خه‌رج کردنی پاره‌ی میلله‌تانی ئێران و سه‌رمایه‌دانانی علی خامنه‌یی و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له بنیات دانانه‌وه‌ی لبنان وه‌کوو ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر و نموونه‌ی مشت نیشانه‌ی خه‌روار“ه‌ی لێهاتووه. سه‌رمایه‌دانانی له سه‌ر خه‌لیفه گه‌ری 1000 ساڵه و تێروریزمی ئیسلامی پیشان ده‌دا که هه‌رچه‌ند سه‌رێکی ئه‌م ئه‌ژده‌هایه له لبنان و نیکاراگوئه و له هۆگۆ چاڤێز تاکوو حماس و ها‌نیه‌کان ده‌گرێته‌وه و سه‌رێکی تری ئه‌م ئه‌ژده‌هایه له مێشکی لاوان و بۆ بژێوی ژیان ده‌یان داوی جۆراوجۆریان بۆ ده‌نێته‌وه و سووکایه‌تیان پێ ده‌کا. ڕۆژانه ده‌یان ژن به هۆی بێ حیجابی ده‌خرێنه به‌ندیخانه‌کان و ده‌یان لاوی خوێنگه‌رمی وه‌زاڵه هاتوو به نێووناتۆره‌ی لات و ئه‌وباش و هتد سه‌رکوت، ئێعدام و یان هه‌ڵیان ده‌واسن.سه‌رێکی تری ئه‌م ئه‌ژده‌های ئیسلامییه، په‌ره‌پێدانی کاری تووندوتێژی و تێرۆره له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان دایه که ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ عێراق، کوردستان، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین، غه‌زه، یه‌مه‌ن، پاکستان و ته‌نانه‌ت بۆسنی و وڵاتانی باشووری ڕوسیه‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام پرۆژه‌ی ئیسلامیزه کردنی وڵاتانی ئامریکای لاتینی هه‌ژار و برسی له‌و کارانه‌یه که گرنگی پێ ده‌درێ، ئه‌م ڕێگه هه‌ڵه و نه‌زانانه ده‌توانرێ به‌و سه‌فه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ژارانه‌ی ئامریکای لاتین و له‌ئامێز گرتنی هۆگۆ چاڤێز و ئۆرتیگا و ڕێبه‌ری ساندنیسته‌کان به باشی ده‌رده‌که‌وێ و به ناردنی یارمه‌تی زۆر به نێوی دیپلوماتی، لانه‌ی جاسوسی و تێرۆر له‌و وڵاتانه داده‌مه‌زرێنن. با سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ین که حیسام خۆش نویس سه‌رۆکی هه‌یئه‌تی ئێرانی ستادی بنیاتنانه‌وه‌ی لبنان له ڕۆژی دووشه‌ممه 6ی ئاگۆستی 2007 به هه‌واڵنێری ایرنا ده‌ڵێی: هه‌یئه‌تی ئێرانی زیاتر له 300 شرکه‌ت و بنیاتنه‌ری په‌یمانکاری به مه‌به‌ستی جێ به جێی کردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه به‌ستووه. له‌و 25 پرده‌ی که بڕیار بووه له لایه‌ن ئه‌م ستاده‌وه بنیات بنرێ کاری 12 پردیان ته‌واو کراوه که به‌ناوبانگترینیان پردی العاصی له رۆژهه‌ڵاتی لبنان دایه. له کۆی 63 گوند، کاری 43 گوندیان ته‌واو کراوه و له 200 قوتابخانه کاری 149 قوتابخانه و کاری بنیاتنانی 50 مزگه‌وت و جێگای مه‌زهه‌بی ته‌واو بووه، ئه‌م کاره‌ش تاکوو بنیاتنانی 150 مزگه‌وت و جێگای مه‌زهه‌بی، درێژه‌ی ده‌بێ.حسام خوش نویس رئیس هیات ایرانی ستاد باز سازی لبنان در روز دوشنبه ۶ اگوست ۲۰۰۷ به ایرنا می‌گوید:هیئت ایرانی با بیش از ۳۰۰ شرکت و موسسه پیمانکار به منظور اجرای طرحهای باز سازی قرار داد بسته. از ۲۵ پلی که قرار بوده توسط این ستاد ساخته شود کار ۱۲ پل به پایان رسیده که معروف ترین آن پل العاصی در شرق لبنان است، از مجموع ۶۳ روستا کار ساختن ۴۳ روستا به پایان رسیده است از ۲۰۰ باب مدرسه کار ساختن ۱۴۹ مدرسه پایان یافته و کار ساخت ۵۰ مسجد و مکان مذهبی به پایان