ناوبراو ده‌گرن. پاش گرتنی چێ سه‌ربازه‌کانی ئێمه ناوبراو بۆ قوتابخانه‌ی چکۆله‌یه‌ک له گوندی هیلاگورا ده‌گوێزنه‌وه. له کاتی وه‌رگرتنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، من له واڵ گرانده بووم. دوای نیو کاتژمێر من له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی ستادی به‌ڕێوه‌به‌رانی تیپی هه‌شته‌می بۆلێڤی له جێگای ناوبراو ئاماده بووین. ئه‌و شه‌وه ئێمه به خۆشی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ویسکییه‌کی زۆرمان خوارده‌وه و ده‌مه‌و شه‌فه‌ق له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ زنتنۆ به هێلیکۆپته‌ر بۆ گوندی هیلاگورا فڕین. کاتێک چوومه ژووری پۆلی وانه وتنه‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانه چکۆله‌یه یه‌که‌م شت که هه‌ستم پێ کرد ڕه‌حم بوو پاشانیش زۆر سه‌رم سووڕ ما که گیڤارام به سه‌رو وه‌زێکی زۆر پیس و پۆخڵ که له وێڵگه‌ڕه هه‌ژاره‌کانی نێو کۆڵانه‌کان ده‌چوو، بینی. سه‌یرێکیم کرد و وێنه سه‌رکه‌وتووه‌کانی چێگڤارای گه‌وره پێش چاوم ده‌هاتن. ئه‌و وێنانه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی مائو، خۆرۆشچۆڤ، نه‌هرۆ و بن بلا جیهانی گرتبووه‌وه. له ژوورێکی نیوه تاریک که به زه‌حمه‌ت ده‌توانی شتێک ببینی، له به‌رانبه‌ری چێ دانیشتم و وتم: چێ، من هاتووم له‌گه‌ڵتدا قسه بکه‌م. به تووڕه‌یی و قاتعیه‌ته‌وه وتی: که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه پرسیار له من بکا. پێم وت سه‌ره‌ڕای جیاوازی بۆچوونه‌کانمان بێ ئه‌ندازه شوجاعه‌تی ده‌په‌ره‌ستم. به‌م وته‌مه هه‌ندێک نه‌رمتر بوو تووڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ جاری دامرکا. له سه‌ر زۆر شتی جیاواز پێکه‌وه قسه و درێژ دادڕیمان کرد. لێم پرسی بۆچی بۆلێڤی هه‌ڵبژاردووه؟ له وه‌ڵامدا ناوبراو وتی له به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتێکی هه‌ژاره و له ئامریکاوه دووره‌و له‌گه‌ڵ پێنج وڵاتی ئامریکای لاتین دا دراوسێیه و سوپایه‌کی بێ سه‌ره‌وه به‌ره‌و زۆر خراو ته‌ربیه‌ت کراوی هه‌یه.پاشان پێکه‌وه هاتینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه بگرین. له‌و وێنه‌یه‌دا که ده‌یبینی ناوبراو زۆر تێکشکاو بێده‌سڵات ده‌بینرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و کاته‌ی دا پێش له‌وه کاتێک به ده‌نگی به‌رز وتم: سه‌یر که‌ن په‌له‌وری چکۆله ئێستا دێته ده‌ر زه‌رده خه‌نه‌ی کردبوو. تاکوو کاتی شۆردنه‌وه‌ی فیلمه‌که وامده‌زانی که وێنه‌ی چێم به زه‌رده خه‌نه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ها ده‌رنه‌چوو. خه‌له‌بانی هه‌لیکۆپتره‌که‌ش وێنه‌گره‌که‌ی هێنا