حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران خاوه‌نی مێژوویه‌کی دوور‌و درێژ له خه‌بات‌و تێکۆشان له‌پێناوی دیموکراسی‌و ئازادی‌دایه. ئه‌م حیزبه، له دیرۆکی پڕ له شانازیی خۆی‌دا، زۆر ده‌سکه‌وتی له‌بیرنه‌کراوی له دڵی مێژوودا تۆمار کردووه که بۆ هه‌موو کوردێک جێگای رێز‌و فه‌خرپێوه‌کردنه. به‌ڵام ئاشکرایه که هیچ ده‌سکه‌وتێک له خۆوه ده‌سته‌به‌ر نابێت. ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، شانازیی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری دیموکراتیکی کوردستانی پێ‌بڕاوه، بێگومان به‌هایه‌کی گرانیشی له‌پێناودا به‌خشیوه، که هه‌ر وه‌ک ده‌زانین، فیداکردنی گیانی پێشه‌وای نه‌مرو هاوڕێکانیه‌تی. به‌ڵێ. ڕۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی جێگایه‌کی تایبه‌تیی له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا هه‌یه. له‌و ڕۆژه‌دا پێشه‌وای کارێزما و که‌ڵه پیاوی مێژووی گه‌لی کورد قازی محه‌ممه‌دی نه‌مر، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سه‌ره‌ک کۆماری کوردستان له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیکه‌ی سه‌یف و سه‌دری قازی به ده‌ستی گه‌وره دیکتاتۆری ئه‌و ده‌م واته حه‌مه ڕه‌زای پاڵه‌وی و داروده‌سته نفره‌ت لێکراوه‌که‌ی له سێداره دران. حکوومه‌تی حه‌مه ڕه‌زا شا به هیوای ئه‌وه‌ی که به له سێداره‌دانی پێشه‌وای گه‌لی کورد خه‌باتی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران بۆ هه‌میشه کپ ده‌کاته‌وه، ده‌ستی دایه تاوانی له سێداره‌دانی سه‌رۆک کۆماری کوردستان. به‌ڵام هه‌ر چه‌ند تاوانی خۆی کرد، به هه‌ڵه‌دا چوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێبازێک که پێشه‌وا ڕێبه‌ری ده‌کرد، له قووڵایی هه‌ست و خواستی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و ده‌گرێ و ئه‌و میلله‌ته‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دی پێگه‌یاندووه، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆی نه ته‌نیا له درێژه‌دان به ڕێبازی سڵ ناکا، به‌ڵکوو هه‌ر کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر خۆی به درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئه‌و شه‌هیدانه ده‌زانێ و تاکوو گه‌یشتن به ئاواته‌کانیان خه‌بات له کوردستان درێژه‌ی ده‌بێ. پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ڕۆشنبیرێکی نه‌ترس و ڕێبه‌رێکی به مشوور بوو. به هۆی نزیکی له گه‌له‌که‌ی شاره‌زای ته‌واوی ده‌رد و مه‌ینه‌تیه‌کانی ئه‌وان بوو. پێشه‌وا به هۆی که‌سایه‌تی به‌رزیه‌وه خۆی به به‌شێک له خه‌ڵک ده‌زانی و خۆی له‌وان جیا نه‌ده‌کرده‌وه. به زمانێکی ساده و ئاسایی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌دواو گوێ بیستی قسه‌کانیان ده‌بوو. بۆیه وه‌ک یه‌که‌م ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد نازناوی پێشه‌وای پێبه‌خشرا. ئه‌و هه‌موو ئیمکاناتی ماددی و مه‌عنه‌وی خۆی له پێناوی به‌خته‌وه‌ریی گه‌لی کورد دانابوو. پێشه‌وا نیشتمانپه‌روه‌رێکی دیموکرات، ناسیوناڵیستێکی مرۆڤ دۆست و دۆستی هه‌موو گه‌لانی ئێران و لایه‌نگری ئاشتی و دادپه‌روه‌ریی جیهانی بوو. له پێناوی وه‌دیهێنانی باوه‌ڕه مرۆڤانیه‌کانی‌دا، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆی ده‌کرا، له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی کۆماری کوردستاندا رێزی له مافی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان ده‌گرت و کۆماری کوردستانی به حکوومه‌تی هه‌موو دانیشتوانی کوردستان ده‌زانێ. پێشه‌وا ده‌یزانی بۆ به‌ره‌وپێش چوونی کۆمه‌ڵگا به‌شداری چالاکانه‌ی ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری و لاوان وه‌ک هێزی دینه‌مۆی به‌ره‌وپێش چوونی جڤاک، پێویستیه‌کی سه‌ره‌کیه. هه‌ر بۆیه به پێکهێنانی یه‌کیه‌تی ژنان و ناردنی لاوان بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌وڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و پیشکه‌وتوو له کوردستانی دواکه‌وتوویی لیدراودا بوو. ڕۆژی 10ی خاکه‌لێوه له مێژووی خه‌باتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دا به ڕۆژی شه‌هیدان ناسراوه و هه‌موو سالێک له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵکی کوردستان رێز له شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری ده‌گرن. جێی شانازییه که به شه‌هید بوونی پێشه‌وا و هاوڕێ کانی بڵێسه‌ی گڕکانی خه‌بات دانه‌مرکایه‌وه و ڕێگای ئه‌و شه‌هیدانه بێ رێبوار نه‌مایه‌وه و زۆری نه‌خایاند که ڕۆڵه ئازا‌و له خۆبوردووه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ خه‌باتێکی توند و درێژخایه‌ن وه‌خۆ که‌وتن و قۆڵی هیممه‌تیان بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب هه‌ڵ ماڵی. 61 سال له‌مه‌وپێش تاکوو ئێستا حدکا له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین دوژمنانی ماف و ئازادی دا له خه‌بات دایه و له پێناوی دابین کردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد دا هه‌زاران که‌س له رێبه‌ران و کادر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی گیانیان به‌خشیوه‌و شه‌هید بوون. به‌و حاڵه‌ش حدکا ڕۆژێک له خه‌باتی خۆی ڕانه‌وه‌ستاوه‌و به چۆک دا نه‌هاتووه.حدکا له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا تووشی هه‌وراز و نشێوی زۆر هاتووه و گه‌لێک قۆناغی سه‌خت و دژواری بڕیون، به سه‌ر زۆر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و که‌ند و کۆسپدا تێ په‌ڕیوه‌و زۆر سه‌رکه‌وتن و تێشکانی به خۆیه‌وه دیون. حدکا نه له سه‌رکه‌وتنه‌کان دا له خۆبایی بووه، نه له تێشکانیش ناهۆمێد بووه. زیاتر له نیو سه‌ده‌یه تێکۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی گه‌لی کورد به رێبه‌رایه‌تیی حدکا به ڕوونی ئه‌و ڕاستی یه‌ی سه‌لماندووه که خوێنی شه‌هیدان گڕکانی خه‌بات بڵێسه‌دارتر و به‌تین تر ده‌کا و دوژمنانی ئازادی له‌گه‌ڵ نائۆمێدی و ڕیسوایی به‌ره‌وڕووده‌کاته‌وه. به‌ڕێز بێ یادی شه‌هیدانی هه‌رگیز نه‌مری گه‌لی کورد، به تایبه‌تی سه‌روه‌ران قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی.بڕووخێ رێژیمی کۆنه‌په‌رست‌و تیرۆریستپه‌روه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێرانبه‌ڕێزه‌وه،کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران/ ستۆکهۆڵم 31/ 3/2007
کۆمینته‌کان {0}