(2007/10/11 - 23:11) -
دیاری نه‌کراو
خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌روه‌ک زۆربه‌تان ئاگادارن خه‌ڵاتی نۆبلی ئه‌ده‌بیات ئه‌مڕۆ واته 11ی ئۆکتۆبری 2007 به نووسه‌ری به‌ناوبنگی ئینگلیسی دووریس لسینگDoris Lesing به‌خشرا. دیاره ئه‌م نووسه‌ره به‌ناوبانگه له شاری کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له 22ی ئۆکتۆبری ساڵی 1919 له دایک بووه. له ساڵی 1925 کۆچ ده‌که‌ن بۆ رۆدێزیا واته زیمبابڤه‌ی ئێستا. له باشووری رۆدێزیا سه‌رده‌می منداڵی تێپه‌ڕاندووه و پێگه‌یشتووه. له ساڵی 1949 ئافریقای به‌جێی هێشتووه‌و له‌گه‌ڵ کۆرپه‌که‌ی که کوڕیک بووه هاتووه‌ته‌وه بۆ ئێنگلاند و له شاری له‌نده‌ن نیشته‌جێی بووه. له هه‌مان ساڵدا واته 1949 له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی گۆتفرید لسینگGottfried Lessing جیا بووه‌ته‌وه. ناوبراو له بواری خوێندندا سوسیولۆژی و سیاسه‌تی خویندووه. لسینگ له‌و نووسه‌ره ژنانه‌یه که شان له شانی فێرجینیا ڤۆڵڤ و سه‌لمه لاگرلۆێڤی سویدی ده‌دا. لسینگ له ڕۆمانه‌کانیدا په‌یڕه‌ویله شێوازی مۆدێڕنیزم، فمینیزم و ساینس فیکشن ده‌کا. باوکی دووریس کارمه‌ندی بانک و دایکیشی پێش ئه‌وه‌ی مێرد به باوکی بکا پێشه‌ی په‌ره‌ستاری بووه. هه‌رچه‌ند ئه‌م وتوێژه‌ی لسینگ کۆنه و پێشتر بڵاوم کردووه‌ته‌وه به باشی ده‌زانم جارێکی تر بیخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م کات و ساته‌شدا ده‌گونجێ و هه‌ندێک باسی کێشه‌ی کتێب ده‌کا. با پێکه‌وه ئه‌م وتووێژه بخوێنینه‌وه. وتووێژی گۆڤاری ئاڵمانی شپیگل له‌گه‌ڵ نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیسی دووریس لیسینگ له سه‌ر که‌یفیه‌تی کتێب.له کاتێکدا چه‌نده‌وچۆنی بڵاوبوونه‌وه‌ی خراپی چاپ و به‌رگی خراپ و سه‌حافی خراپ و خه‌تی ناشیرین، هه‌ڵه‌ی نووسین و ئینشا دارشتن و سه‌بک و شێوه له نێوان ئێرانیه‌کان(کورده‌کان) زۆر ئاساییه و وه‌کوو فه‌رهه‌نگی لێ هاتووه، ئاشکرایه ئیتر هیچ که‌سێک ته‌نانه‌ت ئه‌دیبه‌کانیش ناڕه‌حه‌ت ناکا. نووسه‌رانی زۆر وڵات که هێشتا به‌م شێوه‌یه رانه‌هاتوون له به‌رامبه‌ر ئه‌م لاوازیه‌دا دژ کرده‌وه نیشان ناده‌ن.له هه‌ر وڵاتێک ئه‌م لاوازیانه هۆی خۆیان هه‌یه، له‌وانه‌یه هۆی ئه‌م لاوازیه لای ئێمه نه‌بوونی مرۆڤی کارامه و دووهه‌میش ئیخلاقی فه‌رهه‌نگی ئێمه به‌گشتییه. یانی به ساده گرتن و سوورنه‌بوونی له سه‌ر فه‌رهه‌نگ، شل بوونه‌وه و گرینگی نه‌دان و هتد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که کاره‌ساتی سیاسی و ڕامیاری کاریگه‌ری نه‌بێ. له ئا‌ڵمانیا ڕووداوه‌که به‌م شێوه‌یه که له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ناوه‌نده‌کانی بڵاوکردنه‌وه له به‌ر له‌سه‌ره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ستی کاری ویرستار به‌و جۆره‌ی که له کۆندا هه‌یانبووه و هێشتا له ئێران‌دا به‌و جۆره ده‌ناسرێ، له ڕاستیدا ئه‌وه‌یان لابردووه. له نێوه‌ڕۆکی وتووێژه‌که‌دا وه‌ها ده‌رده‌که‌وێ که له بریتانیاش به هه‌مان شێوه بێ. دووریس