ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی مرۆڤی ئێران ( Iran Human Rights Documentation Center) که له ئامریکایه له مانگی مارسی 2007 راپۆرتێکی له سه‌ر تێرۆری رێبه‌رانی حدکا که بۆ به‌شداری کردن له کونگره‌ی ئێنترناسیونالیستی سوسیالیست بۆ به‌رلینی ئا‌ڵمانیا ڕۆیشتبوون، که‌وتن به‌ر هێرشی تێرۆریستی تێرۆرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌هید کران. ئه‌م ناوه‌نده لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردی له سه‌ر پلان دانان و ئاماده کردنی که‌ره‌سته بۆ تێرۆریستان و ورده‌کاریه‌کانی شی کردووه‌ته‌وه.به پێی وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده IHRDC ئه‌مه یه‌که‌م راپۆرته که به زمانی ئینگلیسی تاکوو ئێستا به‌ڵاو ده‌کرێته‌وه. راپۆرته‌که به وردی به ناخی ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌دا ده‌چێته‌وه‌و و زۆر که‌س و لایه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی اطلاعاتی ئێران کاریان کردووه تاکوو ئه‌و پلانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ری گرتووه. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه که پاش ئه‌وه‌ی تێرۆریسته‌کان ده‌ستگیر کران و چه‌که‌کانیان ده‌ست که‌وت و له لایه‌ن پولیسه‌وه لێکۆڵینه‌ویان له‌گه‌ڵ کرا، دانیان به‌وه‌دا نا که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پاره‌یان پێی دراوه بۆ تێرۆری ڕێبه‌رانی حدکا له ئا‌ڵمانیا. هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ کردووه که ئه‌م راپۆرته به زمانی ئینگلیسی یه، تێکۆشاوم کورته‌یه‌ک له‌و راپۆرته وه‌رگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز. لێره‌دا ده‌بی سپاسی کاک ئیدریس ئه‌حمه‌دی بکه‌م که ئه‌م راپۆرته‌ی بۆ ناردم و پێشنیاری کرد که به کورتیش بووه باسێکی ئه‌و راپۆرته بکه‌م. ئه‌مه‌ی خواره‌وه کورته‌ی وه‌رگێڕانی راپۆرته‌که‌یه، فه‌رموون: پلانی داڕشتنی تێرۆری میکونۆس ئه‌م پلانی تێرۆره له لایه‌ن(کومیته امور ویژه) واته کومیته‌ی کاروباری تایبه‌تی که به‌رپرسایه‌تی کومیته‌ی ناوبراو له ئه‌ستۆی علی فلاحیان به‌رپرسی اطلاعاتی پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه. ئه‌م کومیته‌یه له پاش مردنی خومه‌ینی پێکهات بۆ کاروباری تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت و علی خامنه‌ئی به‌رپرسی بووه که وه‌لایه‌تی فه‌قیهیش ده‌گرێته‌وه.له کاتی تێرۆری میکۆنۆس ئه‌م ئه‌ندام پارله‌مانتارانه‌ی ئێران ڕاسته‌وخۆ ئاگادار و به‌ده‌ستی ئه‌وانیس ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه ئه‌نجام دراوه: رفسنجانی سه‌ره‌ک کۆمار، علی فلاحیان وه‌زیری اطلاعات، علی ولایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه، محمد ری شه‌ری یاریده‌ری وه‌زیری اطلاعات، محسن رضائی به‌رپرسی سپای پاسداران، رضا سیف الله‌ی فه‌رمانده‌ی پولیس و خزعلی کونسلی سپای پاسداران. به‌ڵام پێش ئه‌م کومیته‌ی تایبه‌تیه، کاری تێرۆری ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی وڵات به ده‌ستوری خودی خومه‌ینی ئه‌نجام ده‌دران. پاش مردنی خومه‌ینی وه‌زیری اطلاعات (شۆرای عملیاتی ویژه)ی واته شۆرای کرده‌وه‌ی تایبه‌تی پێکهێنا که ده‌بوایا بۆ کاروباری ڕه‌شه‌کوژی به‌رزترین ڕێبه‌ر ئیمزای کردبا.