‌ربازه ئامریکاییه‌کان له کاتی گه‌مارۆدان و هێرش بردنه ژووری ئه‌م ماڵه ئه‌و پێنج ئێرانیانه‌یان به دیل گرت. له‌م کاته‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو گوایا یه‌کێک له گیراوه‌کان جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی بووه. به‌ڵام زۆری نه‌خایه‌ند که ئه‌م ده‌نگۆیه به‌درۆ خرایه‌وه و ڕوونیش بووه‌وه که جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی له نێو گیراوه‌کاندا نه‌بووه.
ئامریکا سه‌حرارودی و هاوکاره‌کانی به ئۆرگانیزه کردن و په‌ره‌پێدان به گرووپه تێرۆریستیه‌کان له عێراق و، دانی یارمه‌تی ماڵی و چه‌کی مودێڕن به‌وانه تاوانبار ده‌کا. له کاتی ئه‌نجامدانی ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازانی ئامریکایی، سه‌حرارودی له ماڵێکی تردا بووه له چه‌ند کیلومیتری هه‌مان ماڵ که ئێرانییه‌کانی تێدا به دیل‌گیران. ئه‌م تێرۆریسته به‌ناوبانگه له شاری هه‌ولێره‌وه هه‌مان شه‌و به‌ڕێ ده‌کرێته‌وه بۆ ئێران.
حه‌وته‌ی ڕابردوو، حه‌وته‌نامه‌ی نیوز ویکی ئامریکایی، وتووێژێکی له‌گه‌ڵ سه‌حرارودی له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنچ ئێرانییه به‌دیل گیراوانه له هه‌ولێر ئه‌نجامدا. ناوبراو بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وه‌ی درکاند: له جێگایه‌ک خه‌ریکی پشوودان بووین، که ئێمه‌یان ئاگادار کرده‌وه سه‌ربازانی ئامریکایی خه‌ریکی ئۆپه‌راسێۆنن. ناوبراو هاوکات ده‌ڵێ: بۆ هه‌ڵاتن له‌و جێگایه هیچ په‌له‌م نه‌کردووه و درێژه‌ی پێده‌دا: له کاتی ده‌رکه‌وتنی هه‌تاو هه‌ر له‌و ڕێگایه که هاتبووم، گه‌ڕامه‌وه ئێران که ڕێگای هه‌میشه‌یی هاتنی ئێمه‌یه بۆ کوردستان، ته‌نانه‌ت له نێوان ڕێگادا ڕاوه‌ستاین و سوبحانه‌مان خوارد. سه‌حرارودی درێژه ده‌دا به قسه‌کانی و ده‌ڵێ: ئاماده‌بوونی من له‌وێ به شێوه‌یه‌کی نهێنی نه‌بووه، به‌ڵکو له سه‌ر داوای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ره‌ککۆماری عێراق سه‌فه‌رم بۆ کوردستان کردبوو.
به‌رز کردنه‌وه و پله و پایه و لێپرسراوه‌تی
هه‌یئه‌ته‌کانی زیاتر له 30 وڵاتی جیهانی له ڕێکه‌وتی 3ی مانگی مای ساڵی 2007 له شه‌رمولشه‌یخی میسر کۆبوونه‌وه تاکوو بتوانن له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی عێراق وتووێژ بکه‌ن و بۆ نه‌هێشتنی کێشه‌کان چاره‌سه‌رێک بدۆزنه‌وه. هه‌یئه‌تی ئامریکایی له کۆندالیزا رایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه، و هاوڕێیانی پێکهاتبوون. له به‌رانبه‌ر میزی ئه‌واندا هه‌یئه‌تی ئێرانی، که سه‌حرارودی یه‌کێک له ئه‌ندامانی بوو، دانیشتبوون. به کورتی ئه‌مه یه‌که‌م دانیشتنی ڕه‌سمییه که سه‌حرارودی وه‌کوو دیپلوماتێک له‌گه‌ڵ دیپلوماته ڕۆژئاواییه‌کاندا داده‌نیشێ. ناوبراو ساڵی ڕابردوو وه‌ک جێگری سه‌رۆکی شۆڕای ئه‌منیه‌تی میللی ئێران، عه‌لی لاریجانی، هه‌ڵبژێردرا. لاریجانی ئێستا به‌رپرسی پێوه‌ندی و وتووێژه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌کی ناووکی ئێران‌دا.
به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی وه‌کوو دیپلوماتێک له ڕاستیدا له هێزو توانای سه‌ره‌ککۆماری ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ خۆی ئه‌ندامی هه‌مان سپای قودسی سه‌ر به سپای پاسدارانی ئنقلابی ئیسلامی بووه و سه‌حرارودیش له‌وێدا چالاکیی تیرۆریستی نواندووه.
حه‌وته‌نامه‌ی به‌نێوبانگی ئێکۆنۆمیست له هه‌ڵسه‌نگاندنێکیدا هێزی سپای پاسدارانی به‌رانبه‌ر به هێزی ده‌وڵه‌ت له‌قه‌ڵه‌مداوه که به بێ له‌ئارادابوونی هیچ چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێک هه‌موو ئیمکانات و ده‌ستڕاگه‌یشتنی پێویستی به ده‌وڵه‌ت هه‌یه. تاکوو ئێستا چه‌ندین که‌س له ئه‌ندامانی پێشووی سپای پاسداران توانیویانه به که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌سته‌ڵاتی خۆیان، کورسی له مه‌جلیسدا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ده‌زگا ڕه‌سمی و گرنگه‌کانی پڕوپاگه‌نده، هه‌واڵنێری و هه‌واڵگریی ئێران، به‌رنامه و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری، (وه‌کوو پرۆژه‌ی لووله‌ی گاز و مێترۆی تاران) له ژێر کونترۆڵی ئه‌م گرووپه دایه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی‌دا نیشانه‌ی ڕاده‌ی ده‌سته‌ڵات و هێزی ئه‌وانه له ناو ده‌وڵه‌تدا. له ماوه‌ی ده مانگی هه‌وه‌ڵی سه‌ره‌ککۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا، به‌ربه‌ڵاویی پرۆژه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی سپای پاسداران له 2 میلیارد دولاره‌وه بۆ 12 میلیاراد دولار به‌رز بۆ‌ته‌وه. لێکۆڵه‌ری بواری ئابووری، سه‌عید لیلاز له وتووێژێکیدا بۆ حه‌وته‌نامه‌ی ئێکۆنۆمیست ئاماژه‌ی به‌م گرووپه داوه و ده‌ڵێ: ئه‌وانه هه‌مان که‌سانن که ئیمتیازاتی زۆر به‌رزیان هه‌یه و له ڕاستیدا چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێن له ڕێگای هێزی سیاسییه‌وه توانیویانه زۆربه‌ی شاڕه‌گه‌کانی گرنگی ئابووری ئێران بخه‌نه ژێر کونترۆڵی خۆیانه‌وه.
به‌شدار بوونی سه‌حرارودی وه‌کوو یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ئێرانی له کۆنفه‌رانسی شه‌رمولشێخ له میسر، له ڕاستیدا گاڵته‌کردنێک به ئامریکاییه‌کان بوو. پاسداری کۆنه‌کاری دوێنێ و دیپلوماتی نوێی ئیمرۆ سه‌حرارودی له‌گه‌ڵ له وتووێژیدا له نیوزویک ده‌ڵێ: ئامریکاییه‌کان که ئاماده‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بوون، شانسێکی زۆر به‌نرخیان له ده‌ستدا. ئێمه له واقیعدا ئاماده‌ین له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایش له‌و وڵاته‌دا هاوکارییان بکه‌ین. به‌ڵام ناوبراو به وته‌یه‌کی پڕ له هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ دژی ئامریکا هه‌نگاو بنێن، باش ده‌زانین چۆن و له چ ڕێگایه‌که‌وه ده‌ست به کار ده‌بین. ئه‌م وتانه‌ی سه‌حرارودی نیشانه‌ی ماهیه‌تی تێرۆریستی ناوبراوه که ته‌نانه‌ت وه‌کوو دیپلوماتێک ناتوانێ ئه‌و کرده‌وه نهێنیانه ڕابگرێ.
پێداچوونه‌وه‌یه‌ک له بواری تێرۆریستی کورده‌کان له وییه‌ن
له ڕۆژی 13ی جولای ساڵی 1989 له کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی‌دا، له لایه‌ن یه‌کێک له تیمه‌کانی تێرۆری سه‌ربه کۆماری ئیسلامیی ئێران که جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی به‌رپرسی بوو، ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران د. قاسملوو و هاوڕێیانی تیرۆر کران.
هیوا بارامی نوێنه‌ری حدکا له ئۆتریش ده‌ڵێ: دوکتۆر قاسملوو ڕێگه چاره‌ی کێشه‌ی کورده‌کانی ئێرانی ته‌نیا له ڕێگای سیاسییه‌و به مومکین ده‌زانی. ناوبراو هیچکات باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشه‌یه له ڕێگای نیزامییه‌وه نه‌بووه.
دوو که‌س له هه‌ڤاڵانی د. قاسملوو له‌و کرده‌وه تێرۆریستیه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها سه‌حرارودی به هۆی گولله‌یه‌ک که ڕوو له د. قاسملوو هاویژرابوو، به هه‌ڵه بریندار بوو. له‌گه‌ڵ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ئاشکرا و نکۆڵی نه‌کردنیشی له لایه‌ن پۆلیس و داموده‌زگای قه‌زایی ئۆتریشه‌وه، حوکمی گرتنی سه‌حرارودی و تێرۆریسته‌کانی هاوکاری ده‌رنه‌چووه. به گرتنی دوو ئێرانی له جێگای ڕووداوه‌که و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌شداری کاری تێرۆره‌که‌ش بوون، به ڕوونی دیاره و هه‌ڵسوکه‌وتی پۆلیسیش له کاتی لێکۆڵینه‌وه له‌و تێرۆرانه‌دا نیشان ده‌دا، که ئه‌وانه نه‌ک وه‌ک تاوانبار به‌ڵکو وه‌ک شایه‌تحاڵ پێناسه کراون.