لسینگ له ساڵی 1919 دا له شاری کرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه و هه‌ر به منداڵی له‌گه‌ڵ باوکی که له سوپادا بووه به‌ره‌و روودیزیا(زیمبابڤه) کۆچی کردووه و له ئینگلیس و به گشتی ئورووپادا نووسه‌رێکی باش و سه‌رکه‌وتوو به حیساب دێ. شپیگل: خاتوو لسینگ ئێوه له گۆڤاری تایمزدا گله‌ییتان کردووه که ستاندارد و چۆنیه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب له دابه‌زین دایه.لسینگ: ساڵیانێکه که ده‌بینم هه‌ڵه‌ی نووسینی کتێبه‌کان به‌رده‌وام زۆرتر ده‌بن و منیش له‌وه ناڕازیم که ئه‌م وه‌زعیه‌ته تایبه‌ت به ئینگلیس نه‌بێ و جیهانی بێ.شپیگل: بۆچی ئیمڕۆ کتێبه‌کان به بێ سه‌رنجدان و لێکۆڵینه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه؟لسینگ: پێشتر له ناوه‌نده‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئینگلیسی دا پیشه ویراستاری هه‌بوو. مرۆڤی زۆر کارامه و ڕووناکبیر هه‌بوون که سه‌رچاوه‌ی نووسراوه‌کانیان ده‌خوێنده‌وه و ڕاسته‌وخۆ به دوای وشه‌ی دووپاته کراو و لاواز و شێوه‌ی داڕشتنی جیاوازدا ده‌گه‌ڕان و ئه‌گه‌ر ستروکتوری نووسراوه‌که غه‌یری مه‌نتیقی بووایه، ئاگاداری‌یان ده‌دا.شپیگل: ئێوه ئه‌م جۆره ویراستارانه ناو ده‌نێن ئه‌ژده‌ها.لسینگ: ئه‌مانه له ڕاستی زۆر له‌سه‌ره‌وه و به شێوه‌ی زاڵ و دیاری که‌ر هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن. گرفت ئه‌مه‌یه که ئه‌مانه هه‌میشه له گۆڕه‌پانی چاپه‌مه‌نیدا له نێوچووندان. هه‌ر دوێنێ کتێبێکی نوێم به به‌رگێکی زۆر جوان و باش، چاپێکی زۆر له‌بار، به‌ڵام نێوه‌ڕۆکێکی پڕ له هه‌ڵه‌م به‌رچاو که‌وت. هه‌روه‌ها له دواین ڕۆمانی خۆم The sweetest dreamدا که پێش له ساڵێک له ژێر چاپ هاته ده‌ر، چه‌ند هه‌ڵه‌ی چکۆله‌ی تێدا بوو، بۆ وێنه دووپاتکردنه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک که ئینسانی تووڕه ده‌کرد.شپیگل: ئایا بۆ تۆش ویراستار دانانێن؟لسینگ: منیش ویراستارم هه‌بوو، به‌ڵام له خراپه‌کان.شپیگل: کێ به به‌رپرسی ئه‌م دابه‌زینی چۆنیه‌تی کتێبه‌کان ده‌زانی؟لسینگ: له‌و کاته‌وه شیرکه‌ته گه‌وره‌کان(کنسرنها) و یه‌کیه‌تی هاوبه‌شی ناوه‌نده‌کانی بڵاوکردنه‌وه که بازاڕی کتێبیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. حه‌ساوداره‌کان حکوومه‌ت ده‌که‌ن. بۆ ئه‌مانه له راده‌ی یه‌که‌مدا گرینگ ئه‌وه‌یه که خه‌رجه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه و ئه‌مانه پێیان وایه ویراستار پێویست نییه. هه‌ر بۆیه ویراستاره‌کان لاده‌به‌ن یان کاره‌که ده‌ده‌ن به ویراستاره هه‌رزان و خراوه‌کان.شپیگل: ئایا خوێنه‌ره‌کان ده‌بی بۆ دژایه‌تی له‌م کاره جموجۆڵێکی یه‌کگرتوو ڕێک بخه‌ن؟لسینگ: ئه‌ی بۆ نه؟ به‌ڵام دڵه‌خۆرپه‌ی من له‌وه دایه که خوێنه‌ره‌کانی ئیمڕۆ ئه‌و ستاندارده به‌رزه‌ی که جاران له به‌رچاو ده‌گیرا، ئێستا هه‌ر نایناسن و به هه‌ڵه‌کانی نێو کتێبه‌کان ڕاهاتوون. سه‌رچاوه: که‌یهان/ له‌نده‌ن. ژ. 934 و. له ئاڵمانیه‌وه: خۆسره‌و سابت قه‌ده‌م
دواتر | په‌ڕه‌ی
5
له
48
| پێشوو