به‌و جۆره‌ی که باس کرا، تێرۆری ڕێبه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌ستۆی ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه بووه‌و ئه‌و که‌سانه‌ش وه‌ها زانیاریان له سه‌ر حدکا به ده‌ست هێناوه: به‌رپرسی گشتی حجتولاسلام علی فلاحیان، محمد هادی هادوی مقدم یاریده‌ری وه‌زیری اطلاعات و مه‌سئولی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر گرووپه ئۆپوزیسیۆنه کورده‌کان که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بووه‌و و له‌و ڕێگایشه‌وه زانیاری له سه‌ر ڕێبه‌رانی حدکا وه‌ده‌ست هیناوه. له هه‌مان کاتدا مقدم به‌رپرسی کالای کمپانی سامسام بووه و ئه‌م کۆمپانیه‌ش شاخه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی اطلاعات بووه. جا هه‌ر له‌م ڕێگایه‌وه زانیاری زۆری له سه‌ر ئه‌و ئێرانیانه که دژی رژیم بوون وه‌ده‌ست هێناوه. هه‌ر به بۆنه‌ی کۆکردنی زانیاری له هاوینی ساڵی 1991محمد مقدم سه‌ردانی وڵاتی ئاڵمانی کردووه‌و به نێوی کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی وڵاتی ئاڵمان که چالاکیان نواندوه زانیاری به ده‌ست هێناوه و وه‌کوو ڕاپۆرت بۆ فلاحیانی ناردووه‌و له لای خۆیه‌وه فلاحیانیش به پێی ئه‌و به‌ڵگانه کرده‌وه‌ی ڕه‌شه کوژی تایبه‌تی ئاماده کردووه. له ساڵی 1992 فه‌لاحیان دوو پیاوی جاسوسی اطلاعاتی به نێوه‌کانی اصغر ارشد و علی کمالی ده‌نیرێ بۆ ئا‌ڵمانیا. کاری ئه‌مانه‌ش ئه‌وه بووه که له وڵاتی ئا‌ڵمانیا ده‌ست بکه‌نه تێرۆری ڕێبه‌رانی کورد و به‌رپرسایه‌تی ئه‌و کرده‌وانه وه‌ئه‌ستۆ بگرن. له لای خۆیه‌وه علی فلاحیان عبدالرحمان بنی هاشمی(لبنانی) پێشنیار کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی تێرۆری ڕێبه‌رانی حدکا وه‌ئه‌ستۆ بگرێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نی هاشمی ئاشنای بارودۆخی ئوروپا بوو، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش جڵه‌وی ئه‌و تیمه تێروریسته‌یان به ده‌ستیه‌وه دا، چونکه ئه‌و تیمی تێروره له ده‌ی ئاگوستی ساڵی 1987 کۆڵۆنڵ احمد تالبی به‌رپرسی هێزی هه‌وای ئێرانیان له ژنفی سویس تێرۆر کردبوو. له کۆبونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیری اطلاعات وه‌هایان بڕیار دا که ڕێبه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی ئا‌ڵمانیا ده‌بێ تێرۆر بکرین. بۆ ئه‌و کاره‌ش کاظمی دارابی یان دیاری کرد و ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه هه‌موو که‌ره‌سته‌ی ئه‌و تێرۆری