به هۆی گوشاری حکوومه‌تی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆتریش، تێرۆریسته‌کان توانییان به‌بێ هیچ گرفتێک بۆ ئێران بگه‌ڕێنه‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تێرۆریسته‌کان بۆ ئێران داموده‌زگای قه‌زایی ئۆتریش حوکمی گرتنی ئه‌وانه‌ی ده‌رکرد، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هیچ ته‌ڵاشێکی جیددی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆتریشه‌وه بۆ گرتنی ئه‌م تێرۆریستانه ئه‌نجام نه‌دراوه.
و. بۆ فارسی: که‌یومه‌رس شه‌هسه‌واری

کاته‌کانی چاوه‌ڕوانیی عه‌داڵه‌ت, هلن قاسملوو
له نووسینی: هلێن قاسملوو، ڕۆژنامه‌ی ئۆتریشی دیی پره‌سه
3/8/2007
و. بۆ فارسی: که‌یومه‌رس شه‌هسه‌واری
بکوژانی هاوسه‌ره‌که‌م ئێستا به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێرانن – ئایا هه‌ر به‌و هۆیه‌ییه که هیچ لایه‌ک پێیان ناوێرێ؟
له ماوه‌ی زیاتر له 18 ساڵه واته له ڕێکه‌وتی 13ی ژولای ساڵی 1989، تێرۆرێک دژی نوێنه‌رانی کورده‌کان، دوکتور عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو سکرتێری گشتی حدکا و نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر ئه‌نجام درا.
حکوومه‌تی ئێران مێرده‌که‌م عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو یان داوه‌ت کرد بۆ وتووێژ له سه‌ر کێشه‌ی کورده‌کان له ئێران. هه‌ڵبه‌ته ئێرانیه‌کان به پاسپۆرتی سیاسی هه‌ر به‌و مه‌به‌سته بۆ وییه‌ن سه‌فه‌ریان کردبوو، ئه‌مانه ئه‌و تێروریستان بوون که قاسملوو هاوڕێکانی له سه‌ر میزی وتووێژ شه‌هید کرد. ئه‌وانه ته‌نانه‌ت پرۆفیسۆر فازڵ ڕه‌سوڵ که ناوبژی که‌ری ئه‌م وتووێژه بوو، ده‌سترێژیان پێدا کرد و شه‌هیدیان کرد.
پاش چه‌ند سه‌عاتێک ئاشکرا بوو که ئه‌وانه‌ی به پاسپۆرتی سیاسی له‌م وتووێژه‌دا به‌شداریان کردوه ئه‌م جینایه‌ته‌یان ئه‌نجام داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م کرده‌وه‌ش نه ته‌نیا ئازاد کران به‌ڵکو پۆلیسی ئۆتریش تاکوو فڕۆکه‌خانه سکۆرتی کردن. به‌رپرسی تیمی تێرۆره‌که‌ش، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی، لێره‌دا ده‌ستی به پۆستی جێگری به‌رپرسی شۆرای به‌رزی ئه‌منیه‌تی میللی گه‌یشتووه. هه‌رچه‌ند حوکمی گرتنی به زۆری له ئۆتریش له سه‌ری دایه. به‌ڵام تاکوو ئێستا هیچ هه‌نگاوێک بۆ گرتنی ناوبراو نه‌نراوه. لانیکه‌م زانیاری له جێگای دانیشتنی سه‌حرارودی له کوردستانی عێراق و یان ئه‌وه‌ی که له‌م دواییانه‌دا وه‌کوو نوێنه‌ری هه‌یئه‌تی به‌شدار له‌و کونفرانسه که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی عێراق له شرم الشیخ له میسر پێک هات، بووه. هه‌رچه‌ند حه‌وته‌نامه‌ی پروفایل له‌م باره‌یه‌وه هه‌واڵێکی به‌ڵاو کرده‌وه. به‌ڵام له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆتریشه‌وه هیچ دژکرده‌وه‌یه‌ک پیشان نه‌دراوه.
له چاوه‌ڕوانی عه‌داڵه‌ت دا
زیاتر له 18 ساڵه له ڕووداوی تێرۆری وییه‌ن تێده‌په‌ڕێ. پاش ڕاگه‌یاندنی حوکمی دادگای میکۆنۆس له ڕێکه‌وتی 10ی ئاپریلی ساڵی 1997 که له‌وێ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کران و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تاوانباریه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به بێ هیچ گومانێک سابت کرا. هێشتا ده‌زگای قه‌زایی ئۆتریش له درێژه‌ی لیکۆڵینه‌وه بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌م تێرۆره سیاسییه به‌رگری ده‌کا.
له ڕێکه‌وتی 17ی سێپتامبری ساڵی 1992 جێگری دوکتۆر قاسملوو واته دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له ڕستۆرانێکی یونانی به ناوی میکۆنۆس که‌وته به‌ر هێرشی تێروریستان که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌ئموریه‌تی ئه‌و تێروره‌یان پێ سپێردرابوو. به پێچه‌وانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئۆتریش، قوه‌ی قه‌زائییه‌ی ئاڵمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داکۆکی له سه‌ربه‌ستی خۆی ده‌کرد، ڕووداوی تێروری بڕلینی ئاشکرا کرد. له دۆسیه‌ی ده‌رکردنی حوکمی مێژوویی میکۆنۆس ئاماژه به بواری تێروری وییه‌ن کراوه که ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگی حدکا کپ بکرێته‌وه، ڕێبه‌رانی سیاسی ئێران ئه‌م بڕیاره‌یان داوه که نه له ڕێگه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حدکا خه‌بات بکرێ به‌ڵکۆ ئه‌وانه له ڕێگای ڕق و قینه‌وه ده‌بێ له نێو ببرێن.
تێروری سکرتێری پێشوی حدکا د. قاسملوو دوو هاوڕێکه‌ی له وییه‌ن و جینایه‌تی میکۆنۆس له بڕلین بڕیارێک بوو که له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دراوه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له کاتی دادگای میکۆنۆس ده‌ست که‌وتن، ڕووداوی وییه‌ن و بڕلین به جۆرێکی نکول لێی نه‌کراو به یه‌ک گرێ ده‌دا و هه‌بوونی ده‌ستی ڕژیمی ئێران بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م جینایه‌ته به ئاشکرا سابت ده‌کا. به نێوی عه‌داڵه‌ت، مافی مرۆڤ و بۆ مانه‌وه‌ی که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌ستی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی ئۆتریش، له ده‌وڵه‌تی ئۆتریش داوا ده‌که‌م بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌تی وییه‌ن لێکۆڵینه‌وه له‌و بواره‌دا سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه.
لێره‌دا باسی عه‌داڵه‌ت له به‌رانبه‌ر قوربانیان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌واندا و هه‌روه‌ها میلله‌تی کورد و ئۆتریش ده‌کرێ. کات هه‌رچی خێراتر تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام جینایه‌تی 13ی ژولای ساڵی 1989 هه‌رگیز له بیر ناچێ.
هلێن قاسملوو هاوسه‌ری عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو که له ساڵی 1989 له وییه‌ن شه‌هید کرا و ناوبراو دانیشتوی پاریسی فه‌رانسه‌یه.
/8/2007
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
نووسینی: ئه‌حمه‌د ئاڵتان
و. بۆ فارسی: عه‌لی محه‌مه‌د ته‌باته‌بایی
و. بۆ کوردی: حه‌مید ته‌یموری
ئه‌مه وتارێکه که نووسه‌ری تورک ئه‌حمه‌د ئاڵتان نووسیوویه و له‌م وتاره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کردووه له سه‌ر خه‌ڵکی تورکیه و جیاوازی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئابوریش. منیش به پێویستم زانی وه‌ری گێڕمه سه‌ر زمانی کوردی و پێم وایه بۆ خوێنه‌رانیش ئینتره‌سانت ده‌بێ. هه‌رچه‌ند زۆر له بۆچوونه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا ناگونجێ و منیش له نێو که‌واندا بیروڕای خۆمم نووسیووه.
له تورکیه سوپا و ده‌وڵه‌ت سه‌رقاڵی خه‌باتێکی ته‌واو ڕاده‌به‌ده‌رن بۆ وه‌رگرتنی هێزو ده‌سه‌ڵات. ده‌وڵه‌تیش به‌ته‌واوه‌تی به دوو گروپی دیاریکراو دابه‌ش کراوه‌و و وڵاتیش تووشی قه‌یران بووه.
نووسه‌ری تورک، احمد آلتان، دژکرده‌وه‌کانی وڵاته‌که‌ی شرۆڤه کردووه‌و له ڕووداوه به‌هێز و مه‌ترسیداره‌کانی ئاگاداری ده‌دا.
تورکیه له کاتی جووڵانه‌وه‌یه‌کدایه بۆ پاکانه حه‌سابێکی گه‌وره و له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش کۆتایی بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م گێره‌وکێشه‌یه‌دا کاریگه‌ری و ڕۆڵی ئه‌سڵی له ئه‌ستۆدایه کێشه‌ی دینی یان قه‌ومی نیه. ئه‌م وڵاته به‌ره‌و له‌ت بوونێک ده‌ڕوا که له ڕاستیدا تووش و ئێستاش ته‌تڵه‌ی زه‌وی بووه. شته‌که لێره‌دایه که جیاوازی فه‌رهه‌نگی که له ته‌واوی ساڵیانی ده‌سه‌ڵاتی کۆماریی ده‌سه‌ڵاتدار بووه‌و له ڕاستیدا زۆر قووڵتریش بووه‌ته‌وه.
