به‌و نووسینه‌ی کاک حه‌مه‌سه‌عید که له سه‌ر شیعر نووسیوویه ده‌ست پێی ده‌که‌م:(پشت به‌رگی کتێبی نووسین به بێ وشه) له‌م ڕۆژانه‌دا کاک حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ته‌له‌فونی بۆ کردم که به سه‌ردان هاتووه‌ته‌وه بۆ سوید و له باشووری ئه‌م وڵاته به‌سه‌ر ده‌با. دیاره دوای چاک و چۆنی، ئادروسه‌که‌می ویست و پاش یه‌ک و دوو ڕۆژ کۆمه‌ڵێک کتێب له‌گه‌ڵ سی دییه‌ک که کۆمه‌ڵێک شیعری ناوبراون به ناوی قه‌ده‌ر و به‌ده‌نگی خاتوو ناهید حوسه‌ینی تۆمار کراون، ناردبۆم. هه‌ڵبه‌ته چه‌ند ساڵێکه کاک حه‌مه‌سه‌عید له کوردستان داده‌نیشێ و یه‌کمان نه‌بینیوه، ته‌نیا له ڕێگای ئینترنێت نه‌بێ که نووسینه‌کانیم ده‌خوێنده‌وه. هه‌رچه‌ند تامه‌زرۆی بینینیم ده‌کرد به‌ڵام جۆر نه‌بوو له نزیکه‌وه دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه یه‌ک ببینین. ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌ستمه له‌م نووسینه دا باسی ئه‌و کتێبه به‌نرخانه‌یه که بۆی ناردووم. به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌و کتێبانه بکه‌م له خواره‌وه: نووسین به بێ وشه. ئه‌م کتێبه کۆمه‌ڵێک شیعری له خۆ گرتووه‌و قه‌واره‌که‌ی مامناوه‌ندییه و له 90 لاپه‌ڕه‌دا پێکهاتووه. ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس ساڵی 2004 بڵاوی کردووه‌ته‌وه. سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئه‌م دیوانه شیعرییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک باسی شیعر ده‌کا، له باتی پێشه‌کی، سوپاسنامه‌یه‌ک ده‌نووسی که شه‌ش لاپه‌ڕه له‌خۆ ده‌گرێ و لێره‌دا نووسه‌ر سوپاسی هه‌موو که‌س و لایه‌نێک ده‌کا که هه‌م پشتیوانیان لێ کردووه‌و هه‌م دژیشی ڕاوه‌ستاون. ئه‌مه له خۆیدا هێنده‌ی تر ئه‌م دیوانه شیعرییه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردووه. دیاره دوایی دێمه‌وه سه‌ر شیعره‌کانی.
هونه‌ری ڕاوه‌ژن. ئه‌م کتێبه کۆمه‌ڵێک ساتیره چیرۆکه. هه‌رچه‌ند ئه‌م کتێبه ساڵی 2000 له سوێد چاپ و بڵاو کرایه‌وه، به‌ڵام ده‌زگای ئاراس ساڵی 2004 ئه‌م کتێبه‌ی چاپ و بڵاو کردووه‌ته‌وه به ده‌ستکاری و کۆمه‌ڵێک چیرۆکی تری پێوه زیاد کردووه. دیاره کاک حه‌مه‌سه‌عید ئه‌م چیرۆکانه‌ی به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕ و کۆمیدیانه، به زمانێکی ساکار و ڕوون و زانستیانه خستووه‌ته به‌ر باس و به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جار ڕه‌خنه‌ش له قاره‌مانی چیرۆکه‌کان ده‌گرێ و به وشه‌ی جوان و کوردییه‌کی په‌تی یاریان پێ ده‌کا. خوێندنه‌وه‌که‌شی ده‌هێڵمه‌وه بۆ خوێنه‌ران، بۆ خۆیان چۆن چیرۆکه‌کان لێک ده‌ده‌نه‌وه.
