(2007/3/1 - 22:31) -
دیاری نه‌کراو
به‌شی دووهه‌م
قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئێران
گه‌ڵاڵه‌ی یه‌کیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره
ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌و گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی بووش و سیاسه‌تی ئێران له‌م کات و ساته‌دا حیزوڵڵا، واته باسکی به‌هێزی ئێران له لوبنان و ئێران هه‌ڵی نا تاکوو ڕق و کینه‌ی خۆی دژی ئیسرائیل تاکوو هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ پشتی بگرێ. هه‌ستی دژایه‌تی کردنی ئامریکا بووه هۆی به‌هێز بوونی فه‌زای ئیسلامگه‌راکان له ناوچه‌که‌و به جۆرێک که اخوان المسلمین له میسر و رێکخراوی حماس له فه‌له‌ستین توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنن.له ڕاستیدا، له کاتێکدا که ئێئتلافی شیعه‌کان له عێراق سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی پارلمانیدا زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارلمان بۆ خۆیان ببه‌نه‌وه، زایه‌ڵه‌ی پێکهێنانی هلال شیعه له ناوچه‌که، له لایه‌ن هه‌ندێک له رێبه‌رانی کۆنسێرڤاتیڤی عه‌ره‌ب به‌رز بووه‌وه. ئه‌م ڕێبه‌رانه که مه‌له‌ک عبدالله پادشای ئۆردن و حسنی مبارک سه‌ره‌ک کۆماری میسر له پێشکه‌وتووه‌کانیان بوون، ئێرانیان به‌وه تاوانبار کرد که ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێ له ڕێگای یه‌کیه‌تی ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی عێراق، علوییه‌کانی ده‌سڵاتدار به سه‌ر سوریه، حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپه فه‌له‌ستینیه‌کان حماس و جیهادی ئیسلامی، محوری سیاسی به مه‌به‌ستی لایه‌نگری له خۆی به سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین باڵ داکێشێ.باسی په‌ره‌پێدانی نفوزی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین کاتیک به‌رز بووه‌وه که له هاوینی ساڵی 2006 شه‌ڕی ماڵ وێرانکه‌ری نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ده‌ستی پێ کرد که بووه هۆی زیانێکی پێنج میلیارد دولاری بۆ لوبنان و کوژرانی زیاتر له هه‌زار لوبنانی و ئیسرائیلی. شۆرای ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بووه هۆی کۆتایی شه‌ڕ له لوبنان. نهێنی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له هه‌ر دوو لاوه وای کرد که هه‌ر دوو لای شه‌ڕ که‌ر بانگه‌شه‌ی سه‌رکه‌وتن بکه‌ن، هه‌ر وه‌ها حسن نصرالله کۆتایی شه‌ڕه‌که‌ی به سه‌رکه‌وتنێکی مێژووی و الله‌ی بۆ چه‌کداره‌کانی خۆی وه‌سف کرد. کۆتایی شه‌ری قه‌یران له رۆژهه‌ڵاتی ناوین نه‌هات، به‌ڵکوو چووه نێو مه‌رحه‌له‌یه‌کی نوێوه. ئیسرائیل به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی حیزبوڵڵای له به‌رانبه‌ر سوپای خۆی به قوڵ بوون و پشتیوانی هێزی پاسدارانی ئێرانی له باشوری لوبنان وه‌سف کرد و به‌م نه‌تیجه‌یه گه‌یشت که ئێران به دوای به‌ده‌ست هینانی نفوزی وه‌کوو نه‌واری غه‌زه و رووباره‌کانی ڕۆژئاوایی زێی ئۆردن له ڕێگای یارمه‌تی دان به حماسه‌وه‌یه.