له‌م کات و ساته‌دا له تورکیه له لایه‌ک چین‌و توێژی گه‌وره‌ی مرۆڤ که پیش چوونه ژووری ماڵه‌کانیان پێڵاوه‌کانیان ده‌ر دێنن، ژنه‌کانیان حیجابی ئیسلامی به سه‌ریانه‌وه‌یه و مێرده‌کانیان به بیجامه‌وه له کۆڵانه‌کاندا ده‌سووڕێنه‌وه، کوڕه لاوه‌کانیان زۆربه‌ی کات له کافته‌ریاکان ده‌یگوزه‌رێنن، ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که کچه‌کانیان له ژێر کۆڵه‌که‌یه‌کی تووند‌و سه‌رکوتکه‌رانه‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ڕووناکی ماڵه‌کانیان له لامپی هه‌رزان و فلورسنت مسۆگه‌ر ده‌بی، موسیقای دڵخوازی خۆیان شتێکی نێوان موسیقای ناوچه‌یی و عه‌ره‌بی دایه و له‌وانه‌یه و له ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆیاندا هه‌رگیز کتێبێک نه‌خوێننه‌وه، ژن و مێرده‌کانی ئه‌مانه هه‌رگیز پێکه‌وه ناڕۆنه ڕستۆرانێک و ته‌نانه‌ت شانۆش بۆ ئه‌مانه شتێکی بێگانه‌یه، ئه‌مانه خوێنده‌واری تاڕاده‌یه‌ک که‌میان هه‌یه و خاوه‌نی بۆچوونێکی دینی به‌هێزن.
به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه گرووپێک هه‌ن که بۆ خوێندنی باڵا ڕوو له کۆلیجه بیانیه‌کانی ئێستانبۆل ده‌که‌ن، که‌سانێک که له جێژنی کۆلێج له‌گه‌ڵ جێژنی زه‌ماوه‌ند و سه‌ماکردنه‌کاندا به‌شدارییان کردووه، ئه‌وانه ده‌چنه سینما، کتێب ده‌خوێنن، هه‌رچه‌ند زۆر که‌م و خوێنده‌واری به‌رزیان هه‌یه، موسیقای دڵخوازی ئه‌وانه به‌ربه‌ڵاوه هه‌ر له موسیقای پاپ تاکوو کلاسیک و جۆراوجۆره و دێکۆراسیۆنی ماڵه‌کانیان به پێی سه‌لیقه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێردراوه، ژنی ئه‌مانه هه‌رگیز له حیجابی ئیسلامی که‌ڵک وه‌رناگرن و ئه‌گه‌ر چی ئیجازه به کچه لاوه‌کانیان ناده‌ن که پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دۆ‌ست کوڕه‌کانی خۆیاندا هه‌بی، به‌ڵام گه‌ر کچه‌کانیان ئه‌و کارانه‌ش بکه‌ن زۆر گرنگ نیه به‌لایانه‌وه، ئه‌م که‌سانه گه‌رچی به خوا باوه‌ڕیان هه‌یه به‌ڵام بۆ عیباده‌تی دینی گرنگیه‌کی ئه‌وتۆ ناده‌ن، ئه‌مانه زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر شه‌راب نیه به‌ڵام له مێواندارییه‌کانی خۆیاندا ئه‌ڵکۆڵ ده‌خۆنه‌وه، ڕۆژنامه ده‌خوێننه‌وه و سه‌یری میزگرده سیاسیه‌کان له ته‌له‌فزیون ده‌که‌ن، ئه‌م خه‌ڵکانه هه‌ست ده‌که‌ن که له‌و گرووپه پێشکه‌وتوخوازانه‌ی کۆمه‌ڵن و ژیانی خۆیان ته‌قریبه‌ن به شێوازی ستانداردی ژیانی ڕۆژئاوایی پێش ده‌به‌ن.
بیروبۆچوونی دژ به‌یه‌ک
شێوازی ژیانی ئه‌م دوو گرووپه هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌یه‌که‌وه نیه. به پیچه‌وانه‌ی ڕۆژئاوا، جێگایه‌ک که بۆ چاک تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵ به هه‌موو چین و توێژێک له‌و مادانه‌ی وه‌کوو موسیقای که‌نیسه‌یی، هه‌موو شێوازه دینیه‌کان و چیرۆکه‌کانی ئنجیل که ته‌نانه‌ت بۆ په‌رده‌ی سینماش که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرن، ده‌یکه‌نه خۆراکی ڕۆژانه‌یان، له تورکیه گه‌ڵاڵه‌ی فه‌رهه‌نگی بوونی نیه تاکوو بتوانێ ئه‌م گرووپه دژی یه‌کانه پێکه‌وه گرێ بدا. ژیانی ئه‌وانه، بۆچوون و سه‌لیقه‌کانیان به‌ته‌واوی له یه‌ک جیان و هیچ پێوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ یه‌ک نیه و دژی یه‌کن.
ئه‌و گرووپی یه‌که‌مه له ته‌واوی ساڵیانی کۆماری سه‌رزه‌نش و له هیچ لایه‌کیش وه‌ریان نه‌گرتوون و خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه. ئێستا گرووپه‌که‌ی تر خاوه‌نی ته‌شکیلات و هێزێکی سیاسین و له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا به‌شدار بن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنن.
گرووپی دووهه‌م که‌مینه‌ن و له‌م کات و ساته‌دا شانسی سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵبژرادنێکی تردا نیه. ئا له‌م خاڵه‌دایه که دژکرده‌وه‌یه‌کی مێژوویی سه‌ر هه‌ڵده‌دات: له‌و جێگه‌ی که گرووپی دووهه‌م و لایه‌نگریکردن له ڕۆژئاوا ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر پێڕه‌وی له بۆچووبی سیاسی ڕۆژئاوا بکا، ناتوانێ بۆ جارێکی تر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ییه نسبه‌ت به ئه‌رزشه‌کانی دێموکراسی ڕۆژئاوایی دژایه‌تی ده‌کا. به‌ڵام گرووپی یه‌که‌م بایی خۆیان له‌گه‌ڵ بایی رۆژئاوا به پێچه‌وانه ده‌زانن که ته‌نیا وه‌کوو یاساکانی رۆژئاوا له به‌ر چاو بگرێ ده‌توانێ به ده‌سڵات بگا. ئاکامه‌که‌ی وه‌هایه که گرووپی یه‌که‌م تێده‌کۆشن بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ریتێکی رۆژئاوایی و پێوه‌ندیه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ وان‌دا په‌ره پێبده‌ن.
هێزی نیزامیش له‌م تێک ڕۆخانی فه‌رهه‌مگییه دا ڕۆڵێکی گرنگ یاری ده‌کا. ئه‌گه‌ر سپا له گرووپی یه‌که‌م پشتیبانی بکا و یاسای ڕۆژئاوایی بۆ دیموکراسی له به‌رچاو نه‌گرێ بۆ خۆشی که ئه‌و ده‌سڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئێستا ئه‌وه‌ش له ده‌ست ده‌دا. له ڕاستی دا سپای تورکیه له منداڵانی گرووپی یه‌که‌م پیک هاتووه که له هاوکاریدان له‌گه‌ڵ گرووپی دووهه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخ و باییه‌ی ئه‌واندا دژایه‌تی ده‌کا، به‌ڵام سه‌ره ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌ر ده‌سڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. له لایه‌وه‌که ده‌توانین بڵێین که سپا له‌گه‌ڵ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی دا خه‌یانه‌ت ده‌کا. له‌م کاته‌شدا واپێ ده‌چێ که ئه‌م دوو گرووپه له کاتی خۆ ئاماده کردندان بۆ خه‌باتێکی یه‌که‌ڵا کردنه‌وه‌و ده‌سڵات به‌ده‌سته‌وه گرتن.
ئورووپا هه‌رگیز له ڕاپه‌ڕین پشتیوانی ناکا
گرووپی یه‌که‌م ئێستا له بواری ئابوری له وه‌زعێکی باش و به‌هێز دا ده‌یگوزه‌رێنێ. هه‌رچه‌ند نێوانیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تددا باش نیه، ئه‌وه‌ی که له ئاناتۆلی دا به به‌رهه‌می دێنن له ده‌ره‌وه ده‌یفرۆشن. ئه‌م گرووپه به تێکۆشانی خۆیاندا ده‌سڵاتیان به ده‌سته‌وه گرتووه و له ڕێکخراوی سیاسی خۆیاندا به ته‌واوی پشتیوانی ده‌که‌ن. به‌ڵام گرووپی دووهه‌م له‌م کاته‌دا تووشی قه‌یرانی ئابوری هاتوون. لایه‌نگرانی گرووپی یه‌که‌م بورژوازی گه‌وره‌ترن که له ده‌ره‌وه خه‌ریکی بازرگانین و هه‌ر له‌وێش له ئێعتباری ماڵی باشێش به‌رخوردارن. ئه‌م گرووپه به‌شێکی ڕۆشنبیریان تێدایه که باوه‌ڕیان وایه تورکیه ته‌نیا کاتێک ده‌توانێ بۆ حاڵه‌تی مساوی بگه‌ڕێته‌وه که له شێوه‌ی دیموکراسی که‌ڵک وه‌رگرێ و له به‌شێکی بوروکراتێش به‌رخورداره که ده‌ڵێ سترۆکتوری وڵات ده‌بێ بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ جیهاندا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێ. به‌ڵام به‌شه گرنگه‌کانی نیزامی قضایی، سپا و بوروکراسی وڵات لایه‌نگری گرووپی دووهه‌من. هه‌ر چه‌ند گرووپی دووهه‌م ده‌زانێ ناتوانێ له ڕێگای جۆره‌کانی سیاسی دا و بنیادی دیموکراسی له به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سڵات بمێنێ، له‌م کاته‌دا خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی تره. هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک کۆماری به‌رنامه و مه‌به‌ستی هه‌ر دوو گرووپه‌که‌ی به ڕوونی ئاشکرا کرد و نیشانی دا که تاکوو چه‌نده وتووێژ له نێوان ئه‌وانه‌دا گه‌رموگوڕه. گرووپی دووهه‌م که له لایه‌ن سپاوه پشتیوانی لێ ده‌کرێ خوازیاری هه‌ڵبژاردنێکی تر نین. به تێپه‌ڕ بوونی زه‌ماندا ده‌نگۆی ڕاپه‌ڕین ڕۆژ دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ. باسی حکوومه‌تی نیزامی له ئارادایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کودتا یان ڕاپه‌ڕین ده‌ست پێ بکا چی ڕوو ده‌دا؟
گرووپێک که شێوازی ژیانیان ڕۆژئاوایی تره به پشتیوانی ئه‌رتش ده‌سڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرن و له‌م کاته‌شدا پشتیوانی ڕۆژئاوا له ده‌ست ده‌ده‌ن، له به‌ر ئه‌وه ئورووپا له ڕاپه‌ڕین پشتیوانی ناکا.
