ئه‌م کورته چیڕۆکه‌ی مادلێن که ده‌یخوێنیته‌وه به‌شیک له‌و چیرۆکانه‌ی کتێبی زنده بگوری سادق هیدایته که دوای یه‌که‌م خۆکوشتنی خۆی له ساڵی 1309ی هه‌تاوی نوسیوویه. (هه‌ڵبه‌ته له‌م خۆکوشتنی یه‌که‌مه‌ی دا نجاتی بوو). سادق هیدایه‌ت له 28ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1281ی هه‌تاوی له تاران له دایک بوو. له 19ی مارسی ساڵی 1330ی هه‌تاوی له پاریس پێته‌ختی فه‌رانسه خۆیی کوشت.
دوێنه‌شه‌و له‌وێ بووم، له ژووره چکۆله‌که‌ی مێوانان، دایک و خۆشکه‌که‌شی له‌وێ بوون، دایکی جلێکی بێشی له به‌ر کردبوو و کچه‌کانیشی جلی سووریا‌ن له‌به‌ر دا بوو، قه‌نه‌فه‌کانیش مه‌خمه‌لی سوور بوون، من ئارنجم نابووه سه‌ر پیانووه‌که و سه‌یری ئه‌وانم ده‌کرد، هه‌موویان بێ ده‌نگ بوون ته‌نیا ده‌رزی گرامافوونه‌که نه‌بێ که ئاوازێکی خه‌مگین و خه‌یاڵاوی که‌شتیوانی وڵگای له سه‌ر سه‌فه ڕه‌شه‌که ده‌رده‌هێناو به‌ڵاو ده‌کرده‌وه. ده‌نگی هاژه‌ی با ده‌هات، دڵۆپه‌ی باران له پشتی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی ده‌دا. ک‌ش و بێده‌نگی له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگ و ئاوازه‌که‌دا جۆر ده‌رده‌هاتن. مادلێن له به‌رده‌م مندا دانیشتبوو به جۆرێک چووبووه نێو ئاوازه‌که‌داو سه‌ری نابوه ده‌ستی و گۆی ده‌گرت. منیش به‌دزیه‌وه سه‌یری مووه فڕه خورماییه‌که‌ی، به قۆڵی ڕووتی و مل و نیوه ئاوڕدانه‌وه منداڵانه بزیوه‌که‌یم ده‌کرد. ئه‌م جۆره ژسته‌ی که به خۆیه‌وه گرتبووی، له ڕاستی نه‌ده‌چوون، وامده‌زانی که ئه‌و ده‌بێ هه‌رده‌م هه‌ڵبێی، یاری و شۆخی بکا، نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ بکه‌م که له مێشکی وی دا بیرکردنه‌وه هه‌یه، نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ بکه‌م که له‌وانه‌یه ئه‌ویش خفه‌تبار بێ، منیش له که‌شوهه‌وای منداڵانه‌ی و جموجووڵه‌کانی خۆشم ده‌هات.
ئه‌مه‌ش سێهه‌مین جار بوو که بینیبووم. یه‌که‌م جار له ته‌نیشت زه‌ریاکه به‌وان ناسرام به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژه‌دا جیاوازی هه‌بوو. ئه‌و و خۆشکه‌که‌ی جلی مه‌له‌یان له‌به‌ر کردبوو، حاڵه‌تێکی ئازاد و ڕوومه‌تێکی کراوه‌یان هه‌بوو. ئه‌ویش حاڵه‌تێکی منداڵانه، بزیو و چاوگه‌لێکی دره‌وشاوه‌ی هه‌بوو. نزیکه‌ی خۆر ئاوا بوو. شه‌پۆلی زه‌ریا، ئاوازی کازینۆ هه‌مووی به بیرم ده‌هاته‌وه. ئێستا ڕوومه‌تی وان ڕامان و خفه‌تبار دێته‌به‌رچاو له‌گه‌ڵ جله سووره ئه‌رخه‌وانییه‌که‌یان که مۆده‌ی ئه‌مساڵه و درێژه‌و تاکوو مچی پای ئه وانی داپۆشیوه له به‌ریاندایه.
