سەرپێڵی زەهاو

"ئوین"

(2007/5/16 - 22:15) -
نووسینی سەرپێڵ
دیاری نه‌کراو

 

 به‌ندی 3ی گشتی ژنان به‌ندیخانه‌ی ئوین (لاوان، سلوولی یه‌ک)- ساڵی 1386  نێو: زینبپاشناو: پیغمبرزاده‌  تاوان: ده‌ڵێن هه‌نگاونان دژی ئاسایشی میللی ناوه                                                         نووسینی: پریسا کاکاییکچه‌ به‌و چاوه‌ گه‌ورانه‌ی له‌ نێوان کیژۆڵه‌کانی تر، که‌مێک که‌م ته‌مه‌نتر له‌وانی تر دانیشتبوو. به‌ دوای ڕاسییه‌کی بێ خه‌وش که‌ له‌ به‌ر چاوانی دێن و ده‌ڕۆن ده‌گه‌ڕێ، نازانێ چه‌ند رۆژ ماوه‌ بۆ ئازاد بوونی، ئازادی؟ نا، ئازاد بوون له‌ ده‌ستی کۆت و زه‌نجیری باوک سالاری ناڵێم. ئازاد بوون له‌ نێو سێ دیواری خشت و میلله‌یه‌ک. کیژۆڵه‌ له‌ خۆی ده‌پرسێ: نرخی چێ ده‌ده‌م. کرده‌وه‌ی دژی یاسا؟ عداله‌ت خوازی؟ یان نه‌داریه‌کانی باوکم له‌ وڵاتێکی سه‌رچاوه‌ی نه‌وت؟ یا... .گتێک بکه‌. به‌ته‌واوی ده‌بینم؟ده‌سته‌کانی کچه‌ له‌و لاوه‌ بۆ...؟ وایی! نا، چ وێنه‌یه‌کی تۆقێنه‌ریان هه‌یه‌ ئه‌م دوو ده‌سته‌؟ هه‌ی! چاوانی سه‌وزی قه‌واره‌ بۆ وای لێهاتووه‌ که‌ چووه‌ته‌‌‌ قوڕووشا؟ ئای! تۆ که‌ هات و هاوارت بوو ئه‌و چوار دیواره‌ت ده‌له‌راند. له‌گه‌ڵ تۆم. له‌ کێوه‌ ئاوا بی شه‌رمانه زڵم و زۆر ‌ فێر بوویی؟ ئه‌ی تۆ کیژۆڵه‌ی پرچ زه‌رد، ناوت چییه‌؟  زیبا؟ ده‌ڵێن له‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵاندا سکت پڕ بووه‌، ئه‌و ڕۆژانه‌ی منداڵی و پڕ له‌ ترس، که‌سێک ده‌ستی خۆشه‌ویستی به‌سه‌ردا کێشا؟ قسه‌یه‌کی که‌نیندارم کرد؟ ڕاست ده‌ڵێی؟ لاشه‌ی منداڵیتیان به‌ شمقاڕی عه‌داله‌ت، عادلانه‌ ئه‌نجن ئه‌نجنیان کرد؟  ئه‌ز؟ وتوویانه‌ هه‌نگاوهه‌ڵنان دژی ئاسایشی میللی. ئاسایشی میللی واتای چییه‌؟ ڕاوه‌سته‌. که‌مێکی تر بڕۆ ئه‌ولاوه‌ تاکوو دانیشم. هێنده‌ میهره‌بان و دڵ نه‌رمن حه‌بی دڵ ئێشه‌که‌م پێی ناده‌ن. ناتوانم زۆر له‌ سه‌ر پێ ڕاوه‌ستم. باشه‌، پرسیارت کرد ئاسایشی میللی واتای چییه‌؟سه‌یری چوار ده‌وری خۆت بکه‌. بۆ من ئاسایشی میللی یانی ئه‌و رۆژه‌ی که‌ ئێره‌ به‌تاڵ بێ له‌و مرۆڤانه‌ی که‌ هه‌ر یه‌که‌یان گه‌نجێنه‌یه‌کی بێ وێنه‌ن. نموونه‌یان هه‌ر ئه‌م زهرایه‌یه‌ که‌ چه‌ند جار له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ڵهاتووه‌؟ ئاسایشی میللی یانی ناوبراو له‌ ماڵێکدا بژی که‌ له‌ ده‌ستی باوک و برای لێدان نه‌خواو له‌ ده‌ردو ڕه‌نج هه‌ڵنه‌یه‌ته‌ نێو شه‌قامه‌کان.  واته‌ هیچ مرۆڤێک له‌وی تر زیاتر نه‌بێ. کۆتایی به‌ ده‌ورانی کوێلایه‌تی بێ. تۆ وه‌کوو مرۆڤ حیسابت بۆ بکرێ و مافی ڕه‌خنه‌گرتنت بێ. ئیتر که‌س به‌ تۆ نه‌ڵی ضعیفه‌، زایفه‌. که‌سێک وه‌کوو مێرد له‌ ماڵه‌وه‌ دارکاریت نه‌کا. ژنێکی تر نه‌هێنێته‌ سه‌رت.  به‌ نێوی ناموس به‌ندت نه‌کا. خوێنت نه‌ڕژێنێ. وه‌کوو باوک نه‌بێته‌ خاوه‌نی گیان و ماڵت و بۆ پاروویه‌ک نان بتفرۆشێ و له‌و ته‌مه‌نی منداڵیه‌ به‌ چرکه‌یه‌ک ببی به‌ دایک. هه‌مترت پێ بڵێم؟ منیش ده‌زانم. فه‌رمایشته‌که‌ت هه‌مووی ڕاسته‌ به‌ڵام بۆ من و تۆ. هه‌ندێک جار گه‌ر له‌ ژیر ده‌سڵاتی مرۆڤی زۆردار بێیته‌ ده‌رێ. نجاتت ده‌بێ. ئه‌و کات ده‌توانی خۆت بدۆزیته‌وه‌. ده‌رس بخوێنی. کار بکه‌ی. بۆ پاروویه‌ک نان پیویستت به‌ که‌س نه‌بێ. سه‌ربه‌خۆ بی. باشه‌، ده‌زانی؟ ئه‌و کات هه‌ر مرۆڤێکی سه‌ربه‌خۆ که‌ باش تێبگا، بزانێت و بخوازێ که‌ زیاتر بزانێ ئیتر ناتوانێ به‌و ئاسانییه‌ له‌ تۆ و زڵم و زۆرداری قبووڵ بکا. ئیتر نه‌ هیچ مرۆڤێک و نه‌ هیچ گرووپێک نا‌توانن پێی بڵێن که‌ تۆ نیوه‌ی کۆمه‌ڵی و هه‌زار قسه‌ و قسه‌ڵۆکی پڕوپووچی تر.  هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ویه‌ که‌ ئه‌و زۆردارانه‌ حه‌ز ناکه‌ن مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ و تێگه‌یشتوو له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا‌ زیاد بکه‌ن. تێ ده‌گه‌ی‌ چی ده‌ڵێم؟ تۆ گه‌ر بزانی و زانیاریت زۆر بێ، زانیاریت له‌ ته‌نشت زانیاری ئه‌وانی تر ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رانبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تی و نابه‌رانبه‌ری. ئه‌و کاته‌یه‌ ده‌بیته‌ دوژمنی ئاسایشی میللی. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م جاره‌ ئاسایشی میللی به‌ واتای هێز و ده‌سڵات به‌ سه‌ر خه‌ڵکدا و ده‌ست تێ وه‌ردان به‌ ژیانی ئه‌وان و به‌ جۆرێکیش که‌ هێزی ده‌وێی. ده‌ته‌وێ بزانی؟  زیاتر بزانی؟ باشه‌، بێڵه‌ با له‌ جێگایه‌کی تره‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌م. له‌م رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم کارێکی ترمان به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌‌ که‌ ژنانی وڵاته‌که‌مان له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی نه‌بوونی خۆیان ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ به‌دوای خه‌ڵکدا ده‌گه‌ڕێین و ... تێبینی:ئه‌م وتاره‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ ناردووم، منیش کردوومه‌ کوردی

15/5/2007

کۆمینته‌کان {0}
کۆمینت




دواتر | په‌ڕه‌ی 13 له‌ 48 | ‌پێشوو

وێبڵاگی تایبەتی حەمید ت.
لاپه‌ڕه‌کان
ده‌سپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان
لینکه‌کان
دوا بابه‌ته‌کان
میلکان" ناوی نوێترین سی دی(CD) هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌لیاسی یه
چیرۆکی گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تێک له‌ سه‌ر کوشتنی" چێگڤارا"
وه‌ک پێزانین، کورته‌یه‌ک له‌ سه‌ر شاعیر و نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر کاک حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
مادلێن
کتێبگه‌لی خراپ
وێبڵاگی دۆستان
کورد بڵاگێر
www.kurdblogger.com