له لایه‌کی تره‌وه ئامریکا هه‌رده‌م عمل گرا له‌وانه‌یه له به‌رانبه‌ر پشتیوانی بیروبۆچوونه‌کانی له باکوری عێراق (کوردستان) و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ڕاپه‌ڕینێکی وه‌ها دا پشتیوانی بکا، به‌ڵام لێره‌شدا ئامریکا له‌گه‌ڵ کۆسپێکی جیددی دا ڕووبه‌ڕووه. وڵاتێک که عێراقی داگیر کردووه و ده‌ڵێی به‌م کرده‌وه‌یه‌ی دیموکراسی داده‌مه‌زرێنێ و ناتوانێ بۆ جیهان و ته‌نانه‌ت بۆ خۆشی شروڤه‌ی بکا که چۆن له ڕاپه‌ڕینێکی نادیموکراتیک پشتیوانی ده‌کا. پاش تراژدیای عێراق ئیتر ئه‌و هێزه‌ی نامێنێ که دژکرده‌وه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌ر چاو نه‌گرێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئامریکا چ بیهه‌وێ و چ نه‌یهه‌وێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینێکی وه‌ها دژایه‌تی نیشان بدا.
به‌ڵام وڵاتێک که له وڵاتانی ڕۆژئاوا یارمه‌تی ماڵی وه‌رده‌گرێ و ئه‌رتشیش پشتیوانی لێ ده‌کا و چه‌که‌کانیشی له وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌رده‌گرێ، چی ده‌کا ئه‌گه‌ر ڕێگای خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا جیا کاته‌وه؟ به بۆچوونی من گرووپی دووهه‌م له میژه به دوای وه‌ڵامی ئه‌م بیره دا ده‌گه‌ڕێ و سه‌رئه‌نجام ئه‌م وه‌ڵامه‌شی ده‌ست که‌وتووه. ئه‌گه‌ر له تورکیه ڕاپه‌ڕینێک ئه‌نجام بدرێ جیهان له‌گه‌ڵ په‌دیده‌یه‌کدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێ که پێشتر هه‌رگیز به چاوی خۆیان نه‌یان بینیوه.
(پێموایه ئه‌م بۆچوونه له ڕاستی دا زۆر دووره، چوونکه جیهان زۆر ڕاپه‌ڕینی خوێناویان بینیوه‌و هیچ شتێکیش له جێگای خۆی نه‌جووڵاوه و چاره‌شیان کردووه.) که وابوو ڕاپه‌ڕینێکی له‌و چه‌شنه تورکیه ده‌گه‌ڕێ به دوای هاوکاری و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ڕووسیه و ئێران چه‌ک و وزه‌و یارمه‌تی ماڵی خۆی له‌و وڵاتانه دابین ده‌کا. گاز ، نه‌وت و چه‌کی ئه‌تۆمی له ڕووسیه و ئێران بۆ مانه‌وه‌ی تورکیه کافیه، هه‌رچه‌ند بۆ ماوه‌یه‌کی کورت. به‌ڵام بلوکێک که له ڕووسیه، تورکیه و ئێران پێک بێ ده‌توانی نه‌زمی جیهان تێک بدا. بۆ نموونه ئه‌م بلوکه ده‌توانێ کونترۆڵی ته‌واو به سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بکا و یان ئورووپا له نێو سنووره‌کانی قاڕه‌ی چکۆله‌ی خۆی‌دا به‌ند کا. ده‌توانێ قه‌فقاز، ئه‌فغانستان و پاکستان بکیشێته ژێر ده‌سڵاتی خۆی و ده‌توانێ پێوه‌ندی نزیک له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلام دابین بکا، ده‌توانێ ده‌ست بگرێ به سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کاندا و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتی چین دا هاوکاری بکا. (پێموایه ئه‌مه‌ش له‌و قسانه‌یه که تورکیه ڕۆژانه ده‌یکا و به هیچ ئاکامێکیش ناگا. ئه‌و قه‌یرانه ئێستا تورکیه‌ی تێکه‌وتووه زۆر له‌وه گه‌وره تره که بلۆکی سێ لایه‌نه دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا پێک بێنێ و ئاوا به‌و ئاسانیشه ده‌ستی بگاته سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کانی که‌رکووک و کوێت و سعودیه و هتد...)
ته‌نیا جه‌ره‌قه‌یه‌ک به‌سه
جموجووڵێکی وه‌ها به‌ربه‌ڵاو کاریگه‌ریی ڕۆژئاوا تێکه‌ڵێک له ئورووپا، ئامریکا و تاکوو ڕاده‌یه‌ک به‌ره‌و ژاپۆن هه‌ڵده‌کشێ. بلۆکی نوێ له بواری نیزامی، ماڵی و له باری سه‌رچاوه‌ی وزه هێزێکی زۆر گه‌وره‌ی له ده‌ست ده‌بێ. به‌م جۆره له‌ت بوونی هه‌نوکه‌یی له تورکیه ده‌توانێ ببێته له‌ت بوونێک له جیهان دا. ئه‌گه‌ر بڕیار بی که شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م ده‌ست پێ بکا، به بڕوای من له جیابوونه‌وه‌یه‌کی وه‌ها دا ده‌ست پێ ده‌کا. (به بڕوای منیش شتێکی وه‌ها مه‌حاله، ئاوا به ئاسانی شه‌ڕی سێ هه‌م ده‌ست پێ بکا ئه‌ویش له به‌ر چاوی کاڵی تورکیه. ڕه‌نگه سیاسه‌توازانی تورکی له عه‌قڵی خۆیاندا شتێکی وه‌ها فرموله بکه‌ن و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ جارێکی تر بخه‌نه ژێر کونترۆڵی خۆیانه‌وه، ئه‌ویش به قه‌ولی پێشینیان خه‌یاڵ پڵاوه.)
له‌وانه‌یه بڵێی که شتی وه‌ها هه‌رگیز ڕوو نادا... که‌سانێک که به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێنه‌کراوی وه‌هایان به ده‌سته‌وه‌یه که بۆچی شتی وه‌ها ڕوو نادا به ئاسانی له تیوریه‌کانی خۆیان داکۆکی بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشبینیه‌کانی من ڕاست ده‌ر چوون، واش بۆ کێشه‌که ده‌چم که ڕاست ده‌رچی، ئه‌و کات چی؟
له ڕاستی دا و به باوه‌ڕی من ئه‌م سیناریه‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ کێشه‌ی تورکیه ده‌سته‌و یه‌خه‌ن ده‌بێ زۆر به وردی ئاگایان له‌و سیناریه‌وه هه‌بێ. یانی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که له تورکیه‌ی ئه‌مڕۆژ دا بوونه‌ته هۆی تاقم و ده‌سته‌بازی، له لایه‌ن ئورووپایه‌کانه‌وه که ده‌یانه‌وێ تورکیه له بازاڕی ئورووپا ده‌رکه‌ن و به بێ شه‌رمی له‌گه‌ڵ وڵاتێک وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن که میراتی ئیمپراتۆری یه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا تووڕه‌ی ده‌که‌ن، ئورووپاییه‌کان وا پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌وان ڕێنوێنی و ئامۆژگاری تورکیه ده‌که‌ن ئه‌ویش له باتی هاوکاری ڕاسته‌قینه و هه‌روه‌ها ئامریکاییه‌کان که له سیاسه‌تی خۆیاندا له به‌رانبه‌ر تورکیه له کاتێکدا له دوو نه‌خش خۆیان ده‌نوێنن و واده‌زانن که زۆر زیره‌ک و وشیارن.
به بڕوای من به‌ره‌و شه‌ڕوکێشه‌یه‌کی خوێناوی نزیک ده‌بینه‌وه ئه‌ویش ده‌توانێ ته‌واوی جیهان تێیدا بسووتێ. باوه‌ڕیش نه‌که‌ین شه‌ڕێکی وه‌ها زۆر دوور و نه‌گونجاوه. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به هاوێشتنی ته‌نیا گولله‌یه‌ک ده‌ستی پێ کرد.
(به بڕوای من ئه‌مانه هه‌مووی له خه‌ونێک ده‌چن که نووسه‌ر له دوای یه‌ک ڕیزیان ده‌کا. ئابوری تورکیه ئه‌وه نیه که به‌رگه‌ی شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن بگرێ. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که تورکیه قه‌د له یوگوسڵاوی به‌هێزتر نیه، ئاوا ئورووپا و ئامریکا له‌ت و په‌تیان کرد. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دیالۆگ و له‌یه‌ک تێگه‌یشتنه، هه‌ر چه‌ند تورکیه ئه‌هلی دیالۆگ و تێگه‌یشتن نیه. ئه‌و سه‌رده‌مه ڕۆیشت که ئیمپراتۆری هه‌بوو، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و باڵکانی داگیر کرد. ئێستا گرووپی زۆر گچکه هه‌ن که به بێ هێزی ده‌وڵه‌تیش شه‌ڕی جبهه‌یی له‌گه‌ڵ وڵات ده‌که‌ن. تورکیه و ئه‌حمه‌د ئاڵتان به‌و قسانه ده‌یانه‌وێ ئورووپا و ئامریکا بترسێنن و گه‌لی کوردیش به که‌یفی خۆیان بچه‌وسێننه‌وه. گه‌لی کورد بۆ ئه‌و دڕندانه واته ئێران، تورکیه، سوریه و عێراق نا‌تاوێ‌ته‌وه و ئێستا خه‌ریکه رزگاری ده‌بێ، که چی ئه‌وانه‌ی که خه‌ون به کۆنه‌وه ده‌بینن، له خه‌ونی شیریندا لێی نووستوون. بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ ده‌بێ ڕۆژێک له به‌رانبه‌ر عه‌داڵه‌تدا چۆک دانه‌وێنن و مل شۆڕ که‌ن بۆ داواکاریه‌کانی گه‌لی کورد. بۆ خۆشیان باش ده‌زانن که ئه‌م کێشه‌یه وه‌کوو نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له جه‌سته‌یان نابێته‌وه.)