رسیده که این رقم تا ساختن ۱۵۰ مسجد و مکان مذهبی ادامه خواهد یافت. (له نووسینی نوید ئه‌خگه‌ر، له ژێر ئه‌ژده‌های حه‌وت سه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران...) که سه‌یری کۆمه‌ڵگای ئێران ده‌که‌ی لانی که‌م له سێ به‌ش، به‌شێکی زۆر هه‌ژار و له ژێر هێڵی سفردا ژیان تێپه‌ڕ ده‌کا. لاوان و زۆربه‌ی ده‌رچووانی زانکۆکان له به‌ر بێ‌کاری داناڵێنن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و خۆکوشتن و ده‌یان کاری مه‌ترسی داری تر. نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و جیره‌به‌ندی بێنزین کاری تاکسی و ماشینی شارداری ڕاوه‌ستاون که شارداری ناچاره به که‌ر و هێستر زباله‌کانیان له نێو شار کۆکه‌نه‌وه، و له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕه‌ی بده‌ن. ئایا به‌ڕاستی چرای بێ بێنزینی که تاکسی و کارمه‌ندانی شارداری و هتد و ماڵی ئێرانیه‌کان به‌ره‌و کوژاندنه‌وه ده‌چێ به مزگه‌وته‌کانی لبنان و وڵاتانی تر حرام نیه.تۆ بڵێی خامنه‌یی و ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد تێنه‌گه‌ن که له باتی ئه‌م هه‌موو سه‌رمایه‌ی میلله‌تانی ئێران که ده‌ڕواته گیرفانی لبنان بۆ به‌خێر هاتنی گرووپه تێروریسته‌کانی ئه‌و وڵاته نه‌ده‌بوو چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بێنزین و بێکاریان کردبایه با خه‌ڵکی ئێران نه‌که‌وتبانه نێو ئه‌و گێژاو نه‌هامه‌ته. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین پێش 15 ساڵ هه‌ر ئه‌و گرووپه تێرورستانه که به یارمه‌تی سه‌رمایه‌ی ئێران ده‌ژیان، ڕێبه‌رانی حدکا دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێر و فه‌تاح عه‌بدولی و هۆمایون ئه‌رده‌لان و نوری دهکوردیان له بڕلینی ئا‌ڵمانیا تێرور کرد. سه‌ره‌ڕای دزین و به‌تاڵان بردنی سامانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له لایه‌ن خامنه‌یی و داروده‌سته‌ی و به‌خشینی ساڵانه میلیارده‌ها دولار به گرووپی به ناو ئیسلامی لبنانی و فه‌له‌ستینی و عێراقی و هتد... و پاشانیش ناردنی به کۆمه‌ڵی چه‌کی سووک و قورس و که‌ره‌سه‌ی نیزامی له لایه‌ن وه‌لی فه‌قیهی که هه‌مووی له گیرفانی میلله‌تانی ئێران ده‌ر دێ و له وڵاتانی تورکیه و سوریه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و یان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ته‌قێندرێته‌وه. بێجگه له‌مانه‌ش، بارهێنان و ڕاهێنانی گرووپ گرووپی تێروریستی له بنکه نیزامییه ئیسلامییه‌کان که مووچه‌ی مانگانه‌یان له گیرفانی که‌م ئه‌ندامان و کرێکارانی هه‌ژار که له به‌ر نه‌دانی مانگانه‌یان تووشی کێشه و قه‌یران هاتوون، ده‌درێ. له‌وانه‌ش که بگوزه‌رین ده‌گه‌ینه ئه‌و جه‌لاد و تێروریستانه که ئێرانی نین و له ترس دا ماسکی ڕه‌ش ده‌که‌نه سه‌رو ملیان و به کۆمه‌ڵ لاوان و کچانی ئێرانی، کورد، عه‌ره‌ب، به‌لووچ و تورک و هتد هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی گشتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی جیهان و به گشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا ده‌که‌ن. لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانن له باتی ئه‌و هه‌موو گێره‌شێوێنیی، ڕاهێنانی باندی تێروریستی، ده‌ست خستنه نێو کاروباری وڵاتانی دراوسێ و بۆردمان کردنی گونده سنووریه‌کانی باشووری کوردستان و ناردنی تێروریستان بۆ کوردستان، خزمه‌ت بۆ هه‌ژاران و که‌م ئه‌ندامان و بێکارانی وڵات بکه‌ن؟ ئایا ناتوانن خزمه‌ت به نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان و ڕۆشنبیران بکه‌ن و له باتی به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، ڕۆژنامه و گۆڤار و کتێب به‌ڵاو بکه‌نه‌وه‌و ئاستی ڕۆشنبیری له وڵات‌دا به‌ره‌و پێش ببه‌ن، نابێ له باتی گرتن و کوشتن و حوکمی ئیعدام بۆ ڕۆژنامه‌وانانی وه‌کوو حه‌سه‌ن پوڕ و هیوا بوتیمار هاوکارانیان پرۆژه‌ی وه‌کوو لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه به‌ر ده‌ستیان و له‌وانه که‌ڵک وه‌رگرن، بۆ ده‌بێ له باتی تێروری رێبه‌رانی سیاسی و که‌سانی ئینتله‌کتوێل له ئێران‌دا، له پرۆسه‌ی دانانی ئێرانێکی فیدراڵ و پێشکه‌وتوو خزمه‌ت به گه‌لانی ئه‌م وڵاته نه‌که‌ن و ئێران له‌و زلکاوه ده‌ر بێنن، بۆ ده‌بێ له باتی خزمه‌ت به منداڵان و کچان و ژنان، منداڵان هه‌ڵواسن و کچان هه‌ڵبێن و له وڵاتانی که‌نداو دا وه‌کوو کوێله بیان فرۆشن و بیان کڕن و ژنان له به‌ر بێ‌کاری تووشی ده‌یان کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی بن وه‌کوو تووشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌وانی، ته‌ڵاق، کوشتن، ئیعتیاد و هتد، بۆ ده‌بێ منداڵان له به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه له شه‌قامی شاره‌کاندا شه‌لاق بدرێن که ئه‌مه‌ش دژی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، بۆ ده‌بێ لاوان و ڕۆشنبیران و خوێنده‌وارانی کورد له به‌ر نه‌بوونی ژیانێکی ئاسوده ڕوو له سنوری کوردستانی باشور بکه‌ن بۆ بژێوی ژیان کۆڵ بکێشن و له لایه‌ن پاسداران و جه‌لادانی رژیم بدرێنه به‌ر گولله و شه‌هید بکرێن، بۆ ده‌بێ لاوان به هۆکاری دزی ده‌ست و په‌نجه‌یان ببڕێ و به قه‌ولی سه‌رانی رژیم ببن به عیبره‌تی جامعه، کۆمه‌ڵگا، بۆ ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووسانی کورد بگیرێن و ئه‌شکه‌نجه بدرێن، بۆ ده‌بێ سامان و دارایی که‌بودوه‌ند ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و خۆشی له سلولی ئینفرادی دابێ، چوونکه داکۆکی له مافی گه‌لی کورد ده‌کا؟ به‌رپرسانی کۆماری به ناو ئیسلامی ئێران بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان نه هه‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان میلله‌تانی ئێران‌دا به ناوناتۆره‌ی جۆراوجۆره‌وه له ماوه‌ی سی ساڵه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه‌و کوشتن و بڕینن و سیاسه‌تی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست زیندوو ده‌که‌نه‌وه و پراکتیزه‌ی ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌یانه‌وێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ک و وزه‌ی ناوه‌کیی نه هه‌ر له ناوچه‌دا به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێ ئاسایشی نێونه‌ته‌ویی دا تێک بده‌ن به‌و جۆره ئیمپراتۆری ئیسلامی به سه‌ر هه‌موو جیهاندا داسه‌پێنن.حه‌مید ته‌یموری4/10/2007