ئه‌م وه‌زعه‌ش تووڕه بوونی ئیسرائیلی زیاد کرد و له به‌رانبه‌ر مه‌ته‌رسی هه‌لال شیعه و سه‌رنه‌که‌وتنی یه‌کجاره‌کی له به‌رانبه‌ر حماس به‌م نه‌تیجه‌یه گه‌یشت که جگه له هاوکاری به ده‌وڵه‌ته کۆنسێرڤاتیڤه‌کانی عه‌ره‌ب ناتوانێ پێش به په‌ره‌سه‌ندنی ئێران له ناوچه‌که بگرێ. هه‌ر به‌م جۆره‌ش، ده‌وڵه‌تی ئێهود ئۆڵمرت به جه‌خت کردن له سه‌ر پێویستی ئێئتلاف له نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌به کۆنسێرڤاتیڤه‌کان له به‌رانبه‌ر ئێران، هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی له به‌رانبه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی عه‌ره‌بی بگرێ. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی عه‌ره‌بی یه که له ساڵی 2002 دا له به‌یروت له لایه‌ن ڕێبه‌رانی یه‌کیه‌تی عه‌ره‌به‌وه ئیمزا کرا دوو پاتی ده‌کاته‌وه که له کاتی پاشه‌کشه‌ی ئیسرائیل بۆ سنووره‌کانی چواره‌می ژوویه‌ی 1967، ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌ب پێوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل مۆر ده‌که‌ن. لایه‌نێکی تری سیاسه‌تی ئیسرائیل دوو پات کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و به‌سیج دژی ئێران و لایه‌نگری له هیرشی نیزامی دژی ناوه‌ندی ئه‌تۆمی ئێران ده‌بێ. ئه‌م کرده‌وه سیاسییه پڕوپاگه‌نده‌یه‌که که له پستیوانی به‌ربه‌ڵاوی کۆڕوکۆمه‌ڵی هه‌واڵگری و که‌ره‌سته‌ی گرێدراوی گشتی له لایه‌ن ڕۆژئاواوه بره‌وی هه‌یه ده‌کرێ. له‌م نێوانه‌شدا، ده‌وڵه‌تی فواد سینیوره سه‌ره‌ک وه‌زیرانی لوبنان بۆ سه‌رنج ڕاکێشان و سه‌رکه‌وتنی نوێنه‌رانی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ چه‌سپاندنی بڕیارنامه‌ی 1701 ڕۆڵێکی گرنگ یاری ده‌کا، به هاتن و جێگیر کردنی هێزی نێونه‌ته‌وه‌ی و سوپای لوبنان له باشووری ئه‌و وڵاته و باسی چه‌ک کردنی حیزبوڵڵا به پیی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌دا دوو پاته کرایه‌وه. حیزبوڵڵا به مه‌به‌ستی پیشگرتن له‌م بریارنامه‌یه‌دا، له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی املی هاوپه‌یمانی نزیکی و به پشتیوانی سوریه و ئێرانوه‌زیرانی خۆیی له کابینه‌ی به‌ڕێز سینیوره کێشایه‌وه و ڕێپێوان و مانگرتنی نادیاری به مه‌به‌ستی ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێز سینیوره له به‌یروت ڕێک خست. ئه‌م کرده‌وه‌ی حیزبوڵڵا وڵاتانی کۆنسێرڤاتیڤی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی که لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی سینیوره‌یه، تووڕه کردووه. عه‌ره‌بستان که پێشتر له‌م ڕێکه‌وته هه‌ر له کرده‌وه‌ی حیزبوڵڵا له لوبنان تووڕه بوو، به‌ڵام نه‌یده‌ویست ئه‌و نیگرانیه ئاشکرا بکا. دوای ئه‌وه‌ی که حیزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی سنیوره‌و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان کرد، چرا سه‌وزێک به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانای شیعه‌ی ئێران له لوبنان و عێراق هه‌ڵکرا. له‌م کاته‌شدا پێوه‌ندی به‌ربه‌ڵاوی ده‌وڵه‌تی حماس له‌گه‌ڵ ئێران و یارمه‌تی 200 میلیون دولاری ئێران به حماس بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سعودیه‌کان به ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له فه‌له‌ستین زۆرتر تووڕه‌تر بن و بۆ دوور گرتنی حماس له ئێران فشارێکی زۆر بخه‌نه سه‌ر حماس. هه‌ڵسوکه‌وتی حیزبوڵڵا له لوبنان و شیعه‌کان له عێراق باوه‌ڕ به خۆ بوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌هێزتر کردووه و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی به ئێران دا تاکوو له ئاوی لێڵی زه‌ریای مه‌دیته‌رانه ماسی بگرێ. ئاماده بوونی ئێرانی شیعه له قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ته‌نانه‌ت جێگه‌ی ستایشی زۆر له سوننی مه‌زهه‌به‌کان له ناوچه‌که‌دا بووه. (به پێچه‌وانه زۆربه‌ی سوننی مه‌زهه‌به‌کان تووڕه بوون). هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ئێرانی به تووندی یارمه‌تی که‌ره‌سته‌ی مووشه‌کی حیزبوڵڵا به درۆ ده‌خه‌نه‌وه که دژی ئیسرائیل به‌کاری هێنا، به‌ڵام خۆیان به ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌دا به شه‌ریک ده‌زانن و علی اکبر محتشمی که یه‌کێک له بنیاتدانه‌رانی حیزبوڵڵای لوبنانه، ئه‌م گرووپه به کوڕانی مه‌عنه‌وی آیت الله خمینی وه‌سف ده‌کا. به که‌یف خۆش بوونی ئێران، ئه‌م زانیاریه‌ش له به‌ر ده‌ست دایه هه‌ر چه‌ند ئامریکا له سیاسه‌تی تووڕه بوونی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌سته‌و یه‌خه بێ، ئێران زۆرتر زیانبار ده‌بێ و ئیمکانی یاری له بواری چه‌کی ناوه‌کیوه زۆرت ده‌بێ و ده‌ستی رژیمی ئێران به سه‌ر کوت خه‌ڵکی له ژووره‌وه زۆرتر ده‌بێ. له نێو ئێران‌دا، خه‌ڵکی له کاتی ناڕه‌زایه‌تی تووندتر به سه‌ر ده‌به‌ن، چالاکانی لایه‌نگری دیموکراسی له پشتیوانی بێ به‌شن و له ژێر گوشارێکی تووندوتۆڵ دان و داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت چاودێری له که‌سایه‌تیه فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کان ده‌که‌ن که نه‌وه‌کوو خه‌ریکی ڕێکخستنی شۆڕشی مه‌خمه‌لین بن. ئاشکرایه که له نێو ئێران‌دا سه‌رکوت و سیاسه‌تی سانسۆر و خۆ سانسۆر کردنی هه‌واڵنێره گروپیه‌کان، گوشاری ئیدئولۆژی و ته‌بلیغاتی به‌ربه‌ڵاو، به هه‌ڵدا چوونی مه‌دیریه‌تی ئابوری، فسادی ئیداری، بێعه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌وشه‌دار کردنی مافی مرۆڤ و ناخۆشحاڵی خه‌ڵکی به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشتووه‌و رژیم تیده‌کۆشی بۆ ڕاگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته له ژووره‌وه‌و دژکرده‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش به‌رده‌وام بێ.حه‌یسیه‌تی ناوچه‌یی ئێران، نفوزی ئێران له نێو خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ناوچه‌که، داهاتی زۆری نه‌وتی ئێران و خۆ به‌زلزانینی دیکتاتۆری ده‌سڵاتدار، وه‌های کردووه که ده‌وڵه‌تی ئێران بوون و نفوزی بۆ سه‌ر ناوچه‌که و ئاڵ‌وگۆڕێک پێک بێنێ که له داهاتوودا ده‌ستی بگاته وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌سڵاتی سه‌روه‌ری سیاسی مه‌زهابی خۆی بچه‌سپێنێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش کارێکی