سه‌رچاوه: سایتیایران امروز
------------------
ئه‌حمه‌د ئاڵتان هه‌م نووسه‌ر و هه‌م ڕۆژنامه نووسه له تورکیه. ناوبراو پیشه‌ی خۆی به کاری ژۆڕنالیسیته‌وه ده‌ست پێ کردووه و هه‌میسه‌ش له‌گه‌ڵ تورکیه کێشه‌ی هه‌یه. ئه‌لتان ڕۆمان و وتارێکی زۆری نووسیوه و به‌ڵاو کردوه‌ته‌وه که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش وه‌کوو پڕفرۆش‌ترین کاری ناوبراون له تورکیه. ناوبراو ئێستا له ستانبول ده‌ژی و خه‌ریکی چالاکیه.
نووسینی: رضا موزونی
نیشتمانی زاگرۆس جێگای ژیانه‌وه‌ی کۆنترین و ڕه‌سه‌ن ترین ئاواز و ئاسه‌واری جیهانه. منداڵانی دانیشتوی زاگرۆس له‌گه‌ڵ موسیقادا له دایک ده‌بن، له‌گه‌ڵ موسیقادا گه‌وره ده‌بن و له‌گه‌ڵ موسیقاشدا پیرو کۆچی دواییش ده‌که‌ن. گه‌ر سه‌ره‌نجێکی سه‌رپییانه بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ به‌ڕاستی یه‌که‌م دژکرده‌وه و پێچه‌وانه‌ی مرۆڤ به چاو کردنه‌وه‌ی به دنیای ڕووناک هه‌مان گریانی دوای له دایک بوون دایه. سرووشت و ژیانی خه‌ڵکی نیشتمانی زاگرۆس و بێستوون بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو پێوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ زۆر موسیقای جۆربه‌جۆری سرووشتدا هه‌بێ. هاژه‌ی نه‌رمه‌ی نه‌سیم، هاژه و هۆره‌ی ئاوی ڕه‌وانی نێو دڵی کێوه‌کان، ده‌نگی قاسپه‌ی که‌وه عاشقه‌کان و هاژه‌ی ڕووبار و ئاو با ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌کتر و ڕۆحی خه‌ڵکی ئه‌م نیشتمانه‌یان زیندوو جوانتر کردووه‌و داهێنه‌ری ئاوازی کۆن و بێ هۆش نیه که منداڵانی چکۆله‌ی کورد به بیستنی ده‌نگی گونجاو ریتمیک گوێ قۆڵاخ ده‌بن و پاکانیان له باوه‌شی دایکیان دا ده‌جووڵێننه‌وه.مورسیاچه‌مانههه‌روه‌ها سیاچه‌مانه ئاوازی کۆن و ڕه‌سه‌نی ناوچه‌ی هه‌ورامانه و به سۆز‌و هه‌وایه‌کی خۆش ده‌خوێنرێ. نێوه‌ڕۆکی سیاچه‌مانه پێکهاتووه له عه‌شق و هیجران و خه‌مباری و جاروباریش هاوار دژی زۆڵمی خاوه‌ن مڵک و ڕه‌عیه‌تی ده‌ورانی ڕابردووی دووری ئه‌و ناوچه‌یه و خوێندنه‌که‌شی هونه‌رمه‌ندی تایبه‌تی خۆی ده‌وێ و ته‌نیا ده‌نگ خۆش و گۆرانی بێژانی هه‌ورامی ده‌توانن بیخوێنن. به سه‌رهه‌ڵدانی مه‌کته‌بی ته‌سه‌وف له ناوچه‌ی هه‌ورامان ئاوازی سیاچه‌مانه شێوازی عیرفانی به‌خۆوه بینی و که پێی ده‌ڵێن شێخانه.هۆره‌له کۆنترین جۆری ئاوازی نیشتمانی زاگرۆس و له دێرینه ترین ئاوازی جیهانه. له سه‌ر باکگروندی هۆره به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆمان به ده‌سته‌وه نیه به‌ڵام به سه‌رنجدان به تێکه‌ڵ بوونی هۆنراوه‌کانی هۆره له باری وه‌زن و قافیه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆنراوانه‌ی که له مقامی ته‌موره‌وه ده‌ژه‌نرێن، ده‌توانرێ دێرینه و سابقه‌ی ته‌موره به‌یه‌که‌وه گرێ بدرێته‌وه. جگه له‌مانه‌ش هه‌ندێک له مقامی هۆره‌و ته‌موره وه‌کوو سه‌حه‌ری تێکه‌ڵن و به‌م جۆره هاوکاتی و هاوبنه‌ماڵه‌یی هۆره‌و ته‌موره بێ شک له یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه.له باری پێشینه‌ی ته‌موره یان ساز به‌ته‌واوی ڕیشه و بنه‌چه‌ی هۆره مان پێی ده‌دا که ده‌توانین به نووسینی سه‌ر ئه‌و به‌رده بکه‌ین که له ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 5 تاکوو 7 هه‌زار ساڵ ده‌بێ. هه‌روه‌ها په‌یکه‌ری سه‌فالی ته‌مووره ژه‌نێک که له شاری شووش دۆزرایه‌وه که ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1500 ساڵ پێش زایین و به پێی ئه‌م به‌ڵگانه ده‌توانرێ مێژووی 6000 ساڵه بۆ ته‌مووره هه‌روه‌ها هۆره دابنرێ.وشه‌ی هۆره له (ئه‌هوراوه) هاتووه‌و بۆ لاڵانه‌وه و خوێندنی تێکستی پیرۆز و کۆن و پاڕانه‌وه بۆ ئه‌هورا مه‌زدا چڕاوه، هێشتا هۆره‌چڕانی کورد بۆ چڕینی هۆره ده‌ست له سه‌ر گوێیان داده‌نێن و ته‌نیا ئاوازی پاڕانه‌وه‌یه که بۆ سنترالیزه کردن و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆحانی دا بۆ خوێندنی ده‌ست له سه‌ر گوی داده‌نێن.هۆره له ڕیتمی ئازاد پێڕه‌وی ده‌کا و هۆنراوه‌کانی ده هیجائی و له سه‌ر وه‌زنی مستفعلاتن دایه. پێکهاته‌ی هۆره به 14 مقام داده‌نێن که زۆربه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مووره و دوزه‌له تێکڵاون. به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه که هۆره‌چڕانی ئه‌مڕۆی که‌ڵهۆر ته‌نیا چه‌ند هه‌وا یان مقام ده‌چڕن که ده‌توانرێ به مقامه‌کانی دوو ده‌نگی، قاچاخی چڕ، پایه مووری و غه‌ریبی چڕ ئاماژه بکه‌ین. هۆنراوه‌کانی هۆره زیاتر له ئه‌ده‌بیاتی گشتی و فولکلۆر هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام جار و بار هۆره چڕه‌کان له جێگای گونجاوی وه‌کوو کۆڕوکۆمه‌ڵی خۆماڵی هۆنراوه‌گه‌لێک که بۆ خۆیان دایده‌نێن ده‌یچڕن، که ئه‌م هۆنراوانه‌ش تایبه‌تی له مقامی دوو ده‌نگی که له نێوان دوو هۆره چڕدا ده‌خوێنرێ، ڕوو ده‌دا. نێوئاخنی هۆنراوه‌ی هۆره له ڕابردوویه‌کی دوور لاڵانه‌وه‌و عیرفانی بووه که دواتر به گوزه‌ری زه‌مان بۆ سه‌ردێڕی حه‌ماسی، عاشقانه، هێجران و سرووشت و هتد گۆڕا. هه‌ندێ جار بۆ هۆره وشه‌ی هاوناوی وه‌کوو لۆره و کزه به‌کار ده‌به‌ن که هه‌ر جار هۆره چڕێک به ڕیتمی قورس تر و به ده‌نگی نه‌رمتر و هاوکات به دڵ ته‌نگی و خفه‌ت و ناڕه‌حه‌ته‌وه بچڕێ، ئه‌م دوو وشه به‌تایبه‌ت کزه‌ی پێی ده‌ڵێن.هۆره به بێ سی و دوو تایبه‌تی خه‌ڵکی که‌ڵهۆر و قه‌ڵخانی یه که هۆره‌چڕانی که‌ڵهۆر له هۆره‌دا ناوبانگیان هه‌یه. له هۆره چڕه به‌نێوبانگه‌کان ده‌توانین نه‌مر (عه‌لی نه‌زه‌ر مه‌نوچێهری) ناوبه‌رین که له چڕینی هۆره‌دا بێ وێنه‌و تاکوو ئێستاش که‌س وه‌کوو ناوبراو نه‌یتوانیوه به‌و شێوه جوان و دڵگیره هۆره بچڕێ. به‌داخه‌وه ته‌نیا چه‌ند هۆنراه‌یه‌ک له هۆره‌ی نه‌مر عه‌لی نه‌زه‌ر که له ماڵی یه‌کێک له خانه‌کانی که‌ڵهۆر چڕیوویه، ماوه‌ته‌وه. ئه‌م چه‌ند به‌یته‌ش توانایی و بێ وێنه‌یی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نیشان ده‌ده‌ن له چڕینی هۆره‌دا. خوالێخۆشبوان دارا خان، عه‌بدولعه‌زیز(ئه‌وله‌زیز) و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی له چڕینی هۆره‌دا ده‌ستێکی باڵایان هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌ید قولی کشاوه‌رز گوڵی سه‌ر سه‌وه‌ته‌ی هۆره چڕانی ئه‌م نیشتمانی(زاگرۆس)یه. له هۆره‌چڕانی تر ده‌توانین نێوی سڵێمان (له سه‌رپێڵی زه‌هاو)، حاجی تووتی، نه‌سور و ئیبراهیم حوسه‌ینی و(ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری) ناوبه‌رین و ئه‌م که‌سانه‌ش وه‌کوو عه‌زیز مه‌ریدی، نجات کشاوه‌رز و خه‌لیل په‌رواز له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که خه‌ریکی ئه‌م هونه‌ره‌ن و به زه‌وق و شه‌وقێکی فه‌راوانه‌وه له‌م ڕێگادا هه‌نگاو ده‌نێن و خزمه‌ت به هونه‌ر ده‌که‌ن. له بواری تێکست و تێگه‌یشتن ده‌توانرێ دابه‌ش کردنی خواره‌وه بۆ هۆره دابنێن و ئه‌م هۆنراوانه‌ش وه‌کوو به‌ڵگه بهێنینه‌وه:عاشقانه‌مه‌نی وه‌که‌لی وه‌مانشته‌وه‌داخد ها له بان داخه‌یل گشته‌وه‌له شیوه‌د نیه له پای چه‌رخ که‌وقه‌یافه عه‌زیز ئاهو نه‌وایی ڕه‌وترسم بمرم بچم له کیسدکی بووده باخه‌وان خه‌رمانه‌ی گیسدسرووشتنه‌رگس له چیمه‌ن پایی په‌ل کردیه زه‌ردهه‌ی داد هه‌ی بی داد وایه‌ی گوڵ وه‌به‌رد!