له ساڵی 1950 له قه‌ره‌داخ له باشووری کوردستان له دایک بووه. خوێندنی له به‌شی زمانی کوردی و ئه‌ده‌ب ته‌واو کردووه و پاشان بووه‌ته مامۆستا. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له قوتابخانه‌ی جۆراوجۆردا له کوردستان وانه‌ی کوردی وتووه‌ته‌وه.له کۆتایی ساڵانی شه‌ست و سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌فتاوه ده‌ستی به نووسین کردووه و له‌وکاتانه‌وه که‌م و زۆر له ڕۆژنامه و گۆڤاره کوردییه ئاشکراو نهێنیه‌کاندا به ناوی خۆی و به ناوی خوازراوه‌وه به‌رهه‌می بڵاو کردووه‌ته‌وه. به‌شداری گه‌لێ کۆڕ و دیدار و فستیڤاڵ و چالاکی دیکه‌ی ئه‌ده‌بیی کردووه.له سه‌ر شیعر و نووسینه‌کانی چه‌ند جارێ بۆ ده‌زگای پۆلیسی نهێنی سلێمانی بانگ کراوه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک نووسه‌ری دیکه‌دا دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی کورد بووه. له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه ناوی خراوه‌ته لیسته‌ی ڕه‌شه‌وه و له سه‌ره‌تای ساڵی 1983 دا دووچاری ڕاونان بووه‌و ڕووی له چیا کردووه.له ئیزگه‌ی چیاوه به‌شداری نووسینی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رگری و سه‌ردانێک بۆ گونده راگوێزاوه‌کانی کردووه. به‌شێک له شیعره‌کانی بۆ عه‌ره‌بی، سوێدی و فارسی وه‌رگێڕدراون. چه‌ند به‌رهه‌مێکیشی له زمانی سوێدی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن شاعیرێکی ریالیزم و ڕه‌خنه‌گرێکی چاونه‌ترس و به‌جه‌ربه‌زه‌یه، زیاتر وه‌ک که‌سێکی دژی رژیم و زۆر جاریش دژایه‌تی که‌ری شه‌خسییه‌ت و حیزبه کوردییه‌کان ناسراوه‌و ده‌ناسرێ، هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی وای کردووه که پله‌و پایه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بێ له ناو ئه‌دیبان و چین و توێژی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵی کورده‌واری و ته‌نانه‌ت بیانیشدا.زمانی شیعری حه‌مه‌سه‌عید، زمانێکی ساده و ڕه‌وانه و زمانێکی جه‌ماوه‌رییه که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک تێی ده‌گات. کاتێ شاعیر ڕاستگۆیانه په‌یامی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی به جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ، ئیتر شیعر له ناخی جه‌ماوه‌ردا، ده‌بێته هێزێکی مه‌عنه‌وی و وای لێ ده‌کات کۆ له هیچ شتێک نه‌کاته‌وه، خاسییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بی به‌رگریش هه‌ر له‌مه‌دایه.شاعیر پێشبینییه‌کی پێش وه‌خت و زیره‌کانه‌ی کردووه و خه‌ڵک وه‌ئاگا دێنێ، بانگه‌شه‌ی خۆسازدانیان بۆ ده‌کات له پێناوی پاراستنی کوردستان و ئازادی و سه‌رفرازی میلله‌تدا به‌گژ زۆڵم و سته‌می داگیرکه‌رانی کوردستاندا بچنه‌وه.له بواری ڕه‌خنه‌دا حه‌مه‌سه‌عید ده‌ڵێ: شاعیر یه‌که‌مین ڕه‌خنه‌گری خۆیه‌تی، قووڵبوونه‌وه‌ی شاعیر به جیهانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا، شمشێرێکی دوو ده‌مه، له لایه‌که‌وه توانای بژارکردنی که‌م و کوڕییه‌کانی خۆی پێده‌به‌خشێ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م ڕه‌وتی کانیاوی خوڕسکی به‌هره‌یدا. تاقه جیاوازی نێوان شیعر و ڕه‌خنه لای شاعیر ئه‌وه‌یه، ئه‌میان ده‌شێ ته‌نیا پشت به به‌هره ببه‌ستێ، به‌ڵام ئه‌ویان ته‌نیا به به‌هره دابین نابێ، ئه‌گه‌ر چی بێ به‌هره‌ش گه‌شه ناکات. له درێژه‌ی نووسینه‌که‌ی دا ناوبراو له سه‌ر ڕه‌خنه ده‌ڵێی: ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه که داهێنانێکی ئه‌ده‌بی به سه‌رده‌کاته‌وه، کاره ڕه‌خنه‌ییه‌که‌ی داهێنانێکی نوێیه، ڕه‌خنه‌گری مارانه‌یش هه‌موو