به‌شی یه‌که‌م
قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئێران
گه‌ڵاڵه‌ی یه‌کیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره
ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌و گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی بووش و سیاسه‌تی ئێران وتاری ستراتیژی ئیسرائیل بۆ ده‌یه‌کانی هه‌شتا که له فه‌ورییه‌ی 1982 له گۆڤاری کیونیم ئۆرگانی ڕیکخراوی جیهانی سه‌هیونیسم به پێنووسی ژۆرنالیستی ئیسرائیلی ئه‌دوود ینون نووسراو و به‌ڵاو کرایه‌وه له سه‌ر ئه‌وه پێی داده‌گرێ که ستراتیژی ئیسرائیل ده‌بوایا دابه‌ش کردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌ر کۆڵه‌که‌ی دینی و نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ستووری کاری خۆیدا گونجاندبا. ئه‌م تیورییه له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌د سه‌ره‌نجی کۆڕوکۆمه‌ڵی کۆنسرڤاتیڤی حیزبی کۆماریخوازی ئامریکای بۆ لای خۆی ڕاکێشا. له ساڵی 1994 سامۆئل هانتینگتون له وتارێکی خۆیدا له ژێر نێوی له‌یه‌کدانی ته‌مه‌دونه‌کان وای بۆچووه که کێشه‌ی گرێ کوێره‌ی تر دوای شه‌ڕی سارد، شه‌ڕی نێوان ته‌مه‌دونه‌کانه و یه‌کێک له‌و کێشانه هه‌ر ئه‌و شه‌ڕی ئیسلام دژی ته‌مه‌دونی ڕۆژئاوادایه. ڕۆڵف پیتر له نزیکه‌کانی کۆڕوکۆمه‌ڵی کۆنسێرڤاتیڤی ئامریکا بۆ یه‌کسان کردنی سه‌روه‌ری بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای ئامریکا به شێوه‌یه‌کی ڕوون و دیار له ڕۆژهه‌ڵاتێکی ناوینی دابه‌شکراو به ته‌واوی له یه‌ک جیا، پێکهاتوو له وڵاتانی چکۆله‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی پشتیبانی کردووه‌و وه‌کوو نموونه‌ش جیابوونه‌وه‌ی پێنچ ناوچه له ئێران دوو پات ده‌کاته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باوه‌ڕی وایه که له‌م زه‌مینه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتن یانی کوشتن. له ئه‌گه‌رێکی وه‌هادا کۆڕوکۆمه‌ڵی به‌ده‌سڵاتێک که له سه‌ره‌وه‌ی دیپلوماسی ده‌وڵه‌تی بووش دان، هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که له‌م تیورییانه ده‌رس وه‌رگرن و به‌کاریان بهێنن.رژیمی ئیسلامیستی تاڵه‌بان له ساڵی 1996 به پشتیبانی ئامریکا ده‌سڵاتیان به ده‌سته‌وه گرت، به‌ڵام وه‌زعه‌که وه‌رچه‌رخاو دوای کرده‌وه‌ی تێروریستی یازده‌ی سێپتامبری 2001 ده‌وڵه‌تی ئامریکا هاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که تاڵه‌بان له نێو به‌رێ و سه‌رئه‌نجام له ژانویه‌ی 2002 رژیمی تاڵه‌بان تێک ڕۆخا. هه‌رچه‌ند ده‌ست تێوه‌ردانی هێزی نیزامی ئامریکا دژی رژیمی تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ ناخؤشی هه‌ندێک موسڵمان ڕووبه‌ڕوو بوون، به‌ڵام سه‌رکه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا خیرا به‌ده‌ست هات و له‌و جێگه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، گرووپێکی گرێ‌دراو به القاعیده ده‌ستیان دایه کرده‌وه‌ی تێروریستی له چه‌ند وڵاتی ئیسلامی، له ئیندونزی بگره تاکوو مه‌راکش، مه‌غرب، پشتیبانی له کرده‌وه‌ی هێزی ئامریکایی له ئه‌فغانستان به‌ره‌و