خوه‌زیه‌م وه ئه‌رجن چه‌ویر هاوسایه‌ترنگه‌ی ئاو راخووز وه‌فراو له پایه‌بوو گوڵ، بوو عه‌تر، بوو ڕازان شه‌ومه‌له‌یل دانه‌و یه‌ک چی‌و وه‌چگه مه‌رته‌وکۆچکووچ کورده ماڵ دایم ها له ڕه‌ونازاران کیشن ناڕه‌حه‌تی خه‌وئیڵه‌یل بار کردن دوو له‌یل بیون خالی!سوزه چیه‌سه‌و ژیر، ترمه‌ی متقالیکووتی لی بار که‌ید کووتی بار وه‌نی!کوتی ها له فکر کیش گوڵ وه‌نی!!چه‌وم چه‌وه‌ڕی ڕیه‌گه‌ی ڕاده‌زوان له زکر ده‌س وه دوعاده‌وه‌شوکورانه‌م پید بوو، بینای بان سه‌رکوره‌ی گلالان لافاو گرته وه‌رشوکورانه‌م پید بوو هه‌ر وه‌خت مه‌یلد هه‌سوه‌بی نم سه‌وز که‌ن گوڵان که‌ڵمه‌ستاکه‌ی بکیشم غه‌ریبی شارانزه‌نجیر وه‌گه‌ردن چی‌و گوناکاراننه قاقه‌ز دیرم نه قه‌ڵام ده‌واتتا ڕاز دڵه‌گه‌م بنویسم ئڕاتله سه‌ر کڵاوان خوه‌م وه‌ته‌نیا دیمزار زار مه‌گیرم په‌ی ته‌نیایی ویمحه‌ماسیته‌قه‌ی دیول تێ له ته‌رکه باناننیه‌زانم جه‌نگه یا ئوردوی خانانڕوڵه‌گه‌م بکوش هه‌ر ئی جه‌نگه‌سه‌سقان دوژمن پڕ ئی ته‌نگه‌سه‌فه‌ره‌یدون فه‌ڕ هه‌فت ئقلیم گیر کوو؟به‌رزو، فه‌رامه‌رز، تا زاڵ پیر کوو؟دنیا گریزی، دنیا گیریهه‌ی دنیا داران، هه‌ی دنیا دوسان!!دنیا ده‌میکه چوو شار‌و بوسان!!دنیا شه‌ش دانگه، هه‌ر شه‌شی بایه!ئه‌و له ئه‌وو که‌سه، وه‌ی دنیا شایه!!نه ڕوسه‌م زاڵ نه که‌ی کیانی!!هیوچ به‌قا نه‌یری، ئی دنیایی فانی!!لێکۆڵینه‌وه‌ی جوان و شوناسی هۆنراوه‌کانی هۆره کاتی زۆر ده‌وێ. لێکدانه‌وه‌ی جوانی ئه‌ده‌بی، شێوازی داهێنانی هونراوه، ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ته‌کنیکی تری ئه‌ده‌بی به ته‌واوه‌تی ده‌توانی له شیعری هۆره‌دا به‌دیی بکه‌ی. به کورتی هۆره پسۆله‌ی فه‌رهه‌نگی و به‌ڵگه‌ی کۆنی میلله‌تی کورده. هۆره هاواری غه‌ریبی، ناڵه‌ی ئه‌ڤینداری، مۆره مۆر و لاڵانه‌وه و ده‌نگی حه‌ماسی خه‌ڵکانی نیشتمانی زاگرۆسه. با ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌گه‌ر که‌سانێک خۆسیان له‌م ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌ی کوردی واته هۆره نایا با نه‌یخه‌ینه به‌ر تانه‌و توانجی کوێر کوێرانه‌ی خۆیانه‌وه. سه‌رچاوه: سایتی بلوط
به‌ندی 3ی گشتی ژنان به‌ندیخانه‌ی ئوین (لاوان، سلوولی یه‌ک)- ساڵی 1386 نێو: زینبپاشناو: پیغمبرزاده تاوان: ده‌ڵێن هه‌نگاونان دژی ئاسایشی میللی ناوه نووسینی: پریسا کاکاییکچه به‌و چاوه گه‌ورانه‌ی له نێوان کیژۆڵه‌کانی تر، که‌مێک که‌م ته‌مه‌نتر له‌وانی تر دانیشتبوو. به دوای ڕاسییه‌کی بێ خه‌وش که له به‌ر چاوانی دێن و ده‌ڕۆن ده‌گه‌ڕێ، نازانێ چه‌ند رۆژ ماوه بۆ ئازاد بوونی، ئازادی؟ نا، ئازاد بوون له ده‌ستی کۆت و زه‌نجیری باوک سالاری ناڵێم. ئازاد بوون له نێو سێ دیواری خشت و میلله‌یه‌ک. کیژۆڵه له خۆی ده‌پرسێ: نرخی چێ ده‌ده‌م. کرده‌وه‌ی دژی یاسا؟ عداله‌ت خوازی؟ یان نه‌داریه‌کانی باوکم له وڵاتێکی سه‌رچاوه‌ی نه‌وت؟ یا... .گتێک بکه. به‌ته‌واوی ده‌بینم؟ده‌سته‌کانی کچه له‌و لاوه بۆ...؟ وایی! نا، چ وێنه‌یه‌کی تۆقێنه‌ریان هه‌یه ئه‌م دوو ده‌سته؟ هه‌ی! چاوانی سه‌وزی قه‌واره بۆ وای لێهاتووه که چووه‌ته قوڕووشا؟ ئای! تۆ که هات و هاوارت بوو ئه‌و چوار دیواره‌ت ده‌له‌راند. له‌گه‌ڵ تۆم. له کێوه ئاوا بی شه‌رمانه زڵم و زۆر فێر بوویی؟ ئه‌ی تۆ کیژۆڵه‌ی پرچ زه‌رد، ناوت چییه؟ زیبا؟ ده‌ڵێن له ته‌مه‌نی 9 ساڵاندا سکت پڕ بووه، ئه‌و ڕۆژانه‌ی منداڵی و پڕ له ترس، که‌سێک ده‌ستی خۆشه‌ویستی به‌سه‌ردا کێشا؟ قسه‌یه‌کی که‌نیندارم کرد؟ ڕاست ده‌ڵێی؟ لاشه‌ی منداڵیتیان به شمقاڕی عه‌داله‌ت، عادلانه ئه‌نجن ئه‌نجنیان کرد؟ ئه‌ز؟ وتوویانه هه‌نگاوهه‌ڵنان دژی ئاسایشی میللی. ئاسایشی میللی واتای چییه؟ ڕاوه‌سته. که‌مێکی تر بڕۆ ئه‌ولاوه تاکوو دانیشم. هێنده میهره‌بان و دڵ نه‌رمن حه‌بی دڵ ئێشه‌که‌م پێی ناده‌ن. ناتوانم زۆر له سه‌ر پێ ڕاوه‌ستم. باشه، پرسیارت کرد ئاسایشی میللی واتای چییه؟سه‌یری چوار ده‌وری خۆت بکه. بۆ من ئاسایشی میللی یانی ئه‌و رۆژه‌ی که ئێره به‌تاڵ بێ له‌و مرۆڤانه‌ی که هه‌ر یه‌که‌یان گه‌نجێنه‌یه‌کی بێ وێنه‌ن. نموونه‌یان هه‌ر ئه‌م زهرایه‌یه که چه‌ند جار له ماڵه‌وه هه‌ڵهاتووه؟ ئاسایشی میللی یانی ناوبراو له ماڵێکدا بژی که له ده‌ستی باوک و برای لێدان نه‌خواو له ده‌ردو ڕه‌نج هه‌ڵنه‌یه‌ته نێو شه‌قامه‌کان. واته هیچ مرۆڤێک له‌وی تر زیاتر نه‌بێ. کۆتایی به ده‌ورانی کوێلایه‌تی بێ. تۆ وه‌کوو مرۆڤ حیسابت بۆ بکرێ و مافی ڕه‌خنه‌گرتنت بێ. ئیتر که‌س به تۆ نه‌ڵی ضعیفه، زایفه. که‌سێک وه‌کوو مێرد له ماڵه‌وه دارکاریت نه‌کا. ژنێکی تر نه‌هێنێته سه‌رت. به نێوی ناموس به‌ندت نه‌کا. خوێنت نه‌ڕژێنێ. وه‌کوو باوک نه‌بێته خاوه‌نی گیان و ماڵت و بۆ پاروویه‌ک نان بتفرۆشێ و له‌و ته‌مه‌نی منداڵیه به چرکه‌یه‌ک ببی به دایک. هه‌مترت پێ بڵێم؟ منیش ده‌زانم. فه‌رمایشته‌که‌ت هه‌مووی ڕاسته به‌ڵام بۆ من و تۆ. هه‌ندێک جار گه‌ر له ژیر ده‌سڵاتی مرۆڤی زۆردار بێیته ده‌رێ. نجاتت ده‌بێ. ئه‌و کات ده‌توانی خۆت بدۆزیته‌وه. ده‌رس بخوێنی. کار بکه‌ی. بۆ پاروویه‌ک نان پیویستت به که‌س نه‌بێ. سه‌ربه‌خۆ بی. باشه، ده‌زانی؟ ئه‌و کات هه‌ر مرۆڤێکی سه‌ربه‌خۆ که باش تێ‌بگا، بزانێت و بخوازێ که زیاتر بزانێ ئیتر ناتوانێ به‌و ئاسانییه له تۆ و زڵم و زۆرداری قبووڵ بکا. ئیتر نه هیچ مرۆڤێک و نه هیچ گرووپێک نا‌توانن پێی بڵێن که تۆ نیوه‌ی کۆمه‌ڵی و هه‌زار قسه و قسه‌ڵۆکی پڕوپووچی تر. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ویه که ئه‌و زۆردارانه حه‌ز ناکه‌ن مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ و تێگه‌یشتوو له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا زیاد بکه‌ن. تێ ده‌گه‌ی چی ده‌ڵێم؟ تۆ گه‌ر بزانی و زانیاریت زۆر بێ، زانیاریت له ته‌نشت زانیاری ئه‌وانی تر ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رانبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تی و نابه‌رانبه‌ری. ئه‌و کاته‌یه ده‌بیته دوژمنی ئاسایشی میللی. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جاره ئاسایشی میللی به واتای هێز و ده‌سڵات به سه‌ر خه‌ڵکدا و ده‌ست تێ وه‌ردان به ژیانی ئه‌وان و به جۆرێکیش که هێزی ده‌وێی. ده‌ته‌وێ بزانی؟ زیاتر بزانی؟ باشه، بێڵه با له جێگایه‌کی تره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م. له‌م رۆژانه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم کارێکی ترمان به ده‌سته‌وه گرتووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ژنانی وڵاته‌که‌مان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی نه‌بوونی خۆیان ئاگادار بکه‌ینه‌وه. ئێمه به‌دوای خه‌ڵکدا ده‌گه‌ڕێین و ... تێبینی:ئه‌م وتاره‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ ناردووم، منیش کردوومه کوردی