وه‌ها هاسان نیه، له به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب سیاسه‌تی دژکرده‌وه دژی ئێران به‌کار دێنن و ئێران به دوژمنی مه‌نافع و سیاسه‌تی خۆیان ده‌زانن و له‌گه‌ڵ ئامریکا هاوکاری ده‌که‌ن دژ به ئێران، ئامریکاش بۆ به‌ره‌و پێش بردنی گه‌ڵاڵه‌ی رۆژهه‌ڵات ناوینی گه‌وره واته سه‌روه‌ری یه‌ک لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی خۆی به دوای ته‌مێ کردنی رژیمی ئیسلامی دایه. ڕۆژئاوا و سیاسه‌تی ئه‌تۆمی ئێرانڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێران ماوه‌یه‌ک به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌که‌ی خۆی ده‌شارده‌وه و په‌یتا په‌یتاش به خواسته‌کانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی پشت گوێ ده‌خست. له ژێر گوشاری ئامریکا بریارنامه‌ی شۆرای ئاسایش که داوای له ئێران بۆ ڕاوه‌ستانی پیتاندنی یورانیۆم کرد و له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئاماده بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش ئێران بڕیاری دا درێژه به چالاکی ئه‌تۆمی بدا و له دژکرده‌وه‌ی ئێران ڕێکخراوی نابراو پێشنیاری کرد گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌ی وتوێژه، بۆ ده‌بێ کرده‌وه‌ی گه‌مارۆدان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌روا نه‌هێڵینه‌وه و چاوه‌ڕوان بکه‌ن بزانن ئه‌م وتوێژانه ئاکامی چی ده‌بن، هه‌ر چه‌نده چالاکی له بواری پیتاندنی یورانیۆم هه‌ر درێژه‌ی هه‌بێ.به‌م جۆره، ئێران به‌و هیوایه بوو که ڕوسیه و چین که له ڕابردوو له‌و وڵاته پشتیوانیان کردووه، خوازیاری پێشگری له کرده‌وه یان ڕاگرتنی بڕیاری 31ی ئاگوستی 2006 بن و پێشنیاری ده‌کرد که شۆرای ئاسایش ده‌بێ له به‌رانبه‌ر تووش بوونی له فه‌زایه‌کی وه‌هادا دان به خۆ‌یا بگرێ. ئێران بڕیارنامه‌ی شۆرای ئاسایشی به نایاسایی وه‌سف کرد و به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر مافی نامومکینی خۆی له پیتاندنی یورانیۆم، ته‌نیا مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆیان بۆ ده‌سکه‌وتی وزه‌یه و ڕۆژئاواشی بۆ چنینی توطئه‌ی ناجوامێرانه بۆ به‌ربه‌ستنی وڵاتانی له کاتی پێشکه‌وتنی ته‌کنولۆژیای مۆدێڕن تاوانبار کرد. ئه‌م وتانه‌ش بۆ ئاژانس جێگه‌ی په‌سه‌ند و قبوڵ ناکرێ چونکه ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه گه‌رچی له بواری مافی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یمانی به‌ربه‌ستی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی ئه‌تۆمی، ئن پی تی مافی ئیمزاکه‌ران بۆ به‌ده‌ست هێنانی که‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی بۆ خه‌رجی غه‌یره نیزامی به ڕه‌سمی ده‌ناسێ، به‌ڵام ته‌نیا له کاتێکدا که چالاکی له بواری مه‌عیاری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌تۆمی جۆر ده‌ربێ و بۆ شه‌ڕی به‌کار نه‌هێنرێ.درێژه‌ی هه‌یه... سه‌رچاوه: ایران امروزنووسینی: جلال ایجادی، ئۆستادی زانکۆ له پاریس، جێگری شاردار و ئه‌ندامی حیزبی سه‌وزه‌کانی فه‌رانسه
idjadi@free.fr سوید، 2007/2/27
دواتر | په‌ڕه‌ی
16
له
48
| پێشوو