زیاد بوون چوو، لایه‌نگری له بن لادنیش که‌می کرد. له به‌رانبه‌ر هێرشی تێروریزم و به‌واتای دیفاع له ئاسایشی نێوخۆیی ئامریکا خه‌تی سیاسی پیشانده‌ری ده‌وڵه‌تی جۆرج بووش گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشنیار کرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له نۆڤامبری 2003 به‌ڵاو کرایه‌وه و هه‌ر له دوای ئه‌وه‌شدا بوو که جۆغرافیای نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به دوور راگرتنی ئێران، سوریه و لیبی به تێکۆشانی مه‌راکش، الجزایر، تونس، میسر، ئۆردن، عه‌ره‌بستان، یه‌مه‌ن، عمان، قه‌ته‌ر، به‌عره‌ین، وڵاتانی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، ئه‌فغانستان، پاکستان، تورکیه و عێراق پێک بێ. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له وڵاتانی موسڵمان به پێی دواکه‌وتووی ئابوری و سیستمگه‌لێکی سیاسی به‌سراو ڕێگه خۆش‌کا بۆ پێشه‌وه چوونی تیروریزم و حه‌سوودی دژ به ئامریکا فه‌راهه‌م بێنن و به‌و پێیه‌ش رێفۆرم له چوار جێگه‌وه ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ: یه‌که‌م به‌ره‌و پیشچوونی ئابوری و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئازاد و پێشکه‌وتنی بنه‌ما ئابورییه‌کان، دووهه‌م کردنه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی به پشتیوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێفۆرمی سیستمی قه‌زایی، سێهه‌م پێشخستنی فێرکردن و بارهێنانی پسپۆر، چواره‌م دیفاع له مافی ژنان، به‌م جۆره دامه‌زراندنی دیموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێ له ده‌ستووری کاردا بگونجرێ و هێرش بۆ سه‌ر عێراق له پله‌ی یه‌که‌مدا بۆ پێکهێنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره ده‌بێ. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش وه‌های کرد که رژیمه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ناوچه‌که نیگه‌ران بکا. له کاتێکدا هه‌ندێک له عه‌ره‌به‌کان ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به کارێکی چه‌وت و شه‌ڕئه‌نگێزانه وه‌سف ده‌که‌ن، هه‌ندێکی تریش ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به نیشانه‌ی گۆڕانی سیاسه‌تی ئامریکا که پشتیوانی له دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که ده‌س هه‌ڵگرێ ده‌زانن. له ڕاستیدا ئه‌مری سیاسه‌تی بووش و کۆڕوکۆمه‌ڵی کونسێرڤاتیڤ و لایه‌نگری ئیسرائیل و نزیکی ناوبراو خوازیاری ئاڵوگۆڕی جۆگرافیایی و سیاسه‌تی ناوچه‌که بوون‌و خه‌تی ئه‌سڵی ئه‌وان دژایه‌تییه له‌گه‌ڵ تێروریزم و ده‌وڵه‌تانی دژی ئامریکا و ده‌سڵاتداری و سه‌رکرده‌ی یه‌ک لایه‌نه و کونترۆڵی سه‌رچاوه‌کان ده‌بێ. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به بێ وه‌لانانی نه‌خشه‌ی ڕۆڵف پیتر پێ له سه‌ر داگرتنی دابه‌شکردنی وڵاتانی ناوچه‌که‌و پێک هێنانی وڵاتانی چکۆله‌تر به پێی دیاربوونی مه‌زهه‌بی و نژادی نه‌ته‌وه‌یی، تێده‌کۆشێ تاکوو به‌رگێکی ڕازاوه تر به‌م گه‌ڵاڵه‌ی خۆییه بدا‌و بلۆکێکی دژی ئێران و جیا له قازانجی ئه‌ورووپا و ڕووسیه پیک بێنی.