سه‌فه‌ی گرامافونه‌که به ئاوازێکی دوور و کپ که له شه‌پۆلی ده‌نگی زه‌ریا نه‌ده‌چوو ڕاوه‌ستا. دایکیان بۆ کۆڕه گه‌رمه‌که باسی قوتابخانه‌و کاری کچه‌کانی، قسه‌ی ده‌کرد، ده‌یووت مادلێن له وێنه‌کێشان بووه‌ته قوتابی یه‌که‌م، خۆشکه‌که‌ی چاوێکی لێ داگرتم، منیش به‌ڕواڵه‌ت به‌شاش وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌وان به کورتی و به‌سه‌ریدا ده‌چووم، ده‌دایه‌وه. به‌ڵام بیر‌و هۆشم له جێگایه‌کی تر بوو. به ئاشنایه‌تی خۆم یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ وان‌دا که نزیکه‌ی دوو مانگ پێش ئێستا له پشووی هاوینی ده‌گوزه‌را و چوو بوومه ڕۆخی زه‌ریا، بیرم ده‌کرده‌وه. له بیرمه کاتژمێری چواری پاش نیوه‌ڕۆ بوو، هه‌وا گه‌رم و حه‌شیمه‌تێکی زۆر له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هاوڕێیانم چووینه تروویل پێش ئیستگای تراویلکه‌ی ئۆتوبووس مان گرت، له ڕۆخی زه‌ریا له نێوان دارستان ئۆتوبووسه‌که‌مان له نێوان سه‌دان ترومبیل ده‌نگی هۆرێن، بۆنی ڕۆن و بێنزین که له هه‌وادا به‌ڵاو ببووه ده‌له‌رزا، ده‌جووڵایه‌وه، جاروباریش له دووره‌وه زه‌ریاکه له پشتی داره‌کاندا ده‌رده‌که‌وت.
سه‌رئه‌نجام له یه‌کێک له ئیستگاکاندا دابه‌زین، ئێره‌ش ویلرویل بوو. له چه‌ند کۆڵانی هه‌ورازو نشیو که به دیواری به‌ردین و قۆڕ به هه‌ردوو لایاندا کێشرا بوو، تێپه‌ڕین. گه‌یشتینه سه‌ر پلاژێکی(ساحل، گوێی زه‌ریا) چکۆله که وه‌کوو نانی تافتون له سه‌ر به‌رزایی ته‌نیشت زه‌ریاکه بنیاتیان نابوو. له مه‌یدانێکی چکۆله به‌رده‌م زه‌ریاکه کازینۆیه‌کی چکۆله ده‌بینرا، ده‌وروبه‌ری ئه‌م کازینۆیه و لاقه‌راخو به‌رزاییه‌کانی ماڵ و کۆشکی چکۆله‌یان بنیات نابوو. له خواره‌وه‌ش قوڕ و لم بوو که ئاوی زه‌ریاکه‌ش که‌مێک دوورتر شه‌پۆلی ده‌دا، منداڵه چکۆله‌کانیش له‌و خواره‌وه ته‌نیا له‌گه‌ڵ دایکانیاندا خه‌ریکی تۆپێن و گوڵ گوڵان بوون. تاقمێکیش ژن و پیاو به ده‌رپێی کورت و جلی مه‌له‌وه، مه‌له‌یان ده‌کرد و یان که‌مێک له نێو ئاوه‌که هه‌ڵده‌هاتن و ده‌هاتنه ده‌ره‌وه.
تاقمێکی تر له سه‌ر لمه‌که له به‌ر هه‌تاو دانیشتبوون و یان ڕاکشابوون. پیاوه به‌ساڵداچووه‌کانیش له ژێر چه‌تره ڕه‌نگاو ڕه‌نگه خه‌ت خه‌ته‌کان ڕۆژنامه‌یان ده‌خوێند و جاروباریش له ژێر چاوه‌وه سه‌یری ژنه‌کانیان ده‌کرد. ئێمه‌ش چووینه به‌ر ده‌رگای کازینۆکه‌و پشتمان کرده زه‌ریاکه‌و له لێواری به‌رز و پانی ئه‌و ئاوه‌ڕۆیه‌ی که له ته‌نیشت زه‌ریاکه ڕایان کێشابوو دانیشتین. هه‌تاویش به‌ره‌و داکشان ده‌چوو. ئاوی زه‌ریاکه‌ش هه‌ڵده‌ستا، شه‌پۆلی ئاوه‌که‌ش ده‌گه‌یشته وشکایی زه‌ریاکه، تیشکی خۆر له سه‌ر شه‌پۆله‌کان وه‌کوو وێنه‌یه‌کی سێ گۆشه‌ی کنگر ده‌دره‌وشایه‌وه. پاپۆڕێکی گه‌وره و ڕه‌ش که له نێو ته‌م و هه‌ڵمی زه‌ریاکه بۆ به‌نده‌ری لوهاور ده‌چوو، دیار بوو. هه‌واکه‌ی که‌مێک فێنک کرد، خه‌ڵکانێک که له‌و خواره‌وه بوون که‌م که‌م بۆ سه‌ره‌وه ده‌هاتن، هاوکات هاوڕێکه‌مم بینی هه‌ستا له‌گه‌ڵ دوو کچ که به‌ره‌ولای ئێمه ده‌هاتن ده‌ستی دا‌و منیشیان به‌وان ناساند و ئه‌وانیش له ته‌نیشت ئێمه له سه‌ر ڕۆخی به‌رزایی زه‌ریاکه دانیشتن.