ئاماده کرد. كاظمی دارابی پاسدار و له ساڵی 1980 له ئاڵمان نێشته‌جێی ببوو. له لای خۆشیه‌وه دارابی چوار که‌س تێرۆریستی به ڕه‌گه‌ز لبنانی و به دین شیعه و ناسراو سه‌ر به گروپی چه‌کداری حیزبوڵا‌و امل ن به نێوه‌کانی: یوسف محمد السید امین، عباس حسین رحیل، محمد اتریس و عطاالله ایاد هه‌ڵبژارد. گروپی تێرۆریستی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران دواین پلانی خۆیانیان داڕشت و چاوه‌ڕوانی ڕێبه‌رانی حدکایان ده‌کرد که پلانه‌که‌یان جێبه جێ بکه‌ن، ئه‌وه بوو هه‌یئه‌تی حدکا که پێکهاتبوون له دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری حدکا، فه‌تاح عه‌بدولی نوێنه‌ری حدکا له ئوروپا، همایۆنی ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حدکا له ئاڵمان له 14ی سێپتامبری 1992 بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی سوسیالیستی ئینترناسیوناڵ گه‌یشتنه به‌ڕلین له ئا‌ڵمانیا. هه‌یئه‌تی حدکا به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی 17ی سێپتامبریان ده‌ست نیشان کردبوو له ڕستۆرانی میکۆنۆس. ئه‌و ڕێکه‌وته‌ش فرسه‌تێک بوو که وه‌زاره‌تی اطلاعاتی ئێران چاوه‌ڕوانی ده‌کرد، ئه‌وه بوو له 7ی سێپتامبری 1992 عبدالرحمان بنی هاشمی گه‌یشته به‌ڕلین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی تێرۆری میکۆنۆس بگرێته ئه‌ستۆ و ئه‌و تێرۆره سه‌رکه‌وتووانه ئه‌نجام بدا و هه‌رواشی کرد. ده‌ستپێکی تێرۆر له 13ی سێپتامبری 1992 تێرۆریسته‌کانی میکۆنۆس له ماڵی کاظمی دارابی له شه‌قامی دتمۆڵدر 64 ب له به‌ڕلین کۆبونه‌وه‌یان کرد. ئه‌م که‌سانه له کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بوون: بنی هاشمی، دارابی، محمد، امین، رحیل و حیدر. له‌و کۆبونه‌وه‌دا بڕیاریان دا که دارابی ئه‌م تێرۆریستانه بباته مه‌یدانی سنفتن برگر 7 له به‌ڕلین که ئه‌مه‌ش ماڵێکی چۆڵ بوو که خاونه‌که‌ی خوێندکارو نێوی محمد اشتیاقی بوو. دارابی له لای خۆیه‌وه ئه‌م ماڵه‌ی له بهرام برنجیان به کرێ گرتبوو. دوای ئاماده کردنی هه‌موو که‌ره‌سته‌ی تێرۆر و دانانی تێرۆریستان له‌و جێگایانه، بۆ خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی رؤیشتن بۆ هامبۆرگ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تێرۆریستان گیران و شتیک ڕووی دا بڵێ من له هامبۆرگ بووم و ئاگام له هیچ نیه. له 13ی سێپتا‌مبر که‌سێک به نێوی علی صبرا ماشینێکی جۆری بێ ئم ڤێ ژماره ب- آر 5503 که نرخی به 3120 مارکی ئه‌و کاتی ئا‌ڵمانیا بوو کڕی.بوو. پاره‌ی ئه‌م ماشینه‌ش کاظم دارابی دایه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیمه تێرۆریسته بگه‌یه‌نێته جێگای دیاری کراو.له 16 سێپتا‌مبر، حیدر و رحیل چه‌کێکی جۆری یوزی و ده‌بانچه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دوو کپ که‌ر له جێگایه‌کی دیاری نه‌کراو به ده‌ست هێنا. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن لێکۆڵه‌رانی ئاڵمانی ده‌رکه‌وتووه که وه‌زاره‌تی اطلاعاتی ئێران ئه‌م چه‌کانه‌ی بۆیان دابین کردووه. هه‌مان ڕۆژ که‌سێکی نه‌ناسراو ته‌له‌فونی بۆ سنفتن برگر رینگی 7 که تێروریستان له‌وی بوون کردووه‌و زانیاری پێیان داوه له سه‌ر کۆبونه‌وه‌ی ڕیبه‌رانی حدکا و جێگاکه‌یان. تیمی تێرۆریست له ده‌وروبه‌ری میکۆنۆس ئه‌و رۆژه‌یان پێکه‌وه تێپه‌ڕ کردووه. له 17ی سێپتا‌مبر سه‌ر له به‌یانی رحیل و حیدر چوونه‌ته ده‌ر و جانتایه‌کی ڕه‌نگی ڕه‌ش و سه‌وزیان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانی تێدا حشار بده‌ن. له 17ی سێپتا‌مبر سه‌عاتی 9ی پاش نیوه‌ڕۆ تیمی تێرۆریست سنفتن به‌رگر رنگی 7 به جێ دێڵن و ده‌که‌ونه رێ بۆ رستۆرانی میکۆنۆس. چونکه ئه‌م تیمه له لایه‌ن محمده‌وه ئاگادار کرانه‌وه که ڕێبه‌رانی حدکا هاتوون بۆ جێگای ناوبراو. له به‌ر ئه‌وه ئه‌م تیمه محمد یان له‌وێ دانابوو بۆ چاودێری له هه‌یئه‌تی ناوبراو رستۆرانی میکۆنۆس. حیدر و رحیل ئه‌و ماشینه جۆری بێ ئم ڤێ که علی صبرا بۆیانی کڕی بوو ده‌رهێنا به‌ره‌و پرینس رێگێنت شتراسه. امین و بنی هاشمی به تاکسی ڕۆیشتن بۆ به‌رلینر شتراسه نزیکی رستۆرانه‌که. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ محمد له نزیک ته‌له‌فۆن کیوسکێک یه‌ک ده‌بینن. پاشان بنی هاشمی له‌وان جیا ده‌بێته‌وه. پاش که‌مێک محمد و امین بنی هاشمی ده‌بینن که له‌گه‌ڵ شوفیرێکی مارسیدس بنزی ڕه‌شی 190 قسه ده‌کا. ئه‌م شوفیره که هه‌ر نه‌ناسراوه دوای که‌مێک ئه‌وێیه به جێ هێشت. امین و محمد به‌دوای بنی هاشمی دا چوون بۆ پراگر پلاتس. له‌وێ رحیل له‌گه‌ڵ محمد شتێکیان ئاڵوگۆڕ کرد. بنی هاشمی چه‌که‌کانی له‌و جانتایه که له نێو ماشینه‌که‌دا بوو له پرینس رێگێنت شتراسه پارکی کردبوو ده‌ر هێنا. پاشان بنی هاشمی و رحیل چه‌که‌کانیان هه‌ڵگرت و امینیش به شوێنیان‌دا گه‌ڕانه‌وه دوا بۆ نێو رستۆرانی میکۆنۆس. حیدر و محمد له پشته‌وه له نێو بێ ئم ڤێ که‌دا چاوه‌ڕوان بوون. هێرشی تێرۆریستیکاتژمێر حه‌وت و نیوی ئێواره دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، ئه‌رده‌ڵان، عه‌بدولی و دهکوردی گه‌یشتنه رستۆرانی میکۆنۆس. مێوانه‌کانی تر مسعود میراشد، اسفندیار صادقزاده، پرویز دستمالچی که نوێنه‌ری جمهوری خواهان ملی ایران و مهدی ابراهیم زاده اصفهانی نوێنه‌ری ڕێکخراوی فدائیانی خلق ایران- اکثریت ئاماده بوون. نزیکه‌ی کاتژمێری ده و په‌نجا ده‌قیقه‌ی ئێواره دوو تێرۆریست واته عبدالرحمان بنی هاشمی و عباس حسین رحیل هاتنه نێو رستۆرانه‌که. یوسف محمد امین له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگاکه و به‌ر ده‌رگاکه‌ی گرتبوو. له‌و کاته‌ش رحیل و بنی هاشمی خۆیانیان ئاماده ده‌کرد بۆ کرده‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژی. بنی هاشمی یوزی و رحیل یش ده‌بانچه‌که‌ی ده‌رهێنا و هه‌ر دوو چه‌که‌که مجهه‌ز بوو به ده‌نگ کپ که‌ره‌وه. ئه‌م