دوای ئه‌فغانستان هێرش بۆ سه‌ر عێراق له ده‌ستووردا گونجا و بێ ئه‌وه‌ی گوێ له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوی نیونه‌ته‌وه‌یی ئامریکا به پشتیوانی ئینگلستان ده‌ستی دایه داگیرکردنی نیزامی عێراق.(وڵاته دیکتاتۆره‌کان گوێ ده‌ده‌نه یاسای نیونه‌ته‌وه‌ی چ له باری نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی ناوچه‌یی و هتد، به که‌ی‌فی خۆیان ده‌کۆژن، داگیر ده‌که‌ن، له نێو ده‌به‌ن، هه‌موو شتێک که گرێ‌دراو بی به مافی مه‌ده‌نییه‌وه له ژیر پێی ده‌نین. و.)ئامریکا به داهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، لیبی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی نهێنی خۆیی وه‌لا نا، عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ستی دایه رێفۆرمی نێوه‌ڕۆکی هه‌ندێک له کتێبه ده‌رسییه‌کانی وڵاته‌که‌ی که دژی بیانییه‌کان نووسیبوویان، سیستمی فره حیزبی له میسر ئازاد کرا و سیاسه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی دیموکراسی که‌وته کاره‌وه. به‌شێک له‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا زۆر فه‌رعی و یان شێوه‌یه‌کی ڕووکه‌شی بووه به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له عێراق دا به سه‌رکه‌وتنی شیعه‌کان و کورده‌کان و له فه‌له‌ستینیشدا به سه‌رکه‌وتنی حماس ئاکامێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی به دوادا بوو له لوبنانیش جموجوڵێکی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵکی که چه‌ند ده‌هه‌یه که ده‌سڵاتی سوریه به سه‌ریانه‌وه‌یه و به ده‌رکردنی سوریه له لوبنان کۆتایی پێ هات. مه‌به‌ستی ده‌ست تێوه‌ردانی ئامریکا له عێراق چ بوو؟ پێکهێنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به پێی جوگرافیای مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ به دابه‌شکردنی عێراق ده‌ست پێی بکا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م هێرشه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئامریکا ده‌ست بگرێ به سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی ئه‌م وڵاته، پیکهێنانی پایگای نیزامی به هیز له ناوچه‌که‌و پستیوانی له ئیسرائیل ئاسانتر ده‌کا. هه‌ڵبه‌ته به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سیاسه‌تێکی تری ئامریکایه. گه‌مارۆدانی سیاسی و نیزامی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئێران به بیست و حه‌وت پایگای ئامریکایی له ڕێگای ئه‌فغانستان، پاکستان، تاجیکستان، ئۆزبه‌کستان، گورجستان، تورکیه و ته‌واوی ڕۆخی باشووری خه‌لیجی فارس به داگیرکردنی عێراق ته‌واو ده‌بێ. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ستراتیژیی گه‌مارۆ دانه لایه‌نی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ئه‌مه‌یه که شه‌ڕی عێراق له جیاتی ترساندنی دوژمنانی سیاسه‌تی ئامریکا، وه‌کوو سوریه و ئیران، بووه‌ته هۆی به‌هیز بوونی وه‌زعیه‌تی ئه‌م وڵاتانه. هه‌نگاو نانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا بۆ گۆڕینی رژیمه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستان له بواری ستراتیژی به قازانجی ئێران ته‌واو بوو بی ئه‌وه‌ی هیچ خه‌رج و باجێکی خستبێته سه‌ر ئه‌و وڵاته. له عێراق دا، ڕۆخانی رژیمی کۆن، به به‌هیز کردنی وه‌زعی سیاسی شیعه‌کانی لایه‌نگری ئێران داشکایه‌وه‌و له کاتێکدا وڵاتانی سوننی مه‌زهه‌بی وه‌کوو تورکیه و سعودیه له سه‌ری دوو ڕێیاندا گیریان کردووه‌و به بوونی هه‌ندێک کێشه نیسبه‌ت به ئێران له باتی ئه‌وه‌ی دژی ئێران بن، ده‌چنه پاڵی ئێرانه‌وه. سه‌رچاوه: ایران امروزنووسینی: جلال ایجادی، ئۆستادی زانکۆ له پاریس، جێگری شاردار و ئه‌ندامی حیزبی سه‌وزه‌کانی فه‌رانسه
idjadi@free.fr
سوید، 25/2/