ئه‌و شتانه دوو باره ده‌کاته‌وه که خوێنه‌ری ئاسایش به سانایی هه‌ستیان پێ ده‌کات. یان ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌کاته په‌رده و نیازێکی دوور له ئه‌ده‌بی پێ ده‌شارێته‌وه. به بڕوای شاعیر ئه‌و تاقه شته‌ی که هه‌رگیز نووسه‌ر نابێ فه‌رامۆشی بکات ڕاستگۆییه. نووسه‌ر له مێژه له نێو ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا جێی خۆیی کردووه‌ته‌وه. پله‌و پایه‌یه‌ک که شاعیر له ناو کۆمه‌ڵانی ڕۆشنبیر و خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ده‌ستی هێناوه بریتییه له هه‌ڵوێستی چاونه‌ترسانه و جه‌ربه‌زه‌یی یانه‌ی شاعیرێکی ناسیونالیسی ڕادیکاڵ به‌رانبه‌ر به هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان. به نووسینێکی خودی شاعیر کۆتایی به‌م نووسینه دێنم:له مێژه شیعر ده‌نووسم، هه‌یه به شیعری من سه‌رسامه، هه‌یه نا. من هه‌ر شیعر نانووسم، ڕه‌خنه‌ش ده‌رباره‌ی شیعر ده‌نووسم، که وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێک سه‌رنجی شیعری خۆم ده‌ده‌م، هه‌ست ده‌که‌م، وه‌ک چۆن شیعری جوانم گوتووه، زۆر شیعریشم نووسیوه، هه‌نووکه هێنده ڕووکه‌ش و ڕووت و ڕه‌جاڵ دێنه به‌رچاوم، به خۆم ده‌ڵێم سه‌د بریا ئه‌و شیعرانه‌م هه‌ر نه‌نووسیبا.شیعرم نووسیوه، باس له ئه‌وینی نیستمان ده‌کات و به جوانی ده‌زانم، شیعرم نووسیوه، ده‌که‌وێته خانه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به جوانی ده‌زانم، شیعرم نووسیوه، زاده‌ی جیاوازی چینایه‌تییه و به جوانی ده‌زانم، شیعرم نووسیوه، زاده‌ی خه‌می دووره‌وڵاتییه و به جوانی ده‌زانم، ساتیره‌شیعرم نووسیوه و به جوانی ده‌زانم، وه‌لێ له کن خۆم جوانترین شیعرم ئه‌وانه‌ن که زاده‌ی خۆشویستنی ژنن. نیزار قه‌بانی یه‌کێک بوو له‌و شاعیره گه‌ورانه‌ی ده‌یتوانی بێ ئه‌وه‌ی چیرۆکێکی دڵداری له ئارادا هه‌بێت، جوانترین شیعری دڵداری بنووسێت، من به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شاعیره مه‌زنه‌وه، له هیچی نه‌بوو، قه‌ت ناتوانم شیعرێکی جوانی ئه‌وینداری بنووسم. ناڵێم هه‌ر شیعرێکی دڵداری من بگرێت، زاده‌ی چیرۆكێکی ئه‌ویندارییه، وه‌لێ هه‌ر شیعرێکی دڵداریی من بخوێنیته‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌که له چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ی دڵداری و زاده‌ی ئه‌فسوونی ئه‌وینی ژنێکه.با هه‌ست به غه‌ریبی نه‌که‌یئه‌وه دڵموه‌ره بیکه به نیشتمان! (ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات. ل.96-97)داوای سه‌رکه‌وتن بۆ کاک حه‌مه‌سه‌عید و چاوه‌ڕوانی شیعر و ڕه‌خنه و نووسینی زۆرتر.
سه‌رچاوه‌کان:
-رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات. هه‌ولێر. 2007.------سه‌باره‌ت به شیعری هاوچه‌رخی کوردی و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی دیکه، (ستۆکهۆڵم 1992) نووسینی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
کۆمینته‌کان {1}
(2008/2/3 - 16:43)
سوپاس بابه‌تێکی جوانه له‌سه‌ر مامۆستا حه‌مه‌سه‌عیدحه‌سه‌ن به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من بیزانم هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن بنوسرێت هه‌رکه‌مه من وه‌ک خۆم چه‌ندین تێکسته جوانه‌کانیم خوێنده‌وه‌ته‌وه‌و خوێنه‌ری کتێبه‌کانیم مامۆستا ڕێچکه‌یه‌کی جوانی له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی دا هه‌یه بۆ یه لێره‌وه ده‌ست خۆشی له به‌ڕێزتان و مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌که‌م ئاوه‌ته‌خوازم له تێکسته جوانه‌کانیمان به‌دوورنه‌کات....هه‌ربژین و ته‌ندروست بن......ژێوار