دوو که‌سه ڕاست به‌ره‌و ژوری هه‌یئه‌تی حدکا و مێوانه‌کانیان هه‌ڵکشان. له‌و کاته‌دا بنی هاشمی به جنێودان ده‌ستی کرده ته‌قه‌کردن و هه‌ر له‌وێ دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، عبدولی و ئه‌رده‌ڵانی شه‌هید کرد. به دوای بنی هاشمی دا رحیل هات و ئه‌ویش ده‌ست ڕێژێکی کرد به ئه‌رده‌ڵان و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی. پێکه‌وه له سه‌ر یه‌ک سی گولله‌یان خالی کرد له سه‌ر هه‌یئه‌تی حدکا. پاش ئه‌و ره‌شه کوژییه، تێرۆریسته‌کان هه‌ر یه‌ک به لایه‌کا به‌ڵاوه‌ی لێ ده‌که‌ن و بۆی ده‌رده‌چن.ئه‌وه بوو پۆلیسی ئاڵمان دوای دۆزینه‌وه‌ی که‌ل و په‌ل و ده‌بانچه‌ی تێرۆریستان که‌وته لێکۆڵینه‌وه‌و پاش چه‌ند ڕۆژ تێرۆریستانیان ناسیه‌وه و له یه‌که‌م هه‌نگاودا امین و رحیل یان له ماڵی برای امین له ڕه‌ین له 4ی ئۆکتۆبری 1992 ده‌سگیر کرد و پاش سێ ڕۆژ واته 8ی ئۆکتۆبر اتریسیان قۆڵ به‌ست کرد. پاش گرتنی ئه‌م قاتڵانه، عطاالله ایاد تێکۆشا بوو که له ئاڵمان هه‌ڵبێ، به‌ڵام له به‌ر نه‌بوونی پاره نه‌یتوانی بوو بلیت بکڕێ و مایه‌وه. ئه‌وه بوو له نۆڤامبری 1992 پێوه‌ندی به محمد چیهاده‌وه که نوێنه‌ری گروپی چه‌کدار امله له ئاڵمان گرتبوو. ایاد سه‌رئه‌نجام له 9ی دیسامبری 1992 له به‌رلین ده‌سگیر کرا.دادگادادگایی کردنی تاوانبارانی میکۆنۆس له 28ی ئۆکتۆبری 1993 له به‌رلین ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌م دادگای کردنی تاوانبارانه سێ ساڵ و نیوی خایاند. به کورتی ئه‌م دادگایه 246 دانشتنیان هه‌بووه‌و 176 که‌س شایه‌تی داوه. دادگای به‌رلین له 10ی ئاوریلی 1997 تاوانبارانی میکۆنۆسی به‌م جۆره سزا دا. کاظم دارابی له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی بۆ تێرۆریستان ئاماده کردووه‌و به‌رپرسایه‌تی به ئه‌ستۆ گرتووه به زیندانی ئه‌به‌دی تاوانبار کرد. دادگا رحیلی به‌وه تاوانبار کرد که ته‌قه‌ی کردووه‌و زندانی ئه‌به‌دی بۆ بڕیه‌وه. یوسف امین به 11 ساڵ زیندان تاوانبار کرا. محمد اتریس به 5 ساڵ و سێ مانگ زیندان تاوانبار کرا و ایادیش 4 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه. دادگا تێرۆری ڕیبه‌رانی حدکای به تێرۆرێکی سیاسی له قه‌ڵه‌م داوه‌و ئێرانی به رژیمێکی دڕنده و جنایه‌تکار ناساندووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که ئه‌م تێرۆره له لایه‌ن کومیته‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌سنیشان کراوه که شه‌خسی خامنه‌ئی ڕێبه‌ری ئێران، ره‌فسه‌نجانی سه‌ره‌ک کۆمار، علی ولایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه و فلاحیان وه‌زیری اطلاعات ده‌ستیان له‌و تێرۆره‌دا هه‌بووه. لینکی ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤی ئێران له ئامریکا http://www.iranhrdc.org/ http://www.iranhrdc.org/english/pdfs/Reports/murder_at_mykonos_report.pdf 5/5/2007
کۆمینته‌کان {0}