که وێنه‌یه‌کی خه‌له‌بانه‌که‌و چێ پێکه‌وه بگرین. منیش قه‌بووڵم کرد به‌ڵام هێواشێ دیافراگمی وێنه‌گره‌که‌م هێنده کرده‌وه که وێنه‌که ڕه‌ش ده‌رچوو. هه‌ر جۆرێک بێ جگه له وێنه‌ی جنازه‌ی ناوبراو، وێنه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ چێگڤارا هه‌یه‌تم دوایین وێنه‌ی زیندووی ناوبراوه و ئه‌و خه‌له‌بانی هه‌لیکۆپتره‌ش پاش ئه‌وه بوو به دوژمنی سه‌ری من.پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی گێڤارا بۆ پۆلی قوتابخانه‌که، په‌یامێکی ڕادیۆیی له به‌رزترین مقامی سوپای بۆلێڤیم پێگه‌یشت. په‌یامه‌که نهێنی 500-600 بوو. 500 واته چێ و 600یش واته کوژراو و 700یش واته زیندوو. کاتێک رادێۆکه‌م کوژانده‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆمم له ده‌ستوری کوشتنی چێ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ زنتنو ده‌ربڕی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماموریه‌تی من ئه‌وه بوو که چێگڤارا به زیندووی بۆ پاناما ببه‌م تاکوو له‌وێ سیا دادگایی بکا. پاش وه‌رگرتنی په‌یامه‌که به چێم وت، فه‌رمانده زۆر به‌داخه‌وه‌م. من زۆر تێکۆشام، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستووره له مقاماتی سه‌ره‌وه ده‌رکراوه. له‌م کات و ساته‌دا بۆ ماوه‌یه‌ک ڕه‌نگی وه‌کوو مه‌لافه سپی هه‌ڵگه‌ڕا. وه‌کوو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌کرد که گیانی نه‌که‌وێته مه‌ترسی و پارێزراو بێ. به‌ڵام زوو خۆی گرته‌وه‌و وتی:نا، به‌م جۆره باشتره. من هه‌رگیز ناتوانم ئیجازه بده‌م که به زیندووی هه‌ڵمواسن. پاشان له گیرفانی پیپێکی ده‌رهێناو وه‌کوو دیاری دای به‌و سه‌ربازه که نێگابانی ده‌دا. سه‌رجوخه تران که مئموری کوشتنی گیراوه‌کان بوو ده‌یویست که چێ پیپێکیش به ناوبراو بدا، به‌ڵام چێگڤارا له‌م کاره‌ی سه‌رپێچی کرد. کاتێک له چێم پرسی ئایا دیاریه‌کیش به من ناده‌ی؟ ناوبراو وتی: به‌ڵێ دیاریت پێ ده‌ده‌م. له کۆتاییدا کاتێک له‌وم ویست ئه‌گه‌ر په‌یامێکت هه‌یه بیڵێ، وتی: گه‌ر ده‌توانی به فیدڵ بڵێ که به‌م زووانه شۆڕشێکی سه‌رکه‌وتوانه له سه‌رانسه‌ری ئامریکای لاتین ده‌بینێ. پاشان به ده‌نگێکی دۆستانه وتی: به ژنه‌که‌م بڵێ که مێرد بکا و تێ‌بکۆشێ خۆشبه‌خت بێ. ئه‌مانه‌ش دوایین وته‌ی ناوبراو بوون.من له ژووره‌که هاتمه ده‌رێ و له‌و کاته‌شدا پێشنیارم به سه‌رجوخه تران کرد که ته‌نیا گولله له سینه‌ی بده‌ن و سه‌روچاوی نه‌پێکن و بیپارێزن. کاتێک که هاتمه ده‌ر، ده‌نگی ده‌سترێژێکی کورت بیسرا. ئه‌و ڕۆژه یه‌کشه‌ممه 9ی ئۆکتۆبری ساڵی 1967 کاتژمێر سێ و بیست ده‌قیقه‌ی پاش نیوه‌ڕۆ بوو.
سه‌رچاوه: کیهان لندن، ژماره‌ی 1181، 8- 14 نۆڤامبری 2007.