نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی په‌یوه‌ندانی بێ وێنه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سپانیا
دوای سی ساڵ ئالبا ده‌سته‌کانی وه‌رگرته‌وه. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه په‌یوه‌ندانه بێ وێنه‌یه له ژوورێکی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له سپانیا له مانگی نۆڤامبردا ئه‌نجام درا. کاتێک ئالبا دوای بێ هۆشی هاته‌وه سه‌ر خۆیی ئه‌و به‌شه نوێیانه‌ی ئه‌ندامی خۆی بینی وتی: ئه‌م ده‌ستانه زۆر جوانن.
ئالبا که به ڕه‌گه‌ز سپانیایی و ته‌مه‌نی 47 ساڵه، له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی کیمیایی نزیکه‌ی سی ساڵ له‌مه‌و به‌ر هه‌ر دوو ده‌سته‌کانی له ده‌ست دا. له‌و کاته‌دا هیچ چاره‌سه‌رێک نه‌بوو. به‌ڵام له نۆڤامبری ئه‌م ساڵدا ته‌کنیکی زانیاری له بواری ته‌ندروستی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و په‌ڕی سه‌رکه‌وتنی خۆی. بی بی سی ڕایگه‌یاند: دوای ده کاتژمێری دوور‌و درێژی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی لا فێ له ڤالانسیای سپانیا ئالبا بووه یه‌که‌مین ژن که دوو ده‌ستی نوێی له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری په‌یوه‌ندیداندا به ده‌ست هێنا.
هی ژنێکی مردوو بوون دهستهکانوێنهکان ئالبا به خۆشحاڵییه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که تازه له بێ هۆشی خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه. یه‌که‌م کۆمۆنتاری ئالبا ئه‌وه بوو که وتی ئه‌م ده‌ستانه زۆر جوانن. ده‌سته‌کانی ئالبا هی ژنێک بوون که گروپی خوێنی له‌گه‌ڵ ناوبراودا یه‌ک بوون و له ڕووداوێک گیانی خۆیی له ده‌ستدابوو. دوکتۆره‌کان به یارمه‌تی ته‌کنیکی پێشکه‌وتوو له بواری نه‌شته‌رگه‌ری توانیان هه‌ر دوو ده‌ستی ئه‌و ژنه کۆچ کردووه بدورنه‌وه به مه‌چه‌که‌کانی ئالبا دا.
له ده‌ستی ده‌ستکرد(مه‌سنوعی) چاکتره
به پێی وته‌ی پێدرۆ کاڤاداس به‌رپرسی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که، ئالبا له ماوه‌ی په‌نج تاکوو شه‌ش مانگی تر هه‌ست به ده‌سته‌کانی ده‌کا. ناوبراو که بۆ هه‌واڵنێره‌کانی سپانیا ده‌دوا وتی: ئامانج ئه‌وه‌یه که ئالبا وه‌کوو ده‌ستی خۆی به‌کاریان بهێنێ و واهه‌ست بکا که ده‌ستی خۆین. سه‌رباری هه‌موو شتێک ئه‌مه زۆر باشتره له ده‌ستی ده‌ستکرد. شایانی باسه به پێی ڕاپۆرتی بی بی سی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست له‌مه‌وپێش له سه‌ر پیاوه‌کان ئه‌نجام دراوه. یه‌که‌م جاریش له فه‌رانسه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه کرا له ساڵی 2000دا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سه‌رتاسه‌ری سوید ئافتونبلادت
13/12/2006