15/5/2007
سوید، 25/2/
علی ضا افزودی
فروغ دواي جيابوونةوةي لة مثردةكةي واتة پرويز شاپور بة ذواصةت بة مةبةستي ديتني پثشانگا و كةشو هةواي فةرهةنگي شاري ذؤم، سةفةري ئيتالياي كرد. سةفةرثك لة بنةذةتدا بؤ دوور بوون لة كثشةي جيابوونةوةو هثور بوونةوةي دةرووني و هةستي خؤي و ئارام بووني مثشكي بوو. فروغ فرخزاد لة كاتي ئةم سةفةرةيدا (تير مانگي 1335)ه. ش. تةمةني بيست و دوو ساص بووة. نزيكةي پةنجا ساص لةمةوپثش. (لةو كات و ساتةدا و نةبووني ئيكاناتي سةفةر و دةست نةچوون و ئةويش بؤ ژنثكي تةنيا كة سةفةري دةرةوة بكات چةندة گران و ناخؤش و قسةو قسةلؤكي بةدوادا بووة.)... ئةو كات من بة تةنيا مامةوة. بة دةستةكانم لة سةر ماسة و لمةكان وثنةي جؤراوجؤرم دةكثشا. تاريكي شةو قورساييان خستبووة سةر سةرم و لةو تاريكاييةدا هةستم دةكرد چاوةكانم دةدرةوشنةوة. لةو دوورةوة، مانگ لة گوصي نيلوفةري سپي دةچوو كة لة نثو قوذ و ليتقاو سةوز بووبث. شةپؤلةكان لة سةر يةك دةلةرزين و ئاوازثكي نامؤ لة سينةيان دةر دةچوو لة ئاسمان زايةصةي دةكرد. لةو كاتةدا چةندة خؤمم لة دةرياوة نزيك بيني. بؤ ساتثك جوولةي نةپساوي شةپؤلةكان لة دصمدا هةست پث كرد. ئةو كاتة لة سةر لم و ماسةكان درثژ ذاكشام و لةگةص زةريا بووين بة يةك. ئةستثرةكان نزيك بوون...... ئةو شةوة لة خةونثك دةچوو كة من لة كؤتايي دا هةصدةهاتم. لة دصةوة حةزم دةكرد ببم بة يةكثك لة بةردةكاني ذؤخي زةريا و تةواوي تةمةنم لةوي بة سةر برديا. نازانم تاكوو كةي لةوث دانيشت بووم. كاتثك بؤ هوتةيلةكة گةذامةوة، سةرةذاي هيلاك بوونثكي زؤر، نةم تواني قةد بخةوم. ماوةيةك لةگةص پثنووس و وةرةقةكاندا خؤمم خةصةفاند. بةصام ئاكامثكي نةبوو. بوغز، بذث شت لة نثو حةصقم دا دةپثچا. چراكةم كوژاندةوة روومةتي خؤمم بة سةرينةكةدا فشار دا‌و دوو بارة وةكوو منداصان دةستم كردة گرين...سةرچاوة: ماصپةذي راديؤ زةمانة، بةشي ئةدةبيات
28/1/2007نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی په‌یوه‌ندانی بێ وێنه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سپانیا
دوای سی ساڵ ئالبا ده‌سته‌کانی وه‌رگرته‌وه. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه په‌یوه‌ندانه بێ وێنه‌یه له ژوورێکی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له سپانیا له مانگی نۆڤامبردا ئه‌نجام درا. کاتێک ئالبا دوای بێ هۆشی هاته‌وه سه‌ر خۆیی ئه‌و به‌شه نوێیانه‌ی ئه‌ندامی خۆی بینی وتی: ئه‌م ده‌ستانه زۆر جوانن.
ئالبا که به ڕه‌گه‌ز سپانیایی و ته‌مه‌نی 47 ساڵه، له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی کیمیایی نزیکه‌ی سی ساڵ له‌مه‌و به‌ر هه‌ر دوو ده‌سته‌کانی له ده‌ست دا. له‌و کاته‌دا هیچ چاره‌سه‌رێک نه‌بوو. به‌ڵام له نۆڤامبری ئه‌م ساڵدا ته‌کنیکی زانیاری له بواری ته‌ندروستی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و په‌ڕی سه‌رکه‌وتنی خۆی. بی بی سی ڕایگه‌یاند: دوای ده کاتژمێری دوور‌و درێژی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی لا فێ له ڤالانسیای سپانیا ئالبا بووه یه‌که‌مین ژن که دوو ده‌ستی نوێی له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری په‌یوه‌ندیداندا به ده‌ست هێنا.
ه‌ی ژنێکی مردوو بوون دهستهکانوێنهکان ئالبا به خۆشحاڵییه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که تازه له بێ هۆشی خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه. یه‌که‌م کۆمۆنتاری ئالبا ئه‌وه بوو که وتی ئه‌م ده‌ستانه زۆر جوانن. ده‌سته‌کانی ئالبا ه‌ی ژنێک بوون که گروپی خوێنی له‌گه‌ڵ ناوبراودا یه‌ک بوون و له ڕووداوێک گیانی خۆیی له ده‌ستدابوو. دوکتۆره‌کان به یارمه‌تی ته‌کنیکی پێشکه‌وتوو له بواری نه‌شته‌رگه‌ری توانیان هه‌ر دوو ده‌ستی ئه‌و ژنه کۆچ کردووه بدورنه‌وه به مه‌چه‌که‌کانی ئالبا دا.
له ده‌ستی ده‌ستکرد(مه‌سنوعی) چاکتره
به پێی وته‌ی پێدرۆ کاڤاداس به‌رپرسی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که، ئالبا له ماوه‌ی په‌نج تاکوو شه‌ش مانگی تر هه‌ست به ده‌سته‌کانی ده‌کا. ناوبراو که بۆ هه‌واڵنێره‌کانی سپانیا ده‌دوا وتی: ئامانج ئه‌وه‌یه که ئالبا وه‌کوو ده‌ستی خۆی به‌کاریان بهێنێ و واهه‌ست بکا که ده‌ستی خۆین. سه‌رباری هه‌موو شتێک ئه‌مه زۆر باشتره له ده‌ستی ده‌ستکرد. شایانی باسه به پێی ڕاپۆرتی بی بی سی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست له‌مه‌وپێش له سه‌ر پیاوه‌کان ئه‌نجام دراوه. یه‌که‌م جاریش له فه‌رانسه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه کرا له ساڵی 2000دا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سه‌رتاسه‌ری سوید ئافتونبلادت
13/12/2006
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی
چاوپۆشی کردن و له به‌ر چاو نه‌گرتنی مافی هاووڵاتی ئه‌م گروپه خه‌ڵکه‌ی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، پاک نه‌کردنه‌وه‌و گوێ نه‌دان ئه ئه‌م نهێنییه وه‌کوو ئه‌وه‌یه که ئاوه‌که له سه‌رچاوه‌وه لێڵ بێ، دێر یان زوو ئه‌م تۆڕه نهێنییه ژێرزه‌ویه وه‌کوو ئاو دزه ده‌کاته نێو کۆمه‌ڵگای هاووڵاتیان و وه‌کوو ئاوی ڵێڵ هه‌موو لایه‌ک ده‌گرێته‌وه‌و به‌رینتر ده‌بێ و مه‌ترسی تر به دوایه‌وه دێ وه‌کوو تاوان، مرۆڤ کوژی، کوشتن و تاوان و خه‌تا وه‌کوو تۆڕێک به‌رین و به‌ربه‌ڵاو ده‌بێته‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی ژیانی مرۆڤه‌کانی قوربانی ئه‌م تۆڕه بێ ڕه‌حمه، وه‌کوو پاسکیلێک که پێیه‌کی بله‌نگێ، ده‌که‌ونه به‌ر لێبوردن یان تێهه‌ڵدان. گوێ نه‌دان و فڕێ دانی ناتۆره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گۆشه‌یه‌ک، ژیانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی جیددی و قه‌ره‌بونه‌کراو له بواری مرۆڤایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، میللی و جیهانیش.