مادلێن به‌و تۆپه گه‌وره‌یه‌ی که به ده‌ستییه‌وه بوو هات بۆ لای ئێمه‌و دانیشت و ده‌ستی به قسه کردن کرد و وه‌کوو ئه‌وه‌ی له مێژه من ده‌ناسێ. جاروباریش هه‌ڵده‌ستاو به تۆپه‌که‌ی یاری ده‌کرد، هه‌مدیسان ده‌هاته‌وه لای من‌و داده‌نیشت، من بۆ گاڵته تۆپه‌که‌م له ده‌ستی ده‌کێشاو ئه‌ویش ده‌یکێشایه‌وه بۆ خۆی، ده‌ستمان له‌یه‌ک خشا. هێدی هێدی ده‌ستی یه‌که‌مان گوشی. ده‌ستی مادلێن گه‌رمایه‌کی خۆشی هه‌بوو. له ژێره‌وه سه‌یری سینه‌ی، لاقه ڕووته‌کانی و سه‌رو ملیم ده‌کرد. له به‌ر خۆمه‌وه بیرم ده‌کرده‌وه که چه‌نده خۆشه سه‌رم بنێمه سه‌ر سێنگی و هه‌ر لێره‌ش له رۆخی ئه‌م زه‌ریایه خه‌ونم لێی بکه‌وێ. خۆر ئاوا بوو. مانگ ڕه‌نگێکی کراوه‌ی ده‌به‌خشیه گوێی ئه‌م زه‌ریا چکۆله‌یه که له هه‌موو جێگایه‌ک دوور و که‌شوهه‌وایه‌کی بنه‌ماله‌یی و خۆمانی پێکهێنابوو. له پڕێکدا ده‌نگی موسیقا و سه‌ماکردن له کازینۆکه به‌رز بووه‌وه، مادلێن که ده‌ستی له نێو ده‌ستمدا بوو ده‌ستی کرد به خوێندنی میسی سی پی، ئاوازێکی سه‌ماکه‌ری ئامریکایی، ده‌ستیم ده‌گوشی. ڕووناکی چرای زه‌ریاکه له دووره‌وه نیو دایره‌یه‌کی ده‌کێشایه سه‌ر ئاوه‌که. ده‌نگی هاژه‌ی با که له ڕۆخی زه‌ریاکه‌ی ده‌دا ده‌بیسرا، سێبه‌ری مرۆڤه‌کان له به‌رده‌مماندا تێده‌په‌ڕین ده‌بینی. له‌م کاته‌دا که ئه‌م وێنانه له‌به‌ر چاوم ده‌گوزه‌ران، دایکی هاته به‌رده‌م پیانووه‌که‌و دانیشت. منیش خۆمم دایه گۆشه‌یه‌ک. له پڕێکدا بینیم مادلێن وه‌کوو ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڕۆن له جێگاکه‌ی هه‌ستاو چوو وه‌ره‌قه‌ی نۆتی موسیقاکه‌ی که له سه‌ر مێزه‌که دانرابوو، لێکی دا‌و و وه‌ره‌قه‌یه‌کی جیا کرده‌وه‌و بردی له به‌ر به‌رانبه‌ر دایکی له سه‌ر پیانوه‌که‌ی دانا و هاته‌وه و به‌زه‌رده خه‌نه له ته‌نیشت من ڕاوه‌ستا. دایکی ده‌ستی به ژه‌نینی پیانو کرد، مادلێنیش له سه‌ر خۆ گۆرانی ده‌ووت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئاواز سه‌ما هێنه‌ر بوو که له ویلڕویل بیستبووم، هه‌مان میسی سی پی.
و: حه‌مید ته‌یموری 07/10/15