له جیهانی جنس ده‌ڕۆمه ده‌رو هه‌واڵه‌که له‌گه‌ڵ پیاوێکی ته‌مه‌ن 45 ساڵ و کتێب فرۆش درێژه ده‌ده‌م، به بۆچونی ئه‌م پیاوه: هاووڵاتی که‌سێکه که به مافی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و تاکه‌که‌سی خۆیی و هاووڵاتییه‌کانی تریشی زانیاری پێویست و که‌م تاکوتێکی هه‌بێ و له لێپرسینه‌وه‌ی ده‌سڵات و چاره‌نووسی خۆی، به مافی خۆی بزانێ و له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی تری له ڕێکخراو و بنیاده‌کانی پێوه‌ندیدار به چالاکی کاره‌کانیان هاومه‌به‌ست بن له بواری ڕێکخستن ته‌نانه‌ت له بواری ژیانیشیه‌وه به‌شداری بکاو له ڕێکخستنی یاسایی و چاودێری به شێوه‌یه‌کی باش هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکا چ به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان غه‌یره ڕاسته‌وخۆ بیانگرێته ئه‌ستۆ. له کۆتایدا مافی هاووڵاتی ئه‌وه‌یه له وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ت که به‌ڕێوه‌به‌ری شاردا له ڕێگه‌ی بنیاد و ڕێکخراوه‌کان به ئه‌ستۆیان گرتووه که‌م بکه‌نه‌وه‌و خودی کرده‌وه‌ی که پێی خۆی ده‌گرێ و هاووڵاتیانی تریش له بۆچه‌نی جیاوازدا، ئیداره و مودیریه‌تی به ئه‌ستۆ بگرێ و مافی هه‌ڵسوکه‌وتی فکری و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه‌ی که گێره‌شوێنی ده‌که‌ن، بتوانن بۆچونی خۆیان ئازادانه و بێ سانسۆر پێشکه‌ش بکه‌ن.به‌ڵام له‌م کۆمه‌ڵگای جه‌نجاڵه خواستی سه‌ره‌تایی تریش هه‌یه. که‌سانێ هه‌ن که بۆ پارویه نان ده‌گه‌ڕێن و به‌شداری سیاسی و ئازادی هه‌ڵبژاردن له پله‌ی چه‌ندمه بۆ ئه‌مانه. له جاده‌ی به‌هه‌شتی زهرا که تێده‌په‌ڕی له ته‌نیشتی جاده‌که، منداڵێکی زۆر و گوڵ به‌ده‌ست ده‌بینی. هه‌ڵبه‌ته بۆ جوانی گوڵه‌کان به‌م لاو ئه‌ولادا نابه‌ن، ئه‌وێش له ته‌نیشتی جاده‌یه‌ک که ترومبیله‌کان به خێرایی و بی ئاگابوون له‌و منداڵه به‌سته‌زمانانه تێده‌په‌ڕن و هه‌ر ده‌م منداڵه‌کان ترومبیله‌کان له بیر که‌ن مه‌رگ به پێسوازیانه‌وه دێ. مسته‌فا خه‌رجی شه‌ش که‌س ده‌ردێنێ، مه‌حه‌مه‌دیش خه‌رجی ده که‌س، برا چکۆله‌که‌ی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌ودا گوڵ ده‌فرۆشێ. کۆی گشتی ته‌مه‌نی ئه‌م دوو برایه 17 ساڵ ناکا، چ بگا به‌وه‌ی که ته‌مه‌نیان یاسایی بێ. مسته‌فا ده‌ڵێ پاش نیوه‌ڕوان که گوڵ نافرۆشن ده‌ڕۆن بۆ کارخانه بۆ سنوق چاک کردن. ده‌پرسم: به بڕوای تۆ له‌م وڵاته‌دا چ مافێکت هه‌یه؟ ده‌ته‌وێ چیت بۆ بکه‌ن؟ ده‌ڵێ: هیچ! جۆرێک بێ که منیش وه‌کوو منداڵه‌کانی تری ئێستا له ماڵدا بم. سه‌یری پێی خۆڵاویه‌کانی ده‌که‌م، که سه‌رپاییه‌کی دڕا‌و له پێیه‌و ته‌نانه‌ت ڕێ کردنیشی بۆی گران کردووه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بیستم که یه‌کێک له‌وانه به هۆی ڕووداوی ترومبیل گیانی خۆیی له ده‌ست داوه. به خۆم ده‌ڵێم ده‌بێ جارێکی تر هه‌موو ئه‌و م،نداڵانه ببینمه‌وه؟ده‌ڕۆم بۆ لای غلام‌حسین رییسی، وه‌کیلی پله یه‌کی دادگسترییه به‌ڵکوو بۆچوونی کارناسانه‌ی ناوبراو ئه‌م گرێ کوێره‌یه بکاته‌وه‌و ناوبراویش له وه‌ڵامه‌کانی دا ده‌ڵێ: مافی هاووڵاتی ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه مافی ئازادییه‌کانی ته‌که‌که‌سی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئه‌و کۆمه‌ڵه مافه که له لایه‌ن یاساوه بۆ هه‌موو خه‌ڵک دیاری کراوه و له نێوان خه‌ڵکدا هیچ جیاوازییه‌کی نیه و هه‌مووی یه‌کسان پشتیوانی(حمایت) له به‌رانبه‌ر یاسادا ده‌که‌ن.(لێره‌دا رییسی ئاماژه به زۆر شت ده‌کا که له ڕاستیدا دوورن، هه‌ر بۆیه منیش وه‌ریان ناگێڕمه‌وه‌و به که‌ڵک نایه‌ن). هه‌تاوی گه‌رمی هاوینه ده‌دره‌وشێ و ده‌سوتێنێ. دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی دوور‌و درێژ بۆ ئۆتوبوس، وه‌کوو گۆشتی قوربانی که هه‌ڵیان واسیوه منیش وه‌ها هه‌ڵواسراوم به میله‌ی ئوتوبوسه‌که و له‌گه‌ڵ هه‌ر برێکێک خۆم ده‌گرمه‌وه که فڕێ نه‌درێمه پێشه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که ئیزگه‌کانی تری تێپه‌ڕ ده‌کا گه‌ڵاڵه‌ی نوێی سه‌نه‌لیه فلزیه‌کان که له‌وێ چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ی بۆم جوانه و له‌گه‌ڵ خۆم بیر ده‌که‌مه‌وه ئه‌رێ ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌وه زۆر جوانن و ئاسانیشه بۆ شۆردن یان زۆر ده‌مێننه‌وه، ئایا به گۆڕانی پله‌ی هه‌وا ده‌ره‌جه‌ی گه‌رمای ئه‌م سه‌نه‌لییانه ده‌گۆڕدرێ؟ یانی له‌م کاته‌دا که‌شه‌که زۆر گه‌رم و تینداره سه‌نه‌لییه‌کانیش گڕیان گرتووه؟ هێشتا کاتی ئه‌وه‌م نه‌بووه که تاقی که‌مه‌وه. له‌م بیروبۆچوونه‌دام که له لای یه‌کێک له ئیزگه‌کان پیاوێکی ته‌مه‌ن مامناوه‌ندی سه‌ره‌نجی ڕاکێشام. له هه‌وه‌ڵه‌وه وام ده‌زانی من به هه‌ڵه ده‌بینم به‌ڵام که باش سه‌یرم کرد، پیاوه‌که هه‌ر دوو پێی خستووه‌ته سه‌ر سه‌نه‌لییه فلزییه‌که‌وه له سه‌ر ئه‌و میلله‌ی لای سه‌نه‌لییه‌که‌ش دانیشتووه. له هه‌مان کاتدا ئه‌و ڕۆژه‌م دێته‌وه بیر که خاتوونێک له سه‌ر سه‌نده‌لی ئۆتوبوسه‌که دانیشتووه‌و هه‌ر دوو قاچی خستووه‌ته سه‌ر سه‌نده‌لییه‌که‌ی به‌رانبه‌ری و ڕاست ئه‌و پرسیاره به مێشکمدا هات، که ئه‌م کاره پیس کردنی سه‌نه‌لییه‌که‌یه له‌گه‌ڵ سه‌نه‌لی ئیزگه‌که‌ش، ده‌سدرێژی بۆ مافی ئه‌و که‌سه نیه که ده‌یه‌وێ له سه‌ر ئه‌م سه‌نه‌لییانه دانیشێ؟ ئایا ئه‌گه‌ر ته‌واوی مافی هاووڵاتی ده‌سه‌به‌ربکرێ، به هه‌مان شێوه ئاماده‌ین به ئه‌رکی خۆمان هه‌ستین؟ ئێمه چه‌نده له بواری ئه‌م ئه‌ر‌کانه ئاگادارین؟ /.........../شه‌وه، کاتژمێر ده‌ش تێپه‌ڕ بووه، منداڵێک، له پشتی چرا سووره‌کان، له نێوان ترومبیله‌کان ده‌گه‌ڕێ و شووشه‌کان پاک ده‌کاته‌وه. موتورسوارێک له چرا سوور تێده‌په‌ڕێ. پۆلیس له‌گه‌ڵ ته‌له‌فونه‌که‌ی خه‌ریکی قسه کردنه. ژنێک له‌ولاتره‌وه چاوه‌ڕوانه، ترومبیلێک له ته‌نیشتی ڕاده‌وه‌ستێ. ژنه به کورتی ده‌یبڕێته‌وه‌و سوار ده‌بێ. کچۆڵه‌یه‌کی ئه‌سمه‌ر که منداڵیک له کۆڵییه، له‌و مه‌قه‌ڵه‌ی که به ده‌ستییه به‌ڵگه ده‌سووتێنی و وه‌کوو ئه‌سپه‌نه‌ری تیا بێ ده‌یگه‌ڕێنێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند دراوێک ده‌ر بێنێ بۆ بژیوی ژیان. ژن و پیاوێکی لاو له ترومبیلی پێشه‌وه شه‌ڕیانه. چراکه سه‌وز ده‌بێ. ترومبیله‌کان خێرا تێده‌په‌ڕن. که‌سێک به پێی دێ. منداڵه‌که چاوه‌ڕوانه که چراکه دوو باره سوور بێته‌وه. پیاوێکی لاو له نێوان زباله‌کاندا به دوای شتێک ده‌گه‌ڕێ. ده‌رگاکه له دوای خۆت داده‌خه‌ی و ده‌ته‌وێ پشوویه‌ک بده‌ی و هیلاکی ده‌رکه‌ی، گوێت له ده‌نگی گۆرانی بێژی به نێوبانگی لوس ئه‌نجلسی ده‌بێ، هه‌ر ده‌ڵێی کونسرتێکی زیندویان له قاتی سه‌ره‌وه داناوه، زایه‌ڵه‌ی له ته‌واوی ماڵه‌که‌دا ده‌بیسرێ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی نامه
نووسینی: پریسا